سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێ ریفراندۆمچیە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. ئیسماعیل نامیق

ھەموومان دەزانین بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم، بڕیارێکی تاکەکەسی بوو، کاک مەسعود تاک لایەنە بڕیارەکەی دا، ھەموو ئەو سەرۆک حیزب وئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرۆکی دوکانە سیاسیانەی،کەپێش ٢٥/ ٩ شەوو رۆژ لەخزمەتی کاک مسعودا بوون، رۆڵەکەیان جگە لەرۆڵی شاگرد وچەورەیەک ھیچی دیکە نەبوو. بۆیە ئەگەر ریفراندۆم سەری بگرتایە ودەوڵەت دروستبکرایە، بەدڵنیایەوە تاپۆکەی بەناوی کاک مسعودەوە ئەبوو، کەواتە تەنھا دەتوانرێت بەم بوترێت ریفراندۆمچی، چونکە چی کەدەلکێنرێت بەووشەوە واتای بکەر دەگەیەنێت، تەنھا ئەمیش بکەر بوو لەبڕیاری ریفراندۆمدا. دەکرێت بەوانی دیکە بوترێت، شاگردی ریفراندۆمچی. لەبەر ئەوە پێویستە خەڵک تەنھا داوا لەکاک مسعود بکات وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە:
١- بۆچی لەو کاتەدا بڕیاری ریفراندۆمیدا؟ ئایا بڕیارەکە ھی خودی خۆی بوو یان بەھاندانی لایەنی دەرەکی بوو؟
٢- ئایا بڕیارەکە دیراسە کراو بوو یان پەرچەکردار بوو؟ ئەگەر دیراسەکراو بوو کوان بەڵگەکان؟
٣- ئایا ھیچ دەستەبەرییەکی مسۆگەر کردبوو بۆ سەرکەوتنی ریفراندۆمەکە؟ ئەگەر دەستەبەریی ھەبوو چی بوو؟
٤- بۆچی بەدەم داوای ئەمریکاو وڵاتانەوە نەچوو کاتێک داوای دواخستنی ریفراندۆمیان کرد؟
٥- بڕی ئەو پارە وبەرژەوندیانە چەندن وچین کەدران بەکەسانی بیانی لەبەرامبەر پشتگیری کردنی کەمپینی ریفراندۆمدا؟
٦- ئایا بڕیاری کشانەوە لەناوچە جێناکۆکەکان بڕیارێکی ھاوبەشی یەکێتی وپارتی بوو یان خیانەتی ھەر دوولایان بوو بەرامبەر یەکتر؟
وەڵامدانەوەی راستەقینەی ئەم پرسیارانە وچەندانی دیکەش ئەوە دیاریدەکات ودەیسەلمێنێت کە ئایا ئەنجامدانی ریفراندۆم خەبات بووە یان خیانەت؟

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە