سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەسەڵات و تاوانی بەردەوام

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تشرینی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئومێد حەمەعەلی
پێیان بڵێیت فاشیست پڕ بە هۆش و، ئەخلاق و ڕەفتار و بیرکردنەوەیانە. بێ چەندوچون بەشێکن لە زنجیرەی هەموو ئەو سیستەم و دەسەڵاتە سیاسییانەی خۆرهەڵات، کە زەڕەیەک قیمەت بۆ مرۆڤ و ئازادی و مافەکانی ڕەوانابینن. 
لەهەموو قۆناغەکانی فەرمانڕەواییانا بە ئەزمون داڕمانی  خۆیان لە  ژیانی سیاسی و پەیوەندی خەڵک و دەسەڵات و، پەیوەندی و بەرخوردی دامەزراوەکان لەگەڵ ئازادییە کەسییەکان و دەربڕینی ئازادانەدا، سەلماندووە. جۆریی ئەخلاق و بیرکردنەوەی فاشیزمی حیزبی و خێڵەکییان بەئاشکرا خەریکە کۆمەڵگەی ئێمە لەناوەوەی خۆیا ئەهاڕێت، دەنگەکان دەکوژێ و نوزەکانی ئازادی و برسییەتی بەزەبریی هێز خامۆشئەکات. 
 لەم پرۆسەیەدا پارتی وەک بەرجەستەکاریی فاشیزمێکی خێڵەکی و حیزبی بەشێوەیەکی چڕ و بێ باکانە  لە خودا و خەڵک، لە بەها و ئەخلاق و لە دیموکراسی و مافە گشتیی و بنەڕەییەکانی مرۆڤ، کارخانە فاشیستیی و گرگنە ئەمنییەکەی خۆی خستۆتەگەڕ و سەری ئازاد و ناڕازیی کۆمەڵگەکەمان دەهاڕێ. 
لەم ساتە پڕ لەتاوان و سەرکوتگەرییەدا لەهەموو کات زیاتر پێویستە بیرمان لای ئەوەبێت هۆی چییە مێژووی ئێمە بە ستەم و فاشیزم و جۆرەکانی تاکڕەوی و  تەوریسی سیاسی و بنەماڵەییەوە گیرۆدەیە و، نەمانتوانیوە تێیانپەڕێنین؟ دەبێ لەخۆمان بپرسین بۆچی هێزی سیاسی ئێمە لە مێژووی سەدەی ڕابردوودا شکستی هێناوە تەنانەت لەجێبەجێکردنی بەرنامە و دروشمەکانی خۆیدا؟ دەبێ بپرسین، ئایا هۆکاریی ئەو کێشانەی لەم پرسیارانەدایە، ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نەمانتوانیوە لە بیرکردنەوەی خۆماندا دەسەڵات و پیرۆزی بنەماڵەکان، سەرۆکەکان و کاریزماکان بشکێنین وەک ئینسان و سەرکردەی ناو مێژوو تەعامولیان لەگەڵ بکەین؟  نەک وەکو بونەوەریی باڵا و موقەدەس؟ ئایا هۆکارەکە ئەوە نییە، شەڕەکان لەمێژووی ئێمەدا تەنیا لەوەدا کورتبونەتەوە کە شەڕی نێوان کۆماڵێک دەستە و گروپی سیاسی بن، نەک ململانێی نێوان کۆمەڵێک بیرکردنەوەی داهێنەرانە، کە بەردەوام لەخەمی بەدیلی فیکری و سیاسی و ئەخلاقی جیاوازدابێت. 
بۆ ئەم چرکە ساتە:
ئەوەی پێویستە ڕسواکردنی زیاترە. میدیا و ڕۆژنامەنوسان، سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکان و دامەزراوە و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان هەر یەکەیان بەپێی توانا و ڕێگای خۆی بەچڕی ئیش لەسەر ئەو دەستدرێژییانە بکات کە ڕوونی ئازادی مرۆڤ و کۆمەڵگەی ئێمە وێرانتردەکات. سەرباریی ڕەخنەکان، پەرلەمان و بە تایبەت پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەی خەمی گشتییان هەیە دەتوانن بە یاداشت لەڕێی دامەزراوەکەیانەوە، سەردانی موکوڕانە بۆ دەزگاکانی ئەمنی و پەیوەندیکردن بە ڕێکراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو کونسوڵگەریی وڵاتە دیموکراتییەکان و، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵمەتی قسەکردن و هێرشی میدیایی بەرفراوان بۆ سەر ئەو ڕەفتارە ئەمنییە دژ بە ماف و ئازادییە ئینسانییانە، ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی پێویستی خۆیان بگێڕن.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: