سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێ یەکێتی دەناسێتەوە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  ئاسۆ حاجی


لە دواین کۆنگرەی یەکێتی بەجدی ئەوە خرابووە ڕوو کە پێویستە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بگۆڕدرێ بۆ یەکێتی نیشتئمانی عێڕاق،بەڵام لەبەر پەرچەکرداری سەرکردە پیرەکانیان و پەرچەکرداری جەماوەری ئەوەیان دواخستووە بۆ کۆنگرەی داهاتوو کە بەپێی زانیاری جەماعەتی لاهور جەنگی دەیانەوێ لە ماوەی دوو ساڵ ئەنجامی بدەن نەک چوار ساڵ.
یەکێتی لە دوای چل و چوار ساڵ تەمەن دەستی لە هەموو ئەو دروشمانە هەڵگرتووە کە خەڵکی پێ هاندەدا لە مافی چارەی خۆنووسینەوە بگرە تا بە قودس کردنی کەرکوک و دەست هەڵنەگرتن لە چیاکانی حەمرین وەک سنووری جیاکەرەوەی نێوان کوردستان و عێڕاق،کە ئەوانە زادەی باوەڕی مام جەلال دامەزرێنەر و سکرتؽری گشتی یەکێتی بوون،بە کورتی دەست بەردان لەو دروشمانە کارکردنە بۆ سڕینەوەی مێژووی جەلا تالەبانی و لابردنی کاریگەریەتی لەسەر لاشعوری یەکێتیەکان.
یەکێتی کە بە دەرچوون لە بازنەی بەرژەوەندیە باڵا نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و وەستانەوە لە دژی ئیرادەی سەربەخۆیی خوازی خەڵکی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ خاک رادەستی داگیرکەر دەکاتەوە و کار بۆ سارکردنەوەی خەڵکی کوردستان دەکات لە خەباتیان لە دژی داگیرکاری و پێشێل کردنی مافەکانیان لەوەش خراپتر بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیان وەک سەرچاوەی نەهامەتیەکان دەناسێنؽ.
یەکێتی کەرکوک و نیوەی خاکی باشوری کوردستانی لە چواچێوەی رێکەوتنێکی حیزبیانە رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کردەوە،هەروەها ١٧٠ تیرۆرستی داعشیان لە رێکەوتنێکی دیکەی حیزبیدا ئازاد کرد،ئێستاش لە رێکەوتنێکی دیکەی شاراوە و حیزبیدا خەریکە کفری و ناوچەی دیکەی گەرمیان راەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێڕاق دەکەنەوە لە نێو بێدەنگیەکی ترسناکی دامەزراوە فەرمیەکان و میدیای کوردستانیدا،بەبێ ئەوەی کەسێک پرسیارێکی جدی لە سەرانی یەکێتی بکات ئەرێ بۆ وا دەکەن!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: