سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کوا چوارسەکە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پەیكار عوسمان

شیری مناڵ نانی سفرە کرێ ی خانوو
بەغاش ناردی نەما بیانوو
کوا چوارسەکە؟

حوکمەتی دز حیزبی گەندەڵ مەسولی گەڕ
پینەو پەڕۆ دزی و درۆ ناچێتە سەر
کوا چوارسەکە؟

زلەی برا مامی سمۆڵ شێخی جەناب
هەر خۆتان وان؟ یان جیناتی ئەژدادو باب
کوا چوارسەکە؟

حیزبی دەوڵەت و ڕیفراندۆم
جووت ئامۆزاو مامی گەڵەگای بارەگا
میلەت کەرنیەو مەڕو گا
کوا چوارسەکە؟

حیزبی شەهیدو هەلی کار
جووت ئامۆزای دەباشان و
دنیایەك باڵی مشك و مار
هاشوهوشی لامەرکەزی
نەبووە پاروویەك بۆ برسی
کوا چوارسەکە؟

حیزبەکەی گردو ئەیگۆڕین
شێری قسەو بەیاننامەو ڕەقەمسازیی
مردین و سوتاین نەماندی
تۆزێ گۆڕان و چاکسازیی
کوا چوارسەکە؟

موعارەزەی تیجارەت و دوکانی نوێ
درۆی ئەوان درۆی ئێوە
دزیی ئەوان دزیی ئێوە
هەر یەکێکەو لێمانگەڕێ
کوا چوارسەکە؟

ئیسلامەکانی سیاسەت
سەلەفی و ئیخوان و بانگخواز
خەڵك گەیشتە سەر مەریخ
ئێوەش وان لە عیلمی تارەت
کەوا چوارسەکە؟

ڕۆشنبیری باخ و ڤێلا
دێزیی ئێوەش کەم نیە ها
کوا چوارسەکە؟

ڕق و خێڵگەری و شارچێتی
حیزبچێتی و مەزهەبچێتی و گیرفانچێتی
چێتی و چێتی و چێتی و چێتی
دەوای هەمووی هۆشیارییە
هۆشیارییش وا لەناو خۆتاو
بیرکەرەوە لە چاکێتی
کوا چوارسەکە؟
.
.
.
.
.
.
.

هەڵبەتە من دژی مەوجەی تووتیم، ئەوەی کە دوو سێ ڕۆژێك (ئاڕاستەکراو یان بەریئانە) هەموومان وەکو تووتی شتێك ئەڵێینەوە.. کاریشم بەوەنیە مەوجەی ئەمجارە دژی کام حیزب و کەسە.. ئەوەی بۆ من گرنگە ئەخلاقی سیاسییەو لەم پرسەشدا زیاد لە بنەمایەکی ئەخلاق پێشێلکراوە!

مەسەلەن وترا بەغا پارە بنێرێ موچە ئەدەین. دەی بەغا ناردنی و نەیاندا! (ئەمە درۆ)
بەڵێن درا کە پارە هات دابەشی ئەکەن. دەی پارە هات و دابەشنەکرا! (ئەمە بێ بەڵێنی)
لەبری ئەوەی قەرز لە پارەی حیزب و دەوڵەمەنەکان بدرێتەوە، لە پارەی فەقیرو موچەخۆران دراوەتەوە! (ئەمە ناعەدالەتی)
هەموو ئەمانەو شەرمیش نەکەیت! (ئەوەش بێشەرمیی)

قەیرانی ئێمە لە ئەساسەوە قەیرانی ئەخلاقەو ئەخلاقیش یەك پاکێجەو کە لە بنەمایەکی ترازایت، لەوانیتریشی ئەترازێیت و وەکو حیزبی کوردیت لێدێ، کە مەلەفەکەی هەموو جۆرەکانی نائەخلاقیەتی تێدایە لە دزی و درۆو کوشتن و خیانەت و ساختەکاریی..
چارەسەریش ئەوەنیە کێ لاچێ و کێ بڕوخێ و کێ بژی.. چارەسەر ئەوەیە هەموومان بگەڕێینەوە بۆ ئەخلاق، بۆئەوەی دواتر شتەکان و پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ئەخلاق دروستبکەینەوە.

ئینجا دیسان هەمان پرسیار
کوا چوارسەکە؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: