سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خۆپیشاندان

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئاب 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئازاد جۆڵا

بەدەگەمەن  نەبێ   هەرگیز  نەبینراوەو ڕووی نەداوە لە سیستەمە دیکتاتۆر و  پۆپۆلیست و  شموولییەکان  گردبونەوەو خۆپیشاندان و  ناڕەزایی دەربڕین  ڕووی دابێ ، هەمیشە  لە سایەی ئەم  جۆرە  ڕژێمانەدا بێ دەنگی و پابەند بوون  بەدی  دەکرێ ، بەڵام بەدڵنیایی ئەوەی  وەک  فاکت  دەبینرێ  زۆر  جیاوازە لە ناخ و  خواست و داوا و هەست و نەستی  تاکەکان ، واتە خەڵک بەگشتی باش ئەم  ڕاستیە دەزانن  هێزێک هەیە هەمیشە لەسەرپێ و  ساز و ئامادەیە دژ بە  بچوکترین داواو مافی  ئەوان ئەگەر  ڕووبەڕووی  دەسەڵات بکرێتەوە ئەوا بێ دوو دڵی  بە ئاگرو  ئاسن ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ، هەر بۆیە  
لە م کۆمەڵگایانەدا  خەڵک  بۆ مایەکی دوور و درێژ  سەرکوت و بێ دەنگ دەکرێن و  هێواش هێواش جامەکە  پڕ دەبێ و تا ئەوکاتەی دەگاتە لێوان و  لەسەری  دەڕژێ ، 
ئەوکات وەک  هەمیشە  ڕژێمەکانیش  کۆتاییان  خێر  نابێ ،
یان بە ڕاپەڕین  یان بە  کودەتا  هەندێک  جاریش  بە شەڕو  کوشتار و خوێنێکی  زۆر  کۆتاییان پێ دێ ،،،
ئەوەی  لە عێراق و لە کوردستانیش  دەگوزەرێ  بەدەر نیە لەم  حاڵەتە ،  لەگەڵ ئەوەی  ڕاستە لە هەردوو  حکومەت  بەپێی یاسا  خۆپیشادان و گردبونەوە و  ناڕەزایی  دەربڕین  ڕێگە  پێدراوە و  ئاساییە  ، بەڵام  ڕەنگە  لە یاساکاندا بە جۆرێک لە جۆرەکان  سنوردانان و بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان بونیان هەبێ و ئاستی  داواو  داخوازی و خواست و وویست و تێنوێتی  خەڵک  نەشکێنێ ، لە بەرامبەریشدا  ڕەنگە ئاستی ڕۆشنبیری و پابەدبوونی خۆپیشادەرانیش بە گشتی  وەک  پێویست  نەبێ و لە شێوازی گەیاندنی  داواو داخوازییەکانیان هەندێک جار  وەک  پێویست و  سەرکەوتوو   نەبن لە هەڵسوکەوت و دەربڕین و گەیادنی  داخوازییەکانیان ، 
هەر بۆیەش  زۆربەی جارەکان  لە هەرێمی  کوردستان  کە خۆپیشاندان و گردبونەوەو  ناڕەزایی  ئەنجام  دەدرێ   کێشەو  توند و تیژی و بەریەککەوتن و گرژی  لێ  دەکەوێتەوە ، هەندێکجارش پەلاماردان و  سووتان و تەنانەت  لە هەردوولا  خوێن ڕشتنیشی لێ دەکەوێتەوە ،
هەموو  جارەکانیش  هەردوولایان  یەکتری  تۆمەتبار  دەکەن بە دەستپێشخەری لە توند و تیژی و بە   بەلاڕێ بردنی  ئامانجە سەرەکیەکەو  لادان  لە یاساو بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندنەکان ،  یان تۆمەتبارکردن بە دەستی  دەرەکی و تێکدەر و ئاژاوە گێڕی ،
لێرەدا  ئەوەی  زۆر  گرینگەو  ئەرکی  سەرشانی  هەردوولایە  واتە هەم  دەسەڵات و  هەم  خۆپیشاندەر ، پێویستە لەسەر  هێزە  تەناهییەکان  بەرلەوەی  جێبەجێکاری  یاساو ڕێنماییەکان بن  پێویستە  خەڵک و  خوێنی خەڵک و شکۆی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خۆیان  لە لا  گرینگترو پیرۆزتر بێ ، 
لە هەمانکاتیشدا خۆپیشادەران  دەبێ و پێویستە  ئینتمایان  بۆ  گەل و نیشتمان هەبێ  پاراستنی  دامەزراوەی  وڵاتەکەی  خۆیان  ئامانجی سەرەکییان بێ ،  پێویستە  دەسەڵات و نیشتمان ، دەسەڵات و دامەزراوە گشتیەکان  لە یەکتری جیا بکەنەوەو پاراستنی موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی  گەل  لەبەر چاوبگرن ....

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: