سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پۆستی لێوەرگرەو بەدناویشی کە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەهین موفتی

لەوەتەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێندراوە، هەتا هەنووکە کە خەریکی نووسینی ئەم دەربڕینەم، بەردەوام ( یەکێتی و گۆڕان) خەریکی وەرگرتنی پۆستە جیاجیاکانی حکومین، هەفتەی جارێک قوباد تاڵەبانی یاوەری بەڕێوەبەرەگشتی و بریکارە نوێەکان دەکات لە وەزارەتەکانداو بۆ ناساندنیان و دەستبەکاربوونییان..! بزووتنەوەی گۆڕانیش هەمانشێوە ناوبەناو روویێکی نوێ لە دەزگاکانی میری دەناسێنێت، کە وەک راییکارو جێبەجێکارێکی نوێ لە حکومەتدا دەستبەکاردەبێت، کەچی  زۆرینەی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئەم دوو حیزبە، حکومەتی کوردستان بەدناو دەکەن، هەر لە پێنەدانی مووچە بگرە هەتا پڕۆژەکانی دیکەی خزمەتگوزاری، و پاشان کۆی پڕۆسەی دەستەڵاتی جێبەجێکردن لە کاتێکدا لە ئەنجومەنی وەزیران هەر بڕیارێک و راسپاردەیەکی نوێ دەربارەی رەوشی ئێستای ناوچەکە، (دارایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، هتد...)  بە تێکڕای رەزامەندی هەموو وەزیرەکان بە( یەکێتی و گۆڕان)یشەوە دەدرێت و دەردەچێت، کەچی دێن و لەسۆشیاڵ مێدیا خۆیانی لێ بێبەری دەکەن، جا کێشەکەش لەوەدایە فەرهەنگێک دەنێو رای گشتیدا سەریهەڵداوە، خەریکە نەعوزوبیلا خوداوەند لە ئاسمانیشەوە بیەوێت ئاوێک بە ئاگری ئەم هەموو قەیرانەدا بکات، کەچی هەر نەبیندرێت و رەتبکرێتەوە.
دەزانین، بێ مووچەیی، بێ کاری، هەژاری، نەداری بەرۆکی زۆرینەی دانیشتوانی ئەم نیشتیمانەی گرتووەو چینێکی دیاریکراو بۆرژوازانە لەبۆیان دەچێتە سەر، لێ هەقە بزانین یەکێتی و گۆڕانیش و ئیسلامی و کۆمۆنیست و سۆشیال و دیموکڕات و هەرچی دیکە بوونی هەیە لەم زێدە، ئەوا سەرکردەو بەرپرسانییان بێبەش نیین لەم بۆرژوازییە دیاریکراوەی بۆ چەند سەد کەسێک فەراهەمکراوە.
بۆیێ، پێویسته رای گشتی لەمەودوا هیچ ئیعتیبارێک بۆ هاش و هوش و تەتەڵەو پەپەڵەی سەر سۆشیال مێدیاو فشەفشی ئەم بەرپرس و سەرکردانەی یەکێتی و گۆڕان و حیزبەکانی دی دانەنێن، لەلایێک خەریکی وەرگرتنی پۆستی حکومین و لەملاشەوە دەیانەوێت حکومەت بەدناو بکەن.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: