بەڵێ بۆ چاکسازی راستەقینە
بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تەمموز 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تەمموز 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هیمن قادر
ھەنگاوەکانی چاکسازی دەستی پێ کردەو بە ھەنگاوی خێرا دەچنە بواری جیبەجیکردنەوە لە رابردوا زۆر باس لە چاکسازی کراوە بەلام ھیچ لە کابینەکانی رابردوودا وەک ئەو کابینیە خاوەن بریاری خۆی نەبووەو مەرجی سەرەکی گۆرانکاریە لە خەرجیەکان لە بوارە گرنگەکان ئەویش بە ئیرادەیەکی بەهێزە وهیچ کەس لێ بەدەر نابێت و چاکسازی راستەقینەو لە پێناوی هاولاتیان و بەرژەوەندی گشتی دەکرێت.
بیرکردنەوەو خواستێکی گەورە هەیە لە کابینەی برا گەورەدا بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری، لەو هەنگاوە گرنگانەوە دەستپێدەکات کە پەیوەندییەکی قوڵیان هەیە بەو تەوەرە هەر بنەڕەتی و سەرەکیەکانەوەی وەک سەرچاوە ئابورییەکان و سیستمی ئابورییەکی زانستی و سیاسی کە توانستی لێکدانەوەو گۆڕانکاری و بەرپرسیارێتی بخولقێنێت.
یەکیکی تر لە ھەنگاوەکانی ئەو کابینەیە تەرکیزی لەسەر ئیدارەدانی قەیران دەبێت و دەیکات بە پرۆژەیەکی نیشتیمانی دوور لە ناکۆکی سیاسی ناوخۆ. ئەمەش ئاماژەیەکی بەهێزە کە هەوڵی جیدی هەیە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر چاکسازی پێویست بۆ بنیاتنانی بناغەی ئابووریەکی پتەو. بۆیە بەردەوام لەگەل ھیزەکانی تر کە بەشدارن لە حکومەتدا ئاڵوگۆڕیی بۆچوونەکان دەکەن دەربارەی ئاستی ئەم قەیرانە و تاوتوێکردنی چاکسازیەکان بە شێوەیەکی شەفاف.
دواجار کابینەی برا گەورە ئەجێندای فراوانی بۆ چاکسازی هەیە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی ئابووری پتەو بە گشتی ئەوە مایەیی دلخۆشی بە گشتی لە سەرتاسەری ھەرێمدا ویستی سیاسی ئەوتۆ و بەهێز هەیە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە گشت ئاستەکاندا ئەوەش بۆ زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە پێوستی بە ھەنگاوەی ھەموانە.