سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کەرە دێزەکانی قرطاجە و ئێرە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 حوزەیران 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەجید ساڵح

كاتێک ئیمپراتۆری رۆمانی (مارسيوس سنسورينوس) گەمارۆی شاری (قرطاجە)ی دا کە ئەو کات دەوڵەمەند ترین شاری دنیا و بازرگانی و هونەر تێدا زۆر گەشەی کردبوو لە هەما کاتدا خەڵکەکەی ئاشتی خواز بوون، داوی بە خەڵکەکەی وت: «چەکانتان دانێین و تەسلیمی منی بکەن، رۆما ئەرکی پاراستنتان دەگرێتە ئەستۆ».
خەڵک بەدەنگ داواکەیەوە چوون و چەکەکانیان تەسلیم کرد،.
دواتر پی وتن «کەشتیە جەنگییەکانتان تەسلیمی من بکەن، ئەو هەموو کەشتیەتان بۆچییە، خەرجی زۆری هەیە و سودی نییە بۆتان، ئیتر رۆما بەڵێنی داوە و دەتانپارێزێ،»
خەڵکی ئاشتیخوازی قرطاجە بە گوێیان کرد و کەشتیەکانیان تەسلیم کرد.
ئینجا پێی وتن: «سپاس بۆ ملکەچ بوونتان، ئێستا کاتی قوربانییە گەورەکەیە، رۆما بڕیاری داوە بۆ ریگری کردن لە هەر یاخی بونێک، قرطاجە لەگەڵ وێران بکات و لە گەڵ خاک یەکسانی بکات، لەمەولا ئێوە ئازادن لە کام بیابان کە بە دڵتانە بژین بەو مەرجەی هەشتا پلە لە دەریاوە دوور بێت.»
ئا لەوکاتەدا خەلکی قرطاجە بۆیان دەرکەوت چ هەڵەیەکی گەورەیان کردوە، کەوتنە بەرگری کردن بەڵام دوای چی!؟ تازە شار وێران کرابوو و خەڵکەکەشی تەفروتوونا کرا و لە مێژوودا ناوی نەما...
بەداخەوە، هەندێ سیاسەتمەدار و خەڵکی پۆپۆلیستی ئەم وڵاتە، وەک قرطاجەییەکان مامەڵەیان لە گەڵ فایرۆسی کۆرۆنادا کرد و بۆ مەرامەکانی خۆیان وڵاتیان توشی بەڵایەکی گەورەی وێرانکەر کرد، ئێستاس بۆ تەواوکردن و سڕینەوەی هەتاهەتایی مەملەکەت، وەک کەرە دیزە دەیانەوێ لەسەر نەخشە و میژوو بیسڕەوە...

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: