سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پشت له ‌به‌غدای مایه‌ پووچ، ڕوو له‌ هه‌ولێری مه‌زن

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

    
د. محەمەد خدر مەولود   

به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12ی 11ی 2020 له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ زه‌نگێكی تری مه‌ترسیدار رووبه‌ری خه‌ڵكی خۆراگر و تێكۆشه‌ری هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه‌ و به ‌رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ و سوننه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی جارێكی تریش ده‌ست برایه‌وه‌ بۆ بڕینی  بوودجه ‌و مووچه‌.

ئه‌و ئاین و ئۆینه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه‌ له‌ژێر بنمیچی ده‌زگایه‌كی یاسادانان و یاسادارێژی وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روویدا، ڕووداوێك نییه‌ وا به‌ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی گووزه‌ر بكات و هیواو دڵخۆشی خه‌ڵكه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی به‌و نه‌زیرۆكه‌ بداته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ:(به‌ناردنی شاندێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتۆگۆكردن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت و وه‌رگرتنی بوودجه‌، ده‌گه‌ینه‌ چاره‌سه‌ر .....تد) 

كه‌ نموونه‌ی ئه‌و نه‌زیرۆكه‌ له‌م سات و رۆژگاره‌ دێنینه‌وه‌، ده‌پرسین له‌و جڕت و فڕته‌ی  ناردنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا تێر نه‌بووین، یا هێشتا ماومانه‌ بچووكتر و بچووكتر خۆمان وێناكه‌ین ..؟

ئه‌رێ كاتی نییه‌، سات و رۆژگاری سه‌رۆك و رابه‌ری مه‌زن مسته‌فا بارزانی بێنینه‌وه‌ بیر خۆمان ..؟  ئه‌و سه‌رۆك رابه‌ره‌ مه‌زنه‌ی ده‌یگوت ( كورد سه‌پانی باوكی كه‌س نییه‌ )، ئه‌رێ هه‌میشه‌ له‌ به‌غداوه‌ شاند دوای شاندی باڵا بۆی نه‌ده‌هاته‌ باره‌گای مه‌زنی له‌ چۆمان و ناوپردان ..؟  

ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه‌ له‌ به‌غدا روویدا به‌یاساكردنی بڕین و نه‌ناردنی بوودجه‌و موچه‌یه‌، كه ‌له ‌سه‌رده‌می مالیكییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2014  خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌ سه‌رده‌می عه‌بادیش وه‌ك سزاو شه‌ڕپێفرۆشتن به‌ كوردستان تووندتر كرایه‌وه‌.

ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان له ‌ڕوانگه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌غدا له ‌پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و شكستی مه‌زنییان له‌ پردێ و سحێلاوه‌ سه‌یری ئه‌م رووداوه‌ی ئه‌مرۆ بكه‌ن و به‌ هه‌ڵرشتنی ئه‌و ڕق و كینه‌یه‌ی به‌غداش بیبینن كه‌ له ‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه  په‌رله‌مانتارانی كورد نه‌بوونه‌‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ژماره‌كانی كارتی فشار و بریار و یاسای وه‌ده‌رنانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراقدا .

قسه‌ له‌سه‌ر سزا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ی به‌غدایه‌، نه‌ك تووك نه‌رمی و بێ مرووه‌تی هێزی هاوپه‌یمانان به‌گشتی و ئه‌مریكای دۆناڵد تڕه‌مپ به‌تایبه‌تی. 

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 12-11-2020 له‌ به‌غدا روویدا پێشێلكردنی یه‌كجاره‌كی هه‌موو بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌بوون ورێككه‌وتنه‌كانه‌، ته‌نیا مه‌به‌ست لێیی ته‌نگ پێهه‌ڵچین و شه‌ڕپێفرۆشتنی كاتیی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ هێزی راسته‌قینه‌ی شاراوه‌ی هزری باڵاده‌ستی و شۆفینیه‌تی ئه‌وانه‌، له ‌ساته‌كانی باڵاده‌ست بوون و تێكه‌ڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شیعه ‌و شیعه‌، سوونه ‌وشیعه‌ ئاوا سه‌رهه‌ڵده‌دات و پڕده‌ده‌نه‌ كوردستان و كورد كه‌ له‌ بنه‌چه‌وه‌ چاویان به‌ پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌كانی ئه‌و مێرگه‌ ئارامه‌ خۆشگوزه‌رانه‌، فره‌ ئایین و فره‌ نه‌ته‌وه‌ و مۆزایكه‌ هه‌ره‌جوانه‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵنه‌هاتووه‌و وهه‌ڵنایێ.

ئه‌وان هه‌ر له ‌هزری ئه‌نفالكردن و جینۆسایدكردنمان وه‌ك هاووڵاتی پله‌ دووی بن ده‌ست و ژێرده‌سته‌ له ‌كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یان ڕوانییوه‌ و ده‌ڕوانن.

گه‌ر له‌ عێراقی كۆندا، به‌ هزری ئه‌نفال و جینۆسایدكردن سزای خه‌لكی كوردستانیان دابێ، وا له‌ عێراقی تازه‌ی دوای به‌عس به‌ سزای برسیكردن و گه‌مارۆی ئابووری درێژه‌ به‌ هزره‌ باڵاشۆفینییه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

وا خه‌ریكه‌ ده‌بێت‌ به ‌سه‌ده‌یه‌كی ته‌واو، عێراقی عه‌ره‌بی له ‌سۆنگه‌ی هێز و ژماره‌ و خۆباڵاو خۆ به‌ده‌سه‌ڵات بین، سیاسه‌تی (سزادان و تاوانباركردنی) كوردستان و كوردی عێراق بێ په‌روا پیاده‌ ده‌كات.

له ‌سۆنگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌ش خه‌ریكه‌ تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌ره‌و تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی سادی-مازۆخی ده‌چێت و له‌ بێ ده‌نگی و چاوپۆشێین و نوزانه‌وه‌مان بۆ (برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب) و ناونانه‌وه‌مان بۆ(عێراقی یه‌كگرتوو)، چێژ له‌ ئازاردان و سزادانمان وه‌رده‌گرن و تاك و كۆمه‌لگایه‌كی ده‌روون شێواو شپرزه‌ی سادۆماسۆشیزم – مان لێ ده‌رده‌چێ .

ئیدی به‌سه‌، ده‌ره‌نگه‌ زوونییه‌، تا شیرازه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ و خێزان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردستان تێكنه‌چووه‌، تا بنه‌مای ئابووریی و ژیانی پێكه‌وەیی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا ته‌واو شپرزه‌ نه‌بووه‌ با یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ  به‌تووندی بێینه‌ده‌نگ و پێوه‌ر و بینینمان بۆ ئه‌وان (نه ‌شیری حوشتر، نه ‌دیداری به‌غدا) بێت.

ئیدی به‌سه‌، دره‌نگه‌ زوو نییه‌، وا كاتی هات ده‌بێ هه‌ولێری مه‌زن، بێ باك له‌م و له‌و و له‌ویتر، سنوورێك بۆ به‌غدای مایه‌ پووچ دابنێت.

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: