سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

زارا موحەمەدی و تاوانێکی پیرۆز

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئه‌بو به‌كر كاروانی‌
 

بە جوانی و حەسرەتەوە، گوێم لە گرتە ڤیدۆیەکەی ئەو خانمەی کوردستانی ڕۆژھەڵات و بەرگرینامەکە ی گرت. جێگەی داخێکی قوڵە ھێشتا مرۆڤ لەسەرگوزاش دانەوە لە ناسنامە ی خواکرد و زمانی دایك، بکرێتە تاوانبارو بخرێتە زیندانەوە!! 
چونکە وروژاندنی باسی زمانی دایك،  بەھەرسێ پێوەری ئیسلام و یاسای بنەڕەتی ئێران وجاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ، مافە نەك تاوان. لە ڕوانگەی ئیسلامەوە گەل و زمانەکان یەکسانن، زمانی فارسی بچوکترین  فەزڵی بەسەر زمانی کوردیەوە نیە.
باڵادەستی فارسی و پەراوێز خستنی کوردی لە مێژوی نوێدا لە جەوھەردا بەرھەمی ناسیۆنالیزمی فارسی و دەوڵەتی نوێی ئێرانە، کە ڕەزاشا دامەزرێنەریەتی. ماددەی «١٥»ی یاسای بنەڕەتییش مافی پەروەردە و فێرکردن بەزمانی دایك بەگروپە نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە دەبەخشێت ، بەڵام دوای ٤٠ ساڵ لەسەرکەوتنی شۆڕش و پەسەندکردنی یاسای بنە ڕەتی رێگە بە پیادەکردنی ماددەکە و بەھرەمەندبوون لەو مافە نادرێت ؟!! 
بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤیش ئەم مافەیان کردووە بە بەشێك لە ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی مرۆڤ. بۆیە ئەم خانمە  لە یەك کاتدا قوربانی وەلاخستن و ڕەچاونەکردنی بەھا ئیسلامی و دەستوری و سییاسیە مۆدێرن و دیموکراسیەکانە. 
بەگوێرەی ھەرسێ مەرجەعەکەی سەرەوە،   پشتگوێ خستنی مافی فێربون و پەروەردە بە زمانی دایك تاوانە، چ جای ئەوەی مرۆڤ بە ھۆی بانگەشە بۆکردن و داکۆکی لێ کردن و خستنەڕوی وەکو مافێکی شەرعی و یاسایی و نێونەتەوەیی  فەرامۆش کراو پەروەندەی  تۆمەتی بۆ بکرێتەوە و دواتر بە تاوانبار بناسێنرێت و بەچەندین ساڵ زیندانی سزابدرێت!!ھەر ئەمەشە وای  لەو خانمە کردووە لەبەرگرینامە میلیە کەیدا بڵێت : من تاوانێکی پیرۆزم کردووە.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە