سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئه‌وان خه‌ریكی چین 

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئاب 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 
له‌م رۆژانه‌ی پێشوو پارله‌مانتارێك كه‌ پێشتر لوقمه‌ قازی ده‌فرۆشت و ئێستاش فۆڕمی نه‌ویستنی خانه‌نشینی پارله‌مانی پڕنه‌كردوه‌ته‌وه‌ ،به‌ جۆرێك وتبوی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌ برسێتی و نه‌بوونی له‌ پێشتره‌،ئه‌و براده‌ره‌ ویستی گۆڕینی ژیانی خه‌ڵك و باشكردنی ژیانی بیر چوه‌ته‌وه‌ كه‌ دروشمی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌ین ،  هه‌ر ئه‌و نا له‌ نیوه‌ زیاتری پارله‌مانتاره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ وازیان له‌ په‌یامه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یان هێناوه‌ كه‌ ژیانی شكۆمه‌ندانه‌و نانی بێمنه‌تانه‌یه‌و خه‌ریكی گیرو گازی ترن، تیایاندایه‌ خه‌ریكی هێنان و بردنی كۆمپانیای ئه‌وبه‌ره‌ بۆ ئه‌م به‌رو به‌وه‌ش گوایه‌ ده‌یه‌وێت كێبڕكێ‌ دروست بكات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و خورمایه‌ی ده‌یخوات ناوكه‌كه‌یشی له‌ گیرفانی خۆیدا بێت ، تیایاندایه‌ مانگی یه‌كجار بۆ میدیا قسه‌ ده‌كات و قسه‌كه‌یشی به‌ دڵی ناخودای یه‌كێك له‌ زۆنه‌كانه‌ ، مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر به‌ ئه‌سته‌م ده‌نگ و ره‌نگی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌واندا ده‌دۆزێته‌وه‌ ، ئێ‌ خۆ ئه‌مه‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ده‌یزانن لێ‌ ده‌سته‌ پاچه‌ن له‌ چاره‌سه‌ردا ، ئه‌م نووسینه‌ بۆ تانه‌ دان نیه‌ له‌ كه‌س ، به‌ڵام  وه‌ك خه‌مێك جۆرێكه‌ له‌ به‌شداریكردن .
ئایه‌ هه‌قی خۆی نیه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ بكه‌ین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا خه‌ریكی چین ، ئێ‌ لانی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر مه‌كۆی قه‌ڵادزێ‌ هات ئیتر هه‌قه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌ ، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌شێكی زۆر له‌ كورسی و پله‌ ته‌ڵه‌به‌كانی به‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ی قادری حاجی عه‌لی ، عوسمانی حاجی مه‌حمود وهه‌زاران ناوی دیكه‌ كه‌ پێویست به‌ ناوهێنانیان ناكات و دیارن خه‌نی ده‌بن و پێیان وایه‌ ئه‌و جێچۆڵكردنه‌ بۆ ئه‌وان ده‌سكه‌وته‌ ، دواتریش نه‌ده‌توانن رۆڵی ئه‌وان بگێڕن ، نه‌ده‌توانن ئه‌و بۆشاییه‌ گه‌وره‌یه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یاندا دروست بووه‌ ، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ئێستا له‌ بارو دۆخێكی زۆر ناخۆشدا نه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتا خاوه‌ن بڕیارو بگۆیه‌ ، نه‌ ئۆپۆزسیۆنێكه‌ كه‌ ئومێدی پێبكرێ‌ ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك شاسوار عه‌بدولواحید ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك دێنێته‌ سه‌ر شه‌قام ئه‌و به‌ر له‌هه‌ر كه‌س و لایه‌ك ده‌یه‌وێت له‌ بایه‌خی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ .
من به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێك به‌ نووسین و به‌ په‌یامیش وتم لانی كه‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خۆیشی هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه‌ با خۆی سڕ بكات ، خۆ سڕ كردن به‌و مانایه‌ی تا ماوه‌یه‌ك سیاسه‌ت نه‌كات و به‌لای كه‌مه‌وه‌ خه‌ریكی ئه‌و پڕۆژه‌ فكری و توێژینه‌وه‌ زانستیه‌ بێت كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئاواتی بۆ ده‌خواست ، خۆی سڕ بكات و روون و ڕوانیش به‌ خه‌ڵك بڵێت ئێمه‌ بۆ گۆڕینی سیستم و نووسینی ده‌ستورو نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و ژیانی باشتر بۆ ئێوه‌ دروست بووین ، كه‌ ئێوه‌ پشتگیری ئێمه‌ ناكه‌ن ، ئێمه‌ش وێڕای ره‌خنه‌ گرتن له‌ ئێوه‌ خۆمان سڕ ده‌كه‌ین له‌ كاری سیاسی ، نه‌یانكرد ، ئێستا كه‌ شوناسی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م ونبوندایه‌ ئایه‌ ناكرێ‌ هه‌مان په‌یام و داوا دوو باره‌ بكرێته‌وه‌ ؟
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هیچ پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو چیاو نمای نه‌وشیروان مسته‌فا ببنه‌ خاوه‌نی تاپۆی زۆر شتی ، چیاو نماش هیچ پێویستیان به‌وه‌ نیه‌ ئه‌و گردو كۆمپانیاو شتانه‌ به‌ ناویانه‌وه‌ بێت ، بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فان ، ئه‌و پیاوه‌ی هه‌زاران گه‌نج له‌ باوكیان زیاتر خۆشیان ده‌ویست و خه‌ڵك نازناوی باوكی هه‌ژارانیان لێنابوو .
پارله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان كه‌ سه‌دان مریشك فرۆش و كۆڵكێش و میوه‌ فرۆش و عه‌ره‌بانچی ده‌نگیان پێدا ، ئێستا له‌ بری ئه‌وه‌ی سه‌یری رابردووی خۆی بكات و شه‌ڕ له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ بكات ، ئه‌ویش به‌ ده‌ستی خاڵیه‌وه‌ ده‌وڵه‌تبازی ده‌كات ، ئه‌مه‌ بێئه‌وه‌ی بیری بێت كه‌ رێكخه‌ره‌كه‌ی پێشووی ده‌یگوت ده‌وڵه‌تداری سه‌ره‌تا بریتیه‌ له‌ دروستكردن و بونیاد نانی پایه‌كانی.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: