سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لاهور یەکێتی بەرەو کوێ دەبات..؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 حوزەیران 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەهین موفتی 

مام جەلالی رەوانشاد، خاوەندارێتی یەکێتی کرد و خەباتی کرد ، شێخ جەنگی و کوڕەکانی،  لەهیچ وێستگەیەکی خەباتی یەکێتی دا نەبوون ، بەڵام ئەمڕۆ بوون بە وەلی ئەمر و خاوەنی یەکێتی ، ئاراس شێخ جەنگی بێشەرمانە و بێڕەحمانە گڕ بەردەداتە رۆڵی قوباد تاڵەبانی کوڕە بچوکی مام جەلال ، ئاراسی  جەنگی بەکورتی و بە پوختی دەیەوێت بڵێت ئەم قوباد تاڵەبانی و وەزیرانەی ئێستای تیمی یەکێتی،  بێ پشتیوانن لەلایەن ئەم سەرکردایەتیە نوێیەی یەکێتی ، بێ سەنەدن و ئەوان هەڵبژێردراوی سەرکردایەتییە کۆنەکەی یەکێتین ، لەکاتێکدا چوار وەزیریان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتین ....!
 هەموو ئەمانە لە غیابی رۆڵێکی ئاکتیڤی بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی مام جەلال و میراتگری شەرعی یەکێتی ڕوو دەدەن . 
ئایا یەکێتی بۆ ناشرینکردنی ئەم تیمە حوکمڕانەی حیزبەکەی لە حکومەت بە سەرکردایەتی قوباد تاڵەبانی ، بڕیاری تێکدان دەدات؟ ئەمە ئەو نەهجەیە کە لاهوری جەنگی لە سەرەتای هاوسەرۆک بوونیەوە هەوڵ دەدات  قوبادی پێ  زۆر پچوک بکاتەوە . 
ئایا قوباد تاڵەبانی مافی ئەو پرسیارەی نیە لە لاهوری پسمامی کە لە لەکۆنگرەیەکدا پێشتر ئەندامانی بە پارەو ئیمتیاز دیاریکراون یەکەم بووبێت و بافڵی برای قوبادی خستبێتە ریزبەندی دووەم...؟ ، مافی ئەوەی نیە بە لاهوری جەنگی بڵێت من زۆرترین دەنگی یەکێتیم هێناوە و ۱٨٨ هەزار ئەندامی یەکێتی دەنگی پێداوم نەک کۆنگرەیەکی پێشوەختەی  ئامادەکراو...؟! 
ئاخۆ بافڵ تاڵەبانی، قوبادی برا بچووکی بۆ ئامۆزاکانی بەجێدەێڵێت و میراتگرانی مام دەکات بە دەستکەلای کوڕانی شێخ جەنگی؟! 
داهاتووی ئاکاری سیاسی بافڵ و لاهور ، هاوسەرۆکان ، وەڵامدەرەوەی هاوکێشەکان دەبێت . 
جیا لەوەی سەرکردایەتیەکی پێکراوی خانەنشینکراوی بە ئەزموونی سیاسی هەموویان ئێستا یارییەکەان جێهێشتووە و تەماشا دەکەن تا بزانن کوڕانی تاڵەبانی و کورانی جەنگی چی بەسەر یەکێتی دەهێنن ؟ تۆبڵێی سنگ دەرپەڕاندن بۆ سیاسەت هەموو کات ئاکامی  هەبێت،؟ یان هێمنی و عەقڵانیەت ئەنجامی دەبێت..؟  
 کەی ئەم سەرکردایەتیە خانەنشینکراوە پەراوێزخراوەی پێشوو قسەی خۆیان دەکەن ؟ لەمیدیا قسە دەکەن یان بەخۆیان دەڵێن؟ 
یەکێتییە نوێیەکە بە کشانەوەی بەیاننامەکەی بافڵ و دانانی تویتەکەی لاهور چ شۆکێکی بۆ یەکێتیەکان دروست کرد ؟ لەچ سەرمەستیەک بە هۆشی هێنانەوە؟ بەجێهێشتنەکەی قوباد و چوونی بۆ بەغدا  پێش ئەوەی لاهوری جەنگی لە خەو خەبەری بێتەوە و بەیاننامەکە ببینێت چ دەلالەتێکی هەیە ؟ مانای بێزاربوونی قوبادە لە هەموو هەوڵی شکاندنی لەلای لاهور جەنگیەوە یان بێ ئەرزش سەیرکردنی بریارەکانیەتی و پشت بەستنە بە بافێڵی برا و بافێڵی مام جەلال....؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: