به زمانێکی نه‌رم و ڕوون
بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تشرینی دووەم 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تشرینی دووەم 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بەسام عەلی
به ڕه‌چاوکردنی خراپی باروودۆخی ئابووری هاوڵاتیانی کوردستان، به تایبه‌ت مووچه خۆرانی کوردستان، دوور له زمانی زبر، بابه‌تی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستان ڕاسته‌وخۆ له به‌غداده‌وه، ده‌خه‌مه ڕوو.
- چه‌ند په‌ڕله‌مانتارێک پرۆژه یاسایه‌کیان ئاماده کردووه، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستان ڕاسته‌وخۆ له به‌غداده‌وه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانکی مووچه‌خۆرانی کوردستان.
- سه‌ره‌تا به خوای گه‌وره سوێندتان ده‌ده‌م، ئایا گرفته‌که ئه‌وه‌یه به‌غداد پاره‌ی ناردووه‌و هه‌رێم دابه‌شی نه‌کردووه؟ یان نه‌یناردووه؟
- ئایا به‌غداد ئاماده‌یه ٨٩٥ ملیار ڕاده‌ستی ئێوه بکات، به بێ ئه‌وه‌ی نه‌وت و داهاتی ناوخۆیی ڕاده‌ست بکرێت؟
- من دڵنیام ئێوه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆتان به مووچه‌خۆر هه‌ژمار نه‌کردووه، چونکه به موڵکی پارتی و یه‌کێتی یان ده‌زانن، به‌ڵام ئایا ده‌توانن به بێ مووچه‌ی ئه‌وانیش پاره‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆران له به‌غداد بهێنن؟ به بێ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و داهاتی ناوخۆیی!
- به‌غدادێک ئاماده نه‌بێت ٣٢٠ ملیار دینار بنێرێت، ئێستا له‌سه‌ر داوای ئێوه ٨٩٥ ملیار دینار ده‌نێرێت؟
- ئه‌گه‌ر ڕێکهوتنهکهشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، دوای ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم، بڕه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ڕێژه‌ی کوردستان ده‌ربهێنرێت، ئیتر ئه‌مه چ هونه‌رێکی تێدایه!
- به‌غداد به ناردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، و نیوه‌ی داهاتی نا نه‌وتی کوردستان، هێشتا ئاماده نییه ٨٩٥ ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، ئێستا له به‌رامبه‌ر داوایه‌کی ئێوه، به بێ نه‌وت و داهاتی ناوخۆ، مانگانه ٨٩٥ ملیار دینار ده‌نێرێت؟
- له یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستان جودا کرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌غداد ته‌نها ٤٥٠ ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نارد.
- دیاره ئێوه خانه‌نشینان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفال و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به مووچه‌خۆر نازانن، مه‌به‌ستتان ته‌نها فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نییه.
- خۆتان له ئێمه باشتر ده‌زانن، مادده‌ی ١١٧ ی ده‌ستووری عێراق، ڕێگه به یاسایه‌کی له‌و چه‌شنه نادات و هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێمێکی دانپێدانراوه به‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانییه‌وه، وه ئه‌م یاسایه‌ی ئێوه پێچه‌وانه‌ی مادده‌یه‌کی ده‌ستوورییه.
- له کۆتاییدا ده‌ڵێم، گه‌ر ئێوه توانیتان، سه‌رجه‌م مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستانتان خسته سه‌ر به‌غداد، ئه‌وا شایانی هه‌موو ده‌ستخۆشییه‌کن و کارێکی مه‌زنتان ئه‌نجام داوه.
- به‌سه گه‌مه‌کردن به هه‌ستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، به موزایه‌ده‌کردن باری ژیانیان گرانتر مه‌که‌ن.