سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کەرکوک، هەولێر و دهۆک لە فکری بە هەرێم بونی سلێمانیدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدولڕەزاق شەریف

سنوری جوگرافی هەرێمی کوردستان، بەکەرکوکی کێشە لەسەریشەوە، بەدەستوری هەمیشەیی عێراق دیاریکراوەو نیوەی داوە بەئیدارەی حکومەتی هەرێم و نیوەکەی تریشی بەمادەی سەدوچل خستۆتە سەر ئیدارەی حکومەتی مەکەزی بەغداو گرەوی راپرسییەکەوە کە پانزەساڵە و ئەو راپرسییە نەکراوە، نوێنەرانی کورد لەبەغداو لە هەرێمیش فەرامۆشیانکردوەو فشاری جێبەجێکردنیان نەکردوە، لەباسکردنیشی بونەتەوە، هەمو ئاماژەکان پێماندەڵێن دەستیان لێشتوە دوای ئەزمونی بیست و نۆ ساڵی حوکمڕانی هەرێم و هەڤدە ساڵی حوکمڕانی کورد لەبەغدا، گەمژەییە بیر لەوەبکەینەوە بەو سیاسەت و ستراتیجەی حزبە کوردستانییەکان پیادەی ئەکەن بتوانین کێشەی خاک و سنوری جوگرافی شارەکانمان، چارەسەر بکەین، لەوەش گەمژەییتر بەردەوامییە بەو سیاسەتەی وەک بەنگ هەموو خەڵکیان پێ بێهۆش کردووە، هەر ئەو بێ هۆشییە وایکردوە خوێنەوارە حزبییەکان هەڵەکانی رابردو نەبینن و ئایندەی رووداوەکان، ناوەرۆکی کێشەکە و چارەسەر نەبینن و نەخوێننەوە.

لەحەڤدە ساڵی حوکمڕانی عێراقی نوێدا، دەیان جارو پێکەوە و بەجیا لەلایەن دەیان وڵاتی زلهێزو تەنانەت لەلایەن تورکیا بەجیا و یونامی بەجیا، پێشنیازی هەرێمی سەربەخۆی کەرکوک بۆ نوێنەرەکانی کورد کراوەو هەموو جارێکیش پاڵپشت بەهەندێ شیعاری نامەوزوعی و نادەستوری، رای گشتی کوردیان لێ هانداوەو فکرەکەیان لەباربردووە .

ئێستا دەرکەوت کەنوێنەرەکانی ئەو حزبانە کە بەناوی کوردەوە شیوەنی شیعاراتی کوردەوارییان ئەکرد، لەپێناوی هەریسەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و خێزانە سیاسییەکانیاندا بووە، نەک بەرژەوەندی باڵای خاک وخەڵکی کوردستان . ئاسانترین پرسیار ئەوەیە ئەگەر کەرکوک لەپێش شانزەی ئۆکتۆبەرو ساڵانی پێشوو بە رەزامەندی بەغداو پشتیوانی نێودەوڵەتی بکرایە بەهەرێمێکی سەربەخۆ، دەستورێکی بۆ بنووسرایەتەوەو ئیمتیازەکانی هەرێمی لەعێراقدا بەپێی دەستوری عێراق وەربگرتایە، راپرسی و رای خەڵکی هەر بەپێی ئەو دەستورە بکردایە بەبنەمای دیاریکردنی مافی چارەنووس بۆ سەربەخۆیی یان لکاندنی بەهەرێمی کوردستانەوە، ئایا کەرکوک و کوردو کوردستان لەهەموو روویەکەوە زەرەری دەکرد یان ئێستا زەرەری کردووە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بەسە بۆ ئەوەی بیر بکەینەوە، کەرکوکیان بەو دەردە برد بافریای هەولێرو دهۆک و سلێمانی بکەوین! لەو فریا کەوتنەدا کەرکوکیش بەهەمان پرۆژەی بەفیدراڵیکردنی شارەکانی هەرێم ئەخەینەوە سەر باس و هەمان خەبات و هەمان داوا پێکەوە بۆ کەرکوکیش ئەکەین.

بڵاوبونەوەو تەبەنیکردنی ئەم فکرە سیاسی و ستراتیژییە گۆڕانکارییەکی ریشەیی گەورەیە لەگوتاری گەلی کوردستاندا، مێژوی سەد ساڵی بیری سیاسی و حزبایەتی کورد ئەگۆڕێ و ئەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەدوایدا گۆڕانکاری گەورە لەکایەکانی ژیانی کودەواریدا، ئەکات، دەمانخاتە سەر رێگەیەکی راستی خەباتی دەستوری و یاسایی کەهیچ هێزێک لەدنیادا بەمەرکەزی عێراقیشەوە ناتوانێ دەستەواژەکانی یاخیبوون و بێ قانونی بخاتە پاڵمان، مافی چارەنووسیشمان ئەداتە دەست خەڵکی خۆمان و راپرسی گشتی و بۆ هەتایە لەدەستی بەرژەوەندی حزب و کاست و ماڵباتی سیاسی دەریدەهێنێ. ئێمە کەدەستمان داوەتە پرۆژەی بەهەرێمکردنی سلێمانی، ئەو پرۆژەیە وەک وێستگەیەکی خەباتێکی فکری و ستراتیژی بۆ ئایندەی کوردو هەموو شارەکانی کورسستان دەبینین، بەڵام لەڕووی دەستورو یاسا بەرکارەکانی عێراقەوە، دانیشتوانی پارێزگایەک ناتوانن لەبری پارێزگاکانی تر هەمان داوا و پرۆژە پێشکەش بکەن، بەئەرکیشی ئەزانین بۆ پاراستنی خاک و خەڵکەکەمان و گۆڕانکاری سیستەمی حوکمڕانی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەوانیش داوایان لێبکەین پشتیوانمان بن و تەبەنی هەمان پڕۆژە بۆ دیاریکردی چارەنووسی خۆیان لەکەرکوک ، هەولێرو دهۆکدا، بکەن و ئێمەش پشت و پەنای ئەوانین . ململانێ و رووبەڕووبوونەوەی بیری کۆن و کۆنەپەرستی ، بەگژاچونەوەی رژێمی گەندەڵ و نادادی و بەرژەوەندیەکانی خێزان و کاستە سیاسییەکان، گۆڕانکاری گەورە لەکۆمەڵگەدا، زەمینەو زەمینی نوێ، بیری سیاسی نوێ و هیمەتی نەوەی نوێی ئەوێ . رێگەش دورو دژوار بێت یان نا، لەهەنگاوێکەوە دەستپێدەکات

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: