سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بایکۆتی هەڵبژاردنی عیراق هەڵەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سالار مەحمود

دوای حەڤدە ساڵ لە پرۆسەی سیاسی نوێی عیراق، هێشتا بەغدا قوڵایی ستراتیژی و ناوکی ململانێی کوردستانە، بۆ بەدیهێنانی مافە دەستوری و نیشتمانیەکانی کورد لە کوردستانی عیراق. بە ئەزموون دەرکەوتوە هەر پێکهاتەیەک کارتی بایکۆت و بەشدارینەکردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و نوسینەوەی دەستورو بایکۆتی یاساکانی کردبێ، هەم زیانی بەرکەوتوە،  هەم بە دەستبەتاڵی چۆتەوە بازنەی پرۆسەکەوە. نمونەی بایکۆتی سونەکان لە نوسینەوەی دەستورو بەشداری نەکردن لە حوکم لە قۆناغێکدا تا ئێستا بارو پێگەی سونەی ناسەنگ کردوەو بۆیان راستنابێتەوە.
کورد جگە لەهەڵە بەکارهێنانی کارتی ریفراندۆم لەناکاتدا، لە زۆربەی قۆناغەکان توانیویەتی یاریکەرێکی سەرەکی بێت، سەرەڕای پەرتی و نەبوونی یەک تیمی.
لە ئێستاشدا بەردەوامی دان بە گفتوگۆ لەگەڵ ناوەند بژاردەی باشترینە بۆ چارەسەری کێشەکان. بیرۆکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئایندە هەڵەیەکی سیاسیە. 
ئەوانەی ئەم باڵۆنە هەڵدەکەن پێویستە بژاردەی بەدیلیش بخەنە روو.
سالار مەحمود

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ