سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یەکێتی خڕبوونەوە یان هەڵوەرین

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاسۆ حاجی

گرەو لە سەر دوای کۆنگرە دەکرا بۆ خۆ کۆکردنەوەی یەکێتی بەڵام وا دەرنەچوو،بەڵکو قۆناغی دوورخستنەوە و دڵشکاندنی دەیان کادیری سەرکردایەتی و ناوەندی دەستی پێکرد،کە مەلا بەختیار دوا قوربانی ئەو قۆناغەیە بەڵام دوایین نابێ.

سڕکردنی مەلا بەختیار و سزادانی مەعنەوی رێواز فایەق و قوباد تاڵەبانی درێژکردنەوەی شەڕی نێوان کوتلەکانە کە بەر لە کۆنگرە زۆر زەقتر بوو و ئێستا بە رووکەش کۆتایی هاتووە و لە ناواخنیش هەر بەردەوامە.

هاوسەرۆکانی یەکێتی بەتایبەتی لاهور جەنگی بە بەهانەی بڕینی دەستی پارتی لە ناو یەکێتی و دوورخستنەوەی یەکێتیە دڵ زەردەکان وەک شاناز برایم ئەحمەد ناوی لێنابوون،هەروەها ناچار کردنی پارتی کە مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو بکەن هەوڵی قایمترکردنی پێگەی خۆی دەدا بۆ ئەوەی وەک بڕیاردەر و کاریگەرترین کەسی ناو یەکێتی بناسرێ.

رەنگە لە بەهێزکردنەوەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی لاهور جەنگی هاوسەرۆک سەرکەوتو بێ لەوەی ئەو بڕیار لە هەموو شتێک بدا و لەناو یەکێتی هیچ کەسێک نەتوانێ دژ بەو تەوژمە بزاڤ بکات،بەڵام دەرئەنجام یەکێتی وەک حیزب و دامەزراوەیەکی سیاسی باجی ئەوە دەدا.

پێدەچی تا ئەو ناوەندی بڕیارە کە دەڕسکێ و هاوسەرۆک بە مرازی خۆی دەگا لە ناچارکردنی پارتی لە دانیشتن لەگەڵی ئەوە بە دەیان  سەرکردە و کادیرانی ئۆڕگانەکانی لێ هەڵوەرێن  و پارتی بە دڵی خۆی باوەشیان بۆ بکاتەوە و تێر کات بەخۆی بدا تا سڵاوێک لە هاوسەرۆک دەکات.

تا ئێستا یەکێتی و هاوسەرۆکە رژد و توندەکەی هەنگاوێک لە دوای پارتیەوەن،پارتی توانیویەتی پرسى سڵاوکردن و دانیشتنی راستەوخۆی لای لاهور جەنگی کردۆتە ئامانج و ستڕاتیژیەتی کاری دوای کۆنگرە،بەڵام لای خۆی وەک تاکتیک و پرسێکی لاوەکی هێشتۆتەوە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: