سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فیکەی حەرامزاد...؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


د. محەمەد عەلی 

یەکەم: مەلا علی بوچناک، پیاوێکی تەمەن ھەشتاساڵی موسڵمان و نورانی، خەڵکی ئاگری، کوردستانی باکور، بەتۆمەتی خوێندنی سروت و مەولونامەی ئاینی بەزمانی کوردی لەمزگەوت، زیندانی دەکرێت. نەخۆشدەکەوێت و ڕێگەش نادرێت خێزان و کەسوکاری سەردانی بکەن و چارەسەری پزیشکی وەرگرێت. چوارشەممەی ڕابردو، ٢٠٢٠/٩/٢٣، لەناو زیندان کۆچی دوایی کرد.
بەڵام بەشێک لە ئیسلامیەکانی ئێرە ئەردۆغانیان لێبوە بە فریادڕەسی ئیسلام و موسڵمانان و ڕێکخراوی یەکێتی جیھانی زانایانی موسڵمانی سەید ئەحمەدو علی قەرەداخیش،ئامادەنین بەرگری لە مەلا علی بوچناکی ھاو ئاین و ھاوزمانیان بکەن. بەڵام دوساڵ لەمەوپێش ڕێکخراوەکەیان ئیدانەی تەقاندنەوەی یانەیەکی شەوانی ئەستەنبوڵی کرد.

دوەم: ھەرلەم ھەفتەیەدا، دو پیاوی کوردی مەدەنی و بێ چەک (عوسمان سیبان و سەروەت تورگوت) لەشاری وان دەستگیردەکرێن و لە فڕۆکەیەکی سەربازیەوە دەخرێنە خوارەوە، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ سەروەت مرد.

سێیەم: بە دایکە کوردەکە ڕائەگەیەنن پۆستەت بۆ هاتووە. کە دایکەکە ئەڕوات پۆستەکەی وەربگرێت ئەبینێت لە دەوڵەتەوە هاتووە. ئەبێ چی تێدابێت؟ دەوڵەتی تورکیا لاشەی پارچەپارچەبووی کوڕە گەریلاکەی کردووەتە پاکەتەوە و بە پۆستە بۆیانناردووە! ئەو کوڕەی کە نۆ مانگ بە پێستی سک هەڵیگرتووە و بە شیری خۆی گەورەی کردووە و خۆی لە ئاو و ئاگر داوە تاکو گەورەی بکات.

چوارەم: دە ئەندام پەرلەمانی کورد لە زیندانەکانی تورکیان. لە ٢٠١٤-٢٠٢٠: ١٦٩ سەرۆک شارەوانی ھەڵبژێردراوی کورد لەکارەکانیان لادروان و نیوە زیاتریشیان، لەزیندانن.

پێنجەم: لە ٢٠١٦ەوە، زیاد لە ١٢١ ھەزار ئەندام و لایەنگری گروپی موسڵمان و ئاینی سەربە بزوتنەوەکەی فەتحوڵلا گوڵەن لەکارەکانیان دەرکراون و ژمارەیەکی زۆریشیان زیندانی کراون. مانگی پێشو ٢٢ کەسیان ھەڵھاتن و لەیۆنان داوای مافی پەنابەریانکرد.

شەشەم: ئەردۆغان تەنیاو تەنیا کەسێکی ئۆتۆکراسە (حکومڕانی تاکەکەسی) و لە پێناو ئامانجە سوڵتانیەکانیدا، زۆر نادیموکراتانە پەلامار دەدات و ڕەفتار دەکات. بەئاشکراو نەشیشاردوەتەوە: تەماحی داگیرکردنی زۆر شوێنی ناوچەکەی ھەیە بە کوردستانی باشوریشەوە.

سەڕەڕای دەیان تاوان و داتاو بەڵگەی تر کەسەلمێنەری تاكڕەوی و دیکتاتۆری ئەردۆغانن، سەیرلەوەدایە پێتوابێ: ئەردۆغان فریادڕەسی ئیسلام و کوردەو ئەوەشی ڕەخنەی لێبگرێت "فیکەی حەرامزادەیە"؟!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: