سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی  حه‌شدی شه‌عبیدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 حوزەیران 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. ئومێد رەفیق 
هه‌نگاوه‌كانی كازمی له‌برینی موچه‌ی ره‌فحاو ده‌ست بردن بۆ گێرانه‌وه‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كان ، هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ده‌م وچاوی ازه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گۆرێنی هه‌ندێك به‌رپرسی سیاسی له‌ پۆسته‌ ئه‌منی وسه‌ربازی و كارگێرییه‌كان ، به‌ تایبه‌تی هه‌ندێك پۆستی هه‌ستیاری و وه‌كو ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی ، له‌ هه‌مو ئه‌مانه‌ش دیار تر ده‌ستگیركردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر بنكه‌ی حیزبولله‌ی عێراقی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن، جیاوازی گه‌وره‌ی كابینه‌كه‌ی كازمییه‌ له‌گه‌ڵ عبدولمه‌هدی، كه‌هه‌ردوكیان به‌ بێ پاڵپشتی كوتله‌ی سیاسی بێ پشتیوانی حیزبین.
هه‌ندێك وا خوێندنه‌وه‌ بۆ كازمی ئه‌كه‌ن كه‌ ده‌یه‌وێت مۆدێلی پۆتین بێت بۆ گۆڕانكاری و ئیداره‌دانی عێراق.
پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م گۆرانكارییانه‌ چه‌ند له‌ توانای كازمیدایه‌ و تاچه‌ند ئه‌توانێت بۆ پشت وپه‌نای حیزبی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو دۆسێ قورس وئاڵۆزه‌دا ، ئه‌توانێ ئه‌وه‌ كا كه‌ چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكه‌و ، دژ ه‌ه‌رژهه‌وه‌ندییه‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانه‌، چونكه‌ زیار له‌ جارێك و له‌ شوێنێك ئه‌وه‌ی وتوه‌ حیزبی ئه‌و گه‌له.‌
كازمی له‌ بریاردانه‌ خێراو ، له‌ دانوستان  پشو درێژ دیاره‌، بۆیه‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستی پێكردوه‌ دژ به‌چه‌كدارانی وه‌كو خۆی ناوی نا وه‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ له‌ده‌وڵه‌ت ، زۆر قورسه‌ به‌ڵام موسته‌حیل نییه‌، له‌له‌حزه‌ی سه‌ره‌تادا زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسیه‌كان بروایان وابو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فشاره‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ ناوی مقاوه‌مه‌ی عێراقی و له‌ ژێر په‌رده‌ی حیزبو ولائیه‌كان لێیكراوه‌ په‌شیمان ئه‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رززو به‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ ناوی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ركردوو ، پێداگری له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی كردوو، گیراوه‌كانی به‌ هه‌ڵگه‌راوه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت دایه‌ قه‌ڵه‌م.
ئم روداوگرژی وئاڵۆزیانه‌ بۆ له‌م كاته‌دا دروست ده‌بن و ئامانجه‌كه‌ چییه‌
1ـ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكی ـ عێراقی زه‌مینه‌سازی بۆده‌كرێت بۆ ڕێكه‌وتن و بریاره‌ كازمی سه‌ردانی واشنتۆن بكات، زه‌ره‌رمه‌ندییه‌كه‌م له‌م ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌م هێزانه‌ن وبۆیه‌ به‌هه‌ر ئامرازو شێوازێك بیر له‌ ئاڵۆزی ئه‌كه‌نه‌وه‌.
2ـ له‌ چاكسازی ئابوری و فه‌رزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا مافیاو چه‌ته‌و گروپی به‌رژه‌وه‌ندیخواز دۆخه‌كه‌ی لێ تێك ده‌چێت و نانبڕاو ئه‌بن، بۆیه‌ بۆئه‌وان بۆشایی و نه‌بونی ده‌وڵه‌ت  دۆخه‌له‌باره‌كه‌یه‌. هه‌ندێك زانیاری باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دانانی ئه‌و سه‌كۆ موشه‌كیانه‌ی كه‌ ده‌یان ویست ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بكه‌ن، له‌په‌رچه‌كرداری ئه‌وه‌ بوه‌ ، كه‌ئه‌م هێزانه‌ به‌كازمیان وتوه‌ نابێت هاوكارییه‌ پزیشكیه‌كانه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی وه‌ربگرێت، به‌ڵام كازمی پێداگری كردوه‌و ، وه‌ری گرتوه‌. 
3ـ كازمی  له‌ ئێستادا له ژێر كاریگه‌ری چه‌ند گروپێكی ئاخێنراو به‌ ئه‌جێندای تایبه‌تین، كه‌هه‌ندێكیان گروپی كابینه‌ی پێشون ، هه‌ندێكیان گروپی عه‌بادین و، گروپێكی تر له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌قام و ئه‌و جوڵه‌ تازه‌یه‌ی ئه‌مریكان ، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ڕه‌كه‌ له‌ژێر پێی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ده‌ربكات كه‌بریارده‌ری سه‌ره‌كی بون  له‌ عێراق ، بۆیه‌ هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌ژوكردنه‌وه‌ی به‌م گروپانه‌ سپێراوه‌.
بۆ كازمی ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیارو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ ، هه‌ندیك له‌سه‌ركرده‌ی ئه‌م گروپانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر واز له‌م ره‌فتاره‌ نه‌هێنێت، ئه‌وا چاره‌نوسی (ناصر عبد ربه‌) چاوه‌ڕێی ئه‌كات، كازمی له‌ نێوان چاره‌نوسی خۆی و كابینه‌كه‌ی نمونه‌ی ریفۆرمیستێكی راسته‌قینه‌ ده‌بێت، یا له‌ نیوه‌ی ڕیگه‌ به‌ده‌ردی عبدولمه‌هدی ده‌چێت. ئه‌گه‌ری به‌هێز و واقیعی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌رای ئاڵنگاری راسته‌قینه‌ ، كازمی به‌ پشتیوانی جه‌ماوه‌ری توڕه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و دۆخی خراپی دارایی ، ئاراسته‌ی روداوه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كابینه‌كه‌ی ده‌بێت. 
 
 
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: