هۆشیار زێباریه‌كی بچوك
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی یەکەم 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی یەکەم 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
هۆشیار زێباری له به‌رانبه‌ر قسه‌كانی كه‌ناڵی حوڕه كه وتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی میلیشیای ده‌ره‌وه‌ی قانونن، ئه‌مڕۆ زۆر به ره‌زیلی له كه‌ناڵی عه‌هد جگه له داوای لێبوردن ، خۆی خسته درۆوه‌و وتی خه‌یاڵم خیانه‌تی لێكردوم و حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی موجاهیده‌و ناكرێت سوكایه‌تی پێبكرێت ، ئه‌و پیاهه‌ڵدانه ئاڵا تاڵه‌بانی یان لاهوری شێخ جه‌نگی بیانگوتبا ، ئێستا هیڤیدار ئه‌حمه‌د و ئومێد خۆشناو دنیایان پڕ كردبوو ، چه‌ند ناشرینه مرۆڤ له به‌رده‌م هاوزمانی خۆیدا هێنده كه‌ڵه‌گاو له به‌رده‌م نه‌یاره‌كانیدا " ئاهه‌نده بچوك بێت " .
له بۆنه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا به پوچترین زمانی خێڵه دواكه‌وتوه‌كان په‌لاماری یه‌كتر ده‌ده‌ن و هه‌رچی ناشێ به یه‌كتری ده‌كه‌ن ، له ئاست دوژمنیش ده‌ڵێی "په‌ڕۆن "، تازه تازه باسی چه‌مین و كۆڵوانه سورو 31ی ئابی پیرۆز ده‌كه‌ن ، چه‌ند قێزه‌ونه مرۆڤ خیانه‌تیش پیرۆز بكات و شه‌رم نه‌كات ، ئه‌مانه نه‌ك بۆ حوكمڕانی نابن ، له بوونیش زیاده‌ن ، چونكه زه‌ره‌ریان زۆر تره له قازانجیان .
هۆشیار لاڵایه‌وه ، به‌ڵام لقی پێنج هه‌ر سوتا ، لاڵایه‌وه به‌ڵام ئاڵای كوردستان و ئاڵای پارتی سوتا ، خۆ ئه‌گه‌ر له سلێمانی یان گه‌رمیان ئاڵای پارتی بسوتێ مه‌گه‌ر خودا بزانێ چی ڕووده‌داو عه‌ڕابه‌كان چیان ده‌گوت ، ئاخر من كه ده‌ڵێم ده‌بێت مه‌سعود بارزانی ئاوێك بكات به‌م ئاگری ناوخۆیه‌دا بۆئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر زێباریش هێنده خۆی بچوك كرده‌وه لانی كه‌م پێكه‌وه نه‌هێڵین له‌وه زیاتر بچه‌مێته‌وه ، ما چه‌مانه‌وه چیه له نێوان یه‌ك هه‌فته‌دا ئاوا بكه‌ویته پاكانه‌و كه‌چی له ئاست یه‌كتریش هێنده " دڕبن " له خیانه‌تیش داوای بوردن له میلله‌ت نه‌كه‌ن .