سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مانگی داهاتوو بۆ کازمی قورسە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فه‌رحان جه‌وهه‌ر
بەهۆی نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، ئێران هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ناچار بە کشانەوە  یان زیان گەیاندن بکات ، تا دواجار کاریگەری لەسەر دۆڕاندنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی مانگی 11 دابنێت ، بۆیە ئەمریکا هەر زوو لە یارییەکە گەیشت و بڕیاری داخستنی باڵوێزخانەکەی دا ، لەلایەک وەک گوشار لەسەر حکومەتی کازمی بۆئەوەی شێلگیرانە رووبەرووی میلیشیاکان ببێتەوە و، لەلایەکی تریش بۆ پاراستنی گیانی دیپلۆماتەکانی لەو هێرشانەی کە خەریکە دەبێتە رۆژانە ، لە بەرئەوەی کاتەکە بۆ ترەمپ بەهۆی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن زۆر هەستیارە ،  کوشتنی یەک دپلۆمات لەم کاتەدا بەسە بۆ ئەوەی کێرڤی جەماوەری ترەمپ بێتە خوارەوە و دووچاری دۆڕاندنی بکات. 

هەرچەندە لە کاتێکی وادا وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو هێزانە کەمەر شکێن دەبێت ، بەڵام بەهەر شێوزاێک بێت دەرەنجامەکانی پێشبینی نەکراون ، بۆیە ئەمریکا لە ئێستا نایەوێ بچێتە ناو ئەم یاریەو تا بۆی بکرێ دەیەوێت ئەم مانگە بە ئارامی تێبپەڕێت ، هەرچی ئێرانە دەوێت ئەم مانگە بکاتە دەروازەو هەلێک بۆلێدان لە پێگەی جەماوەری ترەمپ و دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنی داهاتوو ،  چونکە ماوەیەکی گەلێک زۆرە ئێران گرەوی سەرکەوتنی خۆی لەسەردۆڕاندنی ترەمپ و هاتنی کاندیدی دیموکراتەکان داناوە و پێیوایە بە رۆیشتنی ئەم ئیدارەیە ئیدی دەتوانێ ئاهێکی بەبەردا بێتەوە و گۆشارە ئابورییەکانی سەری سووک ببن ، بۆیە لەم رۆژانە و رۆژانی داهاتووشدا  میلیشیایەکانی عیراق چاڵاکییەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ ئیحراج کردنی حکومەتی کازمی و لاوازکردنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە حکومەتەکەی و بێ هێوا بوون لێی ،  لە ئەگەرێکی واشدا دوور نییە کازمی روو لە ئێران بکات بۆ مانەوەی خۆی سازشێکی گەورە بکات ، هەرچەندە لە روودانی ئەگەرێکی وا عیراق لە گێژاوێکەوە پێ دەنێتە ناو گێژاوێکی ئاڵۆزتر و کارەساتێکی و ئابوری روودەدات ، چونکە ئەمریکا و ئەورپا دەست لەسەر ئەژنۆ بەرامبەر یارییەکی وا ناوەستن ،  یان روونتر ئەمریکا وا ئاسان دەست بەرداری پێگەی خۆی نابێت لە عیراق بۆ ئێران ، چونکە ئەو کاتە بەرژەوەندییە زیندووەکانی خۆیی و هاوپەیمانەکانی لە کەنداو دەکەونە بەر مەترسی گەورە بۆیە ئاسان نیە بۆ ئێران گەمەیەکی وا سەر بگرێت.

لە رۆژانی داهاتوو ئێران هەڵمەتەکەی چڕتر دەکاتەوەو ئەمریکا هەوڵی هێورکردنەوە دەدات ، هەرچەندە هیچ گرەنتییەک نییە لەم یارییە تۆم و جێرییەدا ئێران سەرکەوتن بەدەست بێنێت ، بەڵام هەوڵێکە و دەیدات ئەگەر ترەمپ کۆشکی سپی بەهەر هۆکارێک جێهێڵا ، ئێران خۆی وەک سەرکەووتوو نیشانی کومەڵگای نێودەوڵەتی دەدات و حکومەتی کازمیش ناچاری خۆبەدەستەوە دان دەکات ،  هێزەکانی لایەنگری خۆیشی  لە هەڵبژاردنی پێش وەختەی داهاتووی عیراق سەردەخات ، بەمەش دەسەڵاتەکەی لە عیراق فراوانتر دەکات . تا چەند ئەم بەرنامەی ئێران دەبێتە هۆی سەرکەوتنی ،  ئەوەولە رۆژانی داهاتوودا وەڵامەکەمان دەست دەکەوێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: