سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تورکیا بۆچی پاشەکشەی لە حەفتانین کرد.!

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سوارە سەدوبیستی

ئەردۆغان تا دێت پەیوەندیەکانی ئاڵۆزتر دەکات و ئەمریکاش بێزاربوە لەوەی وەک جاران مامەلەی لەگەل بکات. لە سەرەتای پرۆسەی ڕوخانی سەدامەوە ، ئەمریکا بەردەوام ڕێگەی داوە تورکیا سەرکێشی بکات لە عێراق و ناوچەکە ، بەس گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم پلان و ستراتیژی ئەمریکا لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ، تورکیایە.

تورکیا لە کاتی لێدانی سەدام ڕیگربوو بۆ لیدانی عیراق لە بنکەکانی ئەنجەرلیکەوە، گرتنی قەشەکە و فشارکردن لە ئەمریکا، هاندانی خەڵکی فەلەستین و کێشە دروستکردن بۆ ئیسرائیل ڕیگریکردن لە ڕێکەوتی نیوان فەلەستین و ئیسرائیلدا، سنور بەزاندنی خاکی ئەو وڵاتانەی کە دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکان وەک میسرو یونان و سعودییە، ئەمانەش بۆ ئەوروپاو ئەمریکاش ھێڵی سورن.

دەست خستنە ناو شوڕشی سوریاو کلک گرێدانی لەگەڵ ئیران ڕوسیادا بەزاندنی سەروەری عیراق و سوریا، لەشکر کیشی بۆ ناو ڕۆژئاواو هەریمی کوردستان کە بە پێگەیەکی بەهیزی ئەمریکا لەناوچەکەدا ئەژمار ئەکریت، کردنی مۆزەخانەی سوڤیا بەمزگەوت و توڕەکردنی رۆژئاوایەکان بەو کردوە. ئەردۆغان ئەیەوێت چی بە ئەمریکا بڵین؟! دەیەویت وەک حەریفی دووەمی ئەمەریکا خۆی ئەژمار بکات تۆ لە غرب حاکمی موتلەقی منیش لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیایی ئیسلامی خەلیفە و خەلافەتی یەکەمم، ئەمریکا لەڕیگای هاوپەیمانەکانی وەک ئەورپا و ووڵاتە عەرەبیەکان ، هۆشداریدایە ئەردۆغاندا وەک ئینقلابەکەی ساڵی 2016 جوڵاندنی حەرەکە سیاسیەکانی ناوخوی تورکیا و گولەن بە ترساندنی ئەردۆغان لەدەستدانی دەسەڵاتی خەڵافەتەکەی، بە دەست تێوەردانی ناو کاروباری ناوخۆی تورکیا.

ڕۆخاندنی دارایی و ئیفلاس بوونی بانکە گەورەکانی ناوخۆی تورکیا، داڕوخانی لیرەی تورکی لە ئاست دۆلاردا، ڕیگری کردن لە بازرگانی نەوت لە نێوان ئێران و  تورکیا. بە بۆ چۆنی من پاشە کشێ کردنی تورکیا لە حەفتانینن

یەکەم گەیاندنی زیانیکی زۆر لەلایەن گەریلاوە بە هیزی سەربازی توریکا و بێ توانابوونی تورکیا لە ڕووی ئابوری و لۆجیستەووە، هاتنی ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ عیراق ڕێک پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە لەشکرکیشی و ئابوری تورکیا و هەریمی کوردستانەوە هەبوو بەتایبەتی نەوت و غاز، چوونی سەرۆکی هەرێم بۆ تورکیا بەدوو ڕۆژ دوای هاتنی ماکرۆن ترسی لە دەستدانی ئەو ڕیکەوتنە پەنجا ساڵەیەی نیوان توریکا و هەریمی کوردستان بوو کە نچیرڤان بارزانی ئەندازیاری ئەو ڕیکەوتنەیە، پاشان تەسلیم کردنەوەی بە حکومەتی ناوەندەووە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: