سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خۆکوشتن و خۆسوتاندن

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا ھەڵەبجەیی
26/7/2020

خۆکۆتایی پێھێنان لە دیاردەیەکی کەسیەتی و کۆمەڵایەتییەوە ئەکرێتە ھەنگاو و پەرچەکرداری سیاسیی و پەیامی داخوازییەکی تاکیی و گشتی.
جاران لە کۆمەڵگە داخراوەکانی خێڵ و گوندەواردا، کچان و ژنان بە ناچاری پەنایان بۆ خۆسوتاندن  و خۆکوشتن  ئەبرد، لە ناچاری و نادادی  کۆمەڵگە و نەبوونی دەزگا و بنکەیەکی بەھاناچوون و ھاوکاریی کۆمەڵایەتی و یاساییدا.
بۆ توێژینەوەی ئەم بابەتە دەیان کتێبی دەرونناسی و دەرونشیکاری و کۆمەڵناسی بەر دیدم کەوتووە، لە ئەنجامدا بەم ئامانجانە گەیشتووم کە کەسی خۆسوتێنەر و خۆکوژ لەم خاڵ و ھۆکارانەدا چڕ ئەبنەوە:
* گەیشتن بە خاڵی كۆتایی و بنبەستی ڕێگا چارەکان.
* گەڕان بە دوای زیان گەیاندن بە بێھێزترین و بەردەستترین کەس کە خودی خۆ کوژەکە خۆیەتی.
* تۆڵە و جەرگبڕینی  نزیکان و ئازیزانی سەبەبکارانی کەسی خۆکوژ.
* پەرچەکردار و پەیامی خۆ کوژ بۆ کەسی ھۆکارمەند و ئەوی تری تایبەت.
* نەبوونی جۆش و خرۆشی بەگژاچوونەوەی ھۆکارمەند(المسبب) و نەخوێندنەوەی لۆژێکانەی دەوروبەر.
*ترسان لە دۆڕاندن و زیان گەیاندن لە ململانێ و جەنگی ھۆکارمەنددا.
* نەبوونی ھاوڕێ و ھاودەمی متمانەپێکراو و دەزگای تایبەتمەند.
* بچووک و کورتبینیی ھۆشیاری و شیکارکاری دۆخەکە.
* وا تێگەیشتن کە کۆتایی خۆی کۆتایی و چارەی کێشەکەیە.
* خۆ ڕگارکردن و خۆتەواوکردن لە فشاری دەروونیی و ھزریی و نائومێدی و دڵەخورپێییەکانی کە توشی خۆکوژ بوون.
ئەمانە  کورتکراوەی  ھۆکارەکانن، بەڵام لە کۆمەڵگەیەک کە بەھا و شکۆی مرۆڤی تیا سفرە، مرۆڤی تێدا ئامانج نییە، تەنیا وەک کارەساتێک و خورپەیەک خۆکوشتن کار ئەکات، نەک وەک وروژاندن و شۆڕشاندنی کەسەکان و ھێنانەدی ئامانج و ئومێدەکانی خۆکوژ.
ھەر بۆیە کاریگەری و ھۆکاری خۆکوشتن و خۆخنکاندن و خۆسوتاندن، لە کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکان جیاوازی ھەیە.
ھەر بۆیە من پێم وایە ھەر کەسێک گەیشتە دۆخی خۆکوشتن، باشترە تەڕ و وشکی ھۆکارەکەی بسووتێنێت، نەک خودی خۆی؛ چونکە ھیچ خۆکوشتنێک ئازایەتی نییە و سەبەبکاریش ئەوەندەی تر لە سەر عەقڵییەتی خۆی و  ملھوڕی خۆی بەردەوام ئەبێت.
بە خۆکوشتن قەد نادادپەروەری نابێتە دادپەروەری،،،،.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: