سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هه‌رێمه‌كه‌ مه‌كه‌نه‌ قوربانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ ته‌نها موڵكی پارتی و یه‌كێتی نیه‌ تا له‌ داخی ئه‌وان ته‌سلیمی به‌غدا بكرێته‌وه‌ ، ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ هه‌موو كه‌م و كوڕی و كێماسی و خراپیكه‌وه‌ موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی باشوری كوردستانه‌و سێ‌ پارچه‌كه‌ی دیكه‌ش چاویان له‌ سه‌ریه‌تی ، له‌ گه‌رمه‌ی له‌ ده‌ستدانی كه‌ركوك و 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا هه‌زاران گه‌نجی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌ بوون بێن له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ ببنه‌ قوربانی ، من له‌گه‌ڵ زۆر دڵبرینداری ئه‌وێنده‌ر قسه‌م كرد ، كه‌واته‌ باشوری كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی كابه‌ی هه‌موو ئه‌و كوردانه‌یه‌ خه‌ون به‌ ئازادی و خۆ خاوه‌نیه‌وه‌ ده‌بینن ، پارتی و یه‌كێتی كه‌م و كوڕیان هه‌یه‌ ، به‌ڵێ‌ ، خه‌راپن ، به‌ڵێ‌ ، ناتوانن ئیداره‌ی ئه‌م ناوچه‌ بچوكه‌ بده‌ن ، راسته‌  گه‌نده‌ڵ و نادادو مشه‌خۆرو كۆیله‌ سازن هه‌موو به‌ راده‌یه‌كی زۆر وایه‌ ، به‌ڵام پرسی باشورو ئه‌م هه‌رێمه‌ فیدراڵه‌ هی ئه‌وه‌ نیه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكرێت.
ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌ده‌كات به‌غدا راسته‌و خۆ موچه‌ بدات ، له‌ ڕووی ده‌ستوری و قانونیه‌وه‌ نابێت و جۆرێكیشه‌ له‌ خزان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌م هه‌رێمه‌ كه‌ ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌ كوفر ، له‌ ده‌ستچوونی هه‌رێم واته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خاڵی سفر ، موچه‌خۆرانی هه‌رێم شه‌ش سه‌ت هه‌زاره‌ یان ملیۆن و دوو سه‌ت چه‌ندی راستیه‌و چه‌ندی هی حزبه‌ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌ ، به‌ڵام داواكردن له‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ بدات كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ 2014ه‌شه‌وه‌ یه‌ك كه‌سی بۆ زیاد نه‌كراوه‌ ، ئه‌مه‌یان وه‌ك فرۆشتنه‌وه‌ی كوردستان وایه‌ به‌ به‌غدا .
كارێكی زۆر خراپ و ناجۆره‌ خه‌ڵك به‌ ده‌نگی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبێته‌ به‌غدا ، له‌وێ‌ موچه‌و ئیمتیازی زۆر باشی هه‌بێت ، له‌ بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ سه‌ر قه‌واره‌كه‌ی هه‌رێم و ماده‌ی 140 و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات داوای ئه‌وه‌ بكات به‌غدا راسته‌و خۆ موچه‌ بدات و حساب بۆ قه‌واره‌كه‌ نه‌كات ، له‌ راستیدا من تا سه‌ر ئێسك له‌ ته‌ك ئه‌م حوكمڕانیه‌ نیم ، ئازاری زۆریشی داوم ، له‌ 2010شه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری فه‌سڵی كردوم بێ‌ هۆ ، دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌كه‌شم ماوه‌ و لای خۆمه‌ ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نامه‌وێ‌ حكومه‌تی عیراقی بیانووی ده‌ستوه‌ردانی زیاتری ده‌ستكه‌وێت له‌ هه‌رێم ، فه‌رموون با پێكه‌وه‌ له‌ ناوخۆ چاكی بكه‌ین ، حكومه‌تی عیراقی ئه‌وه‌نده‌ شه‌ریف نین و خۆیشیان تا سه‌ر ئێسك گه‌نده‌ڵ و دزو وێرانكه‌رن ، ئه‌وه‌تا ملیاره‌ها دۆلار له‌و وڵاته‌ كه‌س نازانێ‌ بۆ كوێ‌ چووه‌ ، خێره‌ من به‌ بیانوی بوونی  گه‌نده‌ڵی وڵاته‌كه‌ی خۆمی بده‌مێ‌ ؟.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: