سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

رۆژنامەنووس چۆن خانەنشین دەکرێت؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی یەکەم 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولقادر ساڵح
.
لەم یەک دوو رۆژەدا لە بەشێک لە میدیاکانەوە باس و خواسى خانەنشینکردنى رۆژنامەنووسان وروژێنرا و لەم بارەیەوە هەندێک پرسیارمان بۆ هات بۆ ئەوەى وەڵامى بدەینەوە، لێرەدا و لەبەر رۆشنایى دەقى یاسا بەرکارەکاندا روونکردنەوە دەربارەى ئەم پرسە دەخەینەڕو:
یەکەم:
رۆژنامەنووسان یاسایەکى تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ خانەنشینکردنیان ئەویش یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق ژمارە (13)ى ساڵى 2001ى پەرلەمانى کوردستانە کە لە (22) ماددە پێکدێت لە رۆژنامەى وەقایعى کوردستان ژمارە (21)ى رێکەوتى 3/10/2001 بڵاوکراوەتەوە، لەم یاسایەدا وەک یاسایەکى تایبەت بە خانەنشینی رۆژنامەنووسان تەواوى حوکمەکانى خانەنشینى رۆژنامەنووسان رێکخراوە لەرووى دامەزراندنى سندوقەکە و ئەو هەیئەتەى بەرێوەى دەبات لەگەڵ مەرجەکانى خانەنشین بوون و تەمەنى خانەنشین بوون بارەکانى خانەنشینى و میراتگرانى خانەنشین و راگیراوەکانى خانەنشینى و مووچەى خانەنشینى و بەدەر لەم یاسایە رێگەپێدراو نییە رۆژنامەنووس بە سیفەتى رۆژنامەنوسیەکەى لەژێر سایەى یاسایەکى دیکەدا خانەنشین بکرێت.
دووەم:
لە هەندێک یاساى دیکەى خانەنشینى رێگەدراوە خزمەتى خانەنشینى بگوازرێتەوە بۆ کەرتێکى دیکە و لەم بارەشدا رۆژنامەنووسەکە سیفەتى رۆژنامەنووسى نامێنێ بەڵکو سیفەتى ئەو کەرتە وەردەگرێت کە خزمەتەکەى بۆ گواستۆتەوە ، بۆ نموونە یاسادانەر لە ماددەى (نۆزدەیەم/2) لە یاساى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى هەرێمى کوردستان ماوەى خزمەتى رۆژنامەنووسى بۆ مەبەستى خانەنشینى لە کەرتى گشتى ئەژمارکردووە و یاساى خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (9)ى ساڵى 2015 لە ماددەى (18/یەکەم/هـ) دووپاتى ئەوەى کردۆتەوە کە خزمەتى رۆژنامەنووسى بەپێى یاساى سەندیکاى رۆژنامەنووسان بۆ مەبەستى خانەنشینى ئەژمار دەکرێت، بەم جۆرەش لێرەدا رۆژنامەنووسەکە وەک فەرمانبەرى کەرتى گشتى خانەنشین دەبێت نەک وەک رۆژنامەنووس
سێیەم:
دەربارەى خانەنشین بوونى رۆژنامەنووس لە کەرتى تایبەت و بەگوێرەى یاساى خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى ژمارە (39)ى ساڵى 1971 ى بەرکار لە هەرێم ئەوا لەم یاسایەدا بەهیچ شێوەیەک باس لەوە نەکراوە رۆژنامەنووس بە سیفەتى رۆژنامەنوسیەکەى خانەنشین دەکرێت، لە هەمان کاتیشدا بەروونى باس لەوە نەکراوە کە خزمەتى رۆژنامەنووسى بۆ مەبەستى خانەنشینبون لە کەرتى تایبەت ئەژمار دەکرێت، بەڵکو یاسادانەر لە ماددەى (71/ب) دەقێکى کشتگیرى هێناوە و باسى لەوە کردووە کە دەکرێت ماوەى زەمانکراوى خانەنشینى لە خزمەتێکى زەمانکراودا ئەژمار بکرێت وەک راژەى خانەنشینى لاى هەر رێکخستنێکى دیکەى کارگێریى تایبەت و بە پێچەوانەشەوە ، بەم جۆرەش دەردەکەوێت رۆژنامەنووسەکە ئەو خزمەتەکەى هەیەتى وەک رۆژنامەنووس دەشێت بیگوازێتەوە بۆ کەرتى تایبەت و لەم بارەشدا کە خانەنشین دەبێت ئەوا وەک کارمەندانى کەرتى تایبەت خانەنشین دەبێت نەک وەک رۆژنامەنووس.
چوارەم:
ئەگەر بمانەوێ رۆژنامەنووسانى کارمەند لە دامەزراوە میدیاییەکان خانەنشین بکەین بەپێى یاساى خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى ئەوا لەم بارەدا بابەتێک نامێنێتەوە بە ناوى رۆژنامەنووسەوە بەڵکو دەبێت وەک کارمەندى کەرتى تایبەت خانەنشین بکرێت کە بەبرواى ئێمە ئەمەش پێچەوانەى حوکمەکانى یاساى سندوقى خانەنشینى رۆژنامەنووسانە ژمارە (13)ى ساڵى 2001 .
بونیاد لەسەر ئەوەى لاى سەرەوە روونکرایەوە، دەبێت خانەنشینبکردنى رۆژنامەنووسان بە سیفەتى رۆژنامەنووسیان لە چوارچێوەى دەقى یاساى ژمارە (13) ى ساڵى 2001 بێت نەک لە چوارچێوەى یاسایەکى دیکە.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەو دوو رۆژەی ئێمەیان بەمڕۆ گەیاند

null

بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: ئامادەكردنی گۆڕەپانی دادگایكردنی سەران و بەرپرسانی هەرێم

null

ئیکۆفاشیزم و تێکدانی ژینگە لە کوردستان

null

ئایا شەڕ لە سووریا کۆتایی هاتووە، یان شێوەکەی گۆڕاوە؟