شه‌ڕ له ناو ماڵی كوردا شه‌ڕ له ناگۆرنۆ كه‌ره‌باخ
بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئەیلوول 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئەیلوول 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ساڵی پار هه‌ر له‌م واڵه دوای مه‌رگی وه‌كیل مسته‌فایێفی سه‌رۆكی كۆماری لاچین وتارێكم له سه‌ر كوردستانی سورو مه‌رگی مسته‌فایێف له ئیتالیا نووسی ، ئێستا كه شه‌ڕ له ناگۆرنۆ كه‌ره‌باخه‌و ، جگه له ئه‌رمینیاو ئازه‌ر بایجان ، هه‌ر یه‌كه له توركیا‌و روسیا به شێوازی خۆیان له شه‌ڕه‌كه‌دان و ئه‌وروپاو ئێرانیش له شه‌ڕه‌كه نیگه‌رانن ، كاتی خۆیه‌تی قسه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌و ناوچه خوێناویه بكه‌ینه‌وه .
له 7ی ته‌موزی ساڵی 1923 كورده‌كانی ناگارنۆ كه‌ره‌باخ كه 72 % ئه‌و هه‌رێمه بچوكه‌یان پێكده‌هێناله كۆی دانیشتوانه نزیك به چل ملیۆن كه‌سیه‌كه‌ی ،كۆماری كوردستانی سوریان دامه‌زراند ، ئه‌وان له بار‌و دۆخی ئازادی گه‌لان و مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لانی لینین دا سودیان له‌و ئازادیه بینی ، له ساڵی 1926 حوسێن حاجیێف بووبه سه‌رۆكی ئه‌و هه‌رێمه ، هه‌ر ئه‌و ساڵه سه‌رژمێری ناوچه‌كه ده‌ریخست كه دانیشتوان 51426كه‌سن و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 72%ی كوردن .
پایته‌ختی كۆماره‌كه شارۆكه‌ی لاچین بوو ، شار‌و ناوچه‌كانی گوڵبازاڕو قوبادلی و زنجیلان و هتد سه‌ر به هه‌رێمه‌كه بوون ، له 8ی نیسانی 1929 ستالین كۆماره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و كورده‌كانیشی كرد به ئاردی ناو دڕك و پرش و بڵاو بوونه‌وه به كازاخستان و سیبیریاو شوێنگه‌لی دیكه‌دا ، تراژیدیای كورده‌كان له‌و ساڵه‌دا له تراژیدیای ئه‌نفال و ده‌رسیم كاریگه‌ر تر‌و به سوێ تر بووه ، چیرۆكی دابڕانی براله براو باوك له مناڵ و لێكجیاكردنه‌وه‌و خێزانه‌كان و كوشت و بڕی ئه‌وان له سه‌رده‌ستی پیاوه‌كانی ستالین ئازارێكی گه‌وره‌ی دیرۆكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه .
روبه‌ری ئه‌و ناوچه دڵگیرو خۆشه 6210كیلۆمه‌تر دووجایه ، خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئێستادا زۆرینه ئه‌رمه‌نین و له ساڵانی چله‌كان به‌شێك له رزگار بووه‌كانی كورد گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان ، به‌ڵام ئێستا ئیتر كورد له‌وێ وه‌ك جاران نیه ،ساڵی 1992 ئه‌رمینیا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خسته سه‌ر ئه‌رمینیاو هه‌ر ئه‌وساڵه‌و بگره ساڵی به‌رێ وه‌كیل مسته‌فایێف كۆماری لاچینی دامه‌زرانده‌وه ، كۆماره‌كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و راوه‌دونان بوه‌وه بۆ یه وه‌كیل مسته‌فایێف به ناچاری هه‌ڵات و له ئیتالیا په‌نابه‌ری سیاسی وه‌رگرت تا له رۆژی 19-4-2019و له ته‌مه‌نی 85ساڵیدا هه‌ر له‌وێ كۆچی دوای كرد .
شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا مێژوویه‌كی دوری هه‌یه‌و تا ئێستا چه‌ندین جار رێكه‌وتون و رێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ، كورده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێكی زۆریان موسوڵمان و كه‌مینه‌یه‌كی ئێزدیشن، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یه‌كی روون له به‌رده‌ست نیه كه ئاخۆ چه‌ندن ، له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وانیش دابه‌ش بونه به سه‌ر هه‌ردوو ده‌وڵه‌تدا و شه‌ڕیش له نێو ماڵه‌كه‌ی ئه‌واندایه .
میدیای كوردی ئاگایانه یان نائاگایانه كه باسی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا ده‌كات خۆی له‌و دیرۆكه‌و له بوونی كورد له‌وێ نه‌بان ده‌كات ، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له بری یاداشتێك بداته هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیاو ئازار بایجان و داوای راگرتنی شه‌ڕی ئه‌و ناوچه‌یه بكات و داوای پاراستنی دیرۆك و كه‌لتوری وێنده‌ر بكات ، خۆ ئه‌گه‌ر یاداشته‌كه رۆڵیشی نه‌بێت ده‌ڵێن هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی كرد ، بڕیاری كۆت و به‌ندی كتێب ده‌رده‌كات و رونكردنه‌وه‌كه‌شی له بری كاره‌كه باشتر بكات خراپتری ده‌كات .