سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

قەیرانی تەماتە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تەمموز 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رێبوار كەریم وەلی 

لە ٢٠١٥ کە تورک فڕۆکەیەکی روسیان خستە خوارەوە، رووس وەک یەکەم ھەنگاو ھاوردەکردنی ٢٢ جۆر خۆراکیان لە تورکیاوە یاساغ کرد. یەک لەوانە تەماتە بوو!
دوای دووساڵ ئەردۆغان و پوتین لەسەر ھەموو شتێک رێککەوتن تەنھا یەک شت نەبێ، ئەویش تەماتە بوو!
تورک ساڵانە بایی ٢٦٠ ملیۆن دۆلار تەماتەیان بە روسیا دەفرۆشت. لەو قەیرانەدا، تەماتەی خۆیان ناردە کوردستان!
پۆتین بە ئەردۆغانی گوت:" جوتیاری خۆمان ھانداوە تەماتە بەرھەم بێنن، بۆیە ناتوانین پشتیان تێبکەین."
بۆیە دوای رێککەوتن لەسەر تەماتەش، روس بەھەزار تکاو رجا تەنھا رێگەیان دا ساڵانە ٢٠٠ ھەزار تۆن تەماتە ھاوردە بکرێت.
تەماتە بوو بە ئاسایشی نەتەوەیی روسەکان.
فەللاحی کوردیش ئەمڕۆ چاوی لەوەیە خێری پێبکەن! بە بیانووی زیادکردنی داھاتی ناوخۆ لە ھەموو لایەکەوە بەروبومی ھاوردەکراو تەژێی بازاڕی كوردستانە. ئێ قابیلە تەماتەی ھاوردەکراو کە بە ئەنواع ماددەی پارێزەر ژەھراوی کراوە و بە حەفتە لە مارکێت دەمێنێتەوە و ھیچی لێ نایەت، بە قیمەتتر نەبێ لە تەماتە ئۆرگانیکەکەی کوردستان؟
ئاسایشی خۆراک لە ھەموو وڵاتێکدا زۆر لەوە گرنگترە کە بتەوێ بە خێر و سەدەقە دابینی بکەی.
ئەگەر نەھێڵی تەماتەی دەرودراوسێ بێت، پێویست ناکات بڵێی بەکەڵکی ئاوەتەماتە دێت یان نا!

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ