سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نەوەیەك بە دوای رێگایەكی نوێدا دەگەڕێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئاب 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. نیاز نەجمەدین 

هاوچەشنە دەسەڵاتدارەكانم،
باسی بێكەڵكیی ئێوە سەرتاپای وڵاتی تەنیوە. لە بەردەم شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان، تەنانەت لە غوربەتیش باس باسی بێوەفایی و نەفامیی و لوتبەرزیی ئێوەیە. ئێوە بوون بە یەكێك لە حیكایەتە بێزراوەكانی ژیانی رۆژانەی خەڵك.
ئێوە خاوەنی هەموو موڵكێكن تەنها میللەت نەبێت. میللەت چیتر موڵكی ئێوە نییە. وێنەكانی ئێوە بەر لەوەی لە دەرەوەی خەڵك بكەون، لە ناخیاندا توانەوە. بریا وانەدەبوو، لای كەم لەبەرئەوەی ئێوەش مرۆڤن، بەڵام راست و دروست پێتان بڵێم بەشێكی زۆر لەوانەش كە ناچنە ریزی خۆپیشاندانەكانەوە هەر چاوەڕێتانن ببن بە هەڵم... بە تۆز... بە مێژوو.
"مێژوو حوكم دەدات، بەڵام ئێمە ئەو مێژووە ئەنوسینەوە". ئەمە قسەی من نییە. قسەكەی من ئەوەیە لەناو حزبەكان و تەواوی كۆمەڵگەدا نەوەیەك پەیدا بووە بە دوای رێگایەكی نوێدا دەگەڕێت كە ئەستەمە رێیان لێ بگیرێت و چەواشە بكرێن، وا خەریكە كۆتایی بەم حیكایەتە بێزراوە ئەهێنن و رەنگیشە مێژوو بە چەشنێكی تر بۆ وەچەی وەچەكانی ئێمە بگێڕنەوە:
(هەبوو نەبوو، ئەمجارەیان دەستەیەك حوكمی دایكان و باوكانی ئێمەیان ئەكرد، هەمان بەرگ و هەمان زمان و هەمان خوێنیان هەبوو. هەروەك پێشووتر، ئەوان لە دوورگەیەك لە خەمی خۆیاندا ئەژیان و دایكان و باوكانیشمان لە دوورگەیەكی تر گیرۆدەی خەمی خۆیان بووبوون. هەرچی رێگا هەبوو تاقیكرایەوە چارەسەرێك بۆ ئەم دوورییە نەدۆزرایەوە. رۆژ هات و چوو، كەس ئومێدی بە هیچ نەما بوو، تا دایك و باوكی ئێوە گەورە بوون، فێربوون، رێگایەكیان دۆزیەوە، قۆڵیان لێ هەڵماڵی و خاشاكی پێشووتریان راماڵی. ئیدی لەو رۆژەوە تەنانەت پشیلە و سەگەكانیشمان ئاسودەتر ئەژین).

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە