سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

رووداوەکانی هەولێر چیمان پێ دەڵێن؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەهین موفتی

لە چەند رۆژی رابرد، چەند رووداوێکی نەخوازراو دەنێو هەولێری پایتەخت، دڵی هاوڵاتیان و هاونیشتیمانییانی هێشاند..! چوونکێ هەولێرمان وەها ناسراوە، شارێکی ئارام و ئامێزکراوەیە لەبۆ خەڵکی دەرەوەی هەولێرو وڵاتانی دیکەیش، هەر لەوەتەی ئەم شارە هەیە، پەناگەو داڵدەدەری میوان و دۆست و یارو نەیاریش بووە...!
ئەم رووداوگەلەی ماوەیەکە تێیدا روو دەدات، بە ئاشکرا پێمان دەڵێت، هێزەکانی پۆلیس( سەرەڕای قوربانیدان و شەهید بوون و برینداربوونیشیان)، چ ناتوانن، چی ئەو هێزە پێویستەیان نییە، رووبەڕووی ئەم مافیاگەرێتی و عەنتەریاتە ببنەوەو پێویستە هێزە ئەمنییەکانی دی، بێنە فریایان، بەتایبەتی ( ئاسایش، هەواڵگری گشتی)، ش خۆ ئەگەر پێویست بکات، هەقە دژە تیرۆریش بەشدار بێت.
رۆشنبیران و خودان هزرو بیرکردنەوە پێشکەوتنخوازەکان، نێزیک دوو دەیەیە، هاوار دەکەن تکایە (چەک) داماڵدرێت، تکایە سنوور بۆ مافیاگەرێتی و راوو رووتی دابندرێت، ئەگەرچی لە دەستپێکی کابینەی نۆی حکومەت، بەشێکی بەرچاو لەم مافیاو جەردەو چەتانە راپێچی ژوورەکانی هەواڵگری گشتی و ئاسایش کران، لێ وا پێدەچێت، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان تۆختر نەبنەوەو قوڵتر بەرەنگارییان نەبنەوە، ئەوا رووداوگەلی وەها لەوەیە دووبارە ببێتەوە.
با، راگەیاندن و دەزگای مێدیاییش لەبیر نەچێت، لەبری هۆشیارکردنەوەی رای گشتی و دینینەوەی رێی راست، خەریکە دەبن بە رێپێدراوی مافیاو چەتەگەرایی، ئاخر لە چی و کام وڵات رێگە بە چەتە دەدرێت لەسەر شاشە حکومەت بە فاشیل وەسف کات و پاشانیش بیکەن بە سەردێڕو هەواڵێکی سەرنجڕاکێش؟ 
ئێستێ، هەولێر بەتەنها هەولێریی و خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان و عێڕاقی تێدا نییە، بە سەدان هاوڵاتی بیانی وڵاتانی جیاوازی تێدا دەژییەت، لەبۆیێ هێزە ئەمنییەکان پێویستە بە چڕی سنوور بۆ چەتەگەری و جەردەیی، بە تایبەت هەڵگرانی چەک...!  دا بنێن.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ