سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حکومەتی کەرتی تایبەت!!

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 حوزەیران 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


د. ئیسماعیل نامیق

ئەوەی لەم هەرێمەدا بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکرێت بەناوی وەبەرهێنانەوە، لەجیهاندا نمونەی زۆر کەمە یان هەر نیە. بەشێک لەکۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت هەموویان نا، ئاسانکاریی زۆریان بۆ دەکرێت، بۆ نموونە زەوییان پێ دەدرێت ولەسەریان تاپۆ دەکرێت، لەگومرگ دەبەخشرێن، لەباج وخۆدزینەوە لەباج چاوپۆشی زۆریان بۆ دەکرێ، لەپێدانی مۆڵەت وجێبەجێ کردنی یاسا ورێنماییەکاندا ئاسانکاریی وهەڵاوێردی زۆریان بۆ دەکرێت، هەر ئەمانەشە بوونەتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس لەماوەیەکی پێوانەییدا ببن بەبازرگان وسەرمایەداری گەورە، زۆر بوونی خێرای ژمارەی ملیۆنێر وملیاردێرەکانی هەرێم گەواهیدەرە لەسەر ئەم راستیە.
کەچی لەبەرامبەر هەموو ئەوانەدا حکومەت جورئەت ناکات کەمترین تەکلیف لەکۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بکات، راستە بەشێک لەسەرمایەداران هەندێک جار یارمەتی حکومەت ئەدەن، بەڵام ئەو یارمەتیانە بەراورد بەو ئاسانکارییانەی بۆیان ئەکرێ، وەکو ( جمل ) و ( جبل ) وایە!
ئێستا لەم سەردەمی کۆرونا ودۆخە پڕ کێشەیەدا، حکومەت تەنها توانی بڕێک پارە لەسەرمایەدارەکان بەقەرز وەربگرێت بۆ ماوەی پانزە رۆژ!!
لەتازەترین هەنگاوی حکومەتیشدا، لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەکان پڕبوون لەنەخۆش، بەشەناوخۆیی خوێندکاران دەکاتە سەنتەری چارەسەرکردن، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشخانەی تایبەت هەن وبەشێکی زۆریان بێ چاودێری وبەئارەزووی خۆیان پارە لەنەخۆش دەکێشنەوە. باشە بۆ لەوڵاتە ئەوروپیەکاندا دروست بێت حکومەت نەخۆشخانە تایبەتەکان بکاتە سەنتەری چارەسەرکردنی کۆرۆنا؟ ئایا سیستمی تەندروستی ئێوە لەوەی ئەوان پێشکەوتووتر وبەهێزترە، یان ئێوە زیاتر لەوان پەیڕەوی سیستمی سەرمایەداری ئەکەن؟ یاخود ئەم ماستە گوریسێکی گەورەی خۆتانی تێدایە ونەخۆشخانە تایبەتەکانیش وەکو زۆربەی بەشەکانی دیکەی کەرتی تایبەت، لەزانکۆ وقوتابخانە ناحکومیەکان وکۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن وخزمەتگوزاریی ئینتەرنێت وکۆمپانیاکانی دەرمان ونەوت وخانوو بەرەو .......هتد موڵکی خۆتانە یان پشکی شێری ئێوەی تێدایە، وەکو مارەیی ومیراتی شۆڕش وەرتان گرتووە؟!! ئەگەر وانیە فەرموون نەخۆشخانە تایبەتەکان وسەنتەرەکانی جوانکاری وئەوشوێنانەی مەرجی تەندروستییان تێدایە بۆ ئەم ماوەیە هەموویان یان بەشێکیان بکەن بەسەنتەری چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا، ئەگەریش وایە، ئەوا بەئاشکرا جاڕبدەن کەحکومەتەکەتان بەتەواوی بووە بەحکومەتی کەرتی تایبەت ولەجیاتی حکومەتی هەرێم ناوی یەکێک لەکۆمپانیاکانی خۆتانی لێ بنێن، بۆ ئەوەی چیتر مفتە خۆرەکانی بەغدادتان بەفەرمانبەرانی راستەقینە وماندوو نەڵێن خیانەتکار لەو کاتەی داوای مووچەکانیان دەکەن!!

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: