سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەرێمی کوردستان لە لێواری داڕماندا.

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


توانا ئەحمەد خەیات
کوردستان  ئەو هەرێمەی کە دەسەڵاتدارەکانی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد  کە دەبێت عێراق لە ئەزمونی حکومڕانیدا چاویان لێ بکات و سود لە ئەزمونە سەرکەوتووەکەیان ببینێت،  لە ئێستدا گیرۆدەی چەندین کێشەو قەیرانە و داوای هاوکاری  لە عێڕاق دەکات .
ئەزمونی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بە درێژایی 29 ساڵ  لە چیدا سەرکەوتوو بووە ؟
دەستکەوتەکانی ئەزمونی حکومڕانی کوردی  چی بون وا دەسەڵاتدارەکان  شانازی پێوە دەکەن ؟
لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و  ڕزگار کردنی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستی حکومەتی  بەعس  ، خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ئومێدێکی زۆرەوە   بەرو پیری  دامەزراندنی  حوکمی خۆبەخۆیی کوردی و دەسەڵاتی کوردی  چون و  هیوایەکی زۆریان بە  بەڵێنی   سەرکردەکان هەبوو کە بەردەوام بانگەشەی دامەزراندنی  دەسەڵاتێکی دیموکرات و  ئایندەیەکی خۆشگوزەرانیان بۆ میللەت دەکرد ..
بەڵام سەرئەنجام دوای 29 ساڵ  چی ڕویدا ، بارودۆخی  ئەم هەرێمە لە ئێستادا  چۆنە ؟ ئایا ئەزمونی  حکومڕانی  هەرێم سەرکەوتوو ترە یاخود  ئەزمونی حکومڕانی عێڕاق ؟
بێگومان  گەر وەڵامێکی کورت و خێرای ئەم پرسیارانە بدەینەوە  بە بێ باس کردنی هۆکار و کێشەکان دەتوانین بڵێن کە نە ئەزمونی حکومڕانی هەرێم سەرکەوتووە و نە ئەزمونی عێڕاقیش سەرکەوتووە .
،،کێشەی سەرەکی  حکومڕانی کوردی لە هەرێمی کوردستاندا  ، کێشەی  دروست نەکردنی پایەکانی حکومەت بووە  بە درێژایی 29 ساڵ ،،
بەردەوام   دەسەڵێ‌تدارانی هەرێم  کە بەڕیوەبردنی ئەم هەرێمەیان بە دەستەوە بووە ، سەرقاڵی ناکۆکی سیاسی و ناکۆکی کەسی  و ناکۆکی خێزانی  بوون  ، بە هۆی ئەو ناکۆکیانەوە  هەمیشە  دەسەڵاددارانی ئەم هەرێمە هەوڵی  بەهێز کردنی  دەستەو تاقمی چوار دەوری خۆیان داوە لە جیاتی هەوڵی بەهێز کردنی  پایەکانی  حکومی نیشتیمانی  لە هەرێمدا .

بە درێژایی ئەم چەند ساڵە  لە جیاتی دروستکردن و بەهێزکردنی   بنەماکانی دەسەڵاتی حکومڕانی گشتی و پتەو کردنی پایەکانی دەوڵەتداری ئەوەی  کە دروست بووە  بریتیی بووە لە :
بەهێز بونی حزب لە کوردستاندا لە ڕووی سەربازی ، ئابوری  ، لە ناو حزبەکانیشدا  ئەوەی بەهێز بووە  کەسەکان و بنەماڵەکانن لە ڕووی سەربازی و لەڕوی ئابورییەوە .
بە درێژایی ئەو  ئەزمونە لە کوردستاندا   هەر حزبێک  هێزی خۆی هەبووە ، هەر حزبێک  دارایی و کۆمپانیای زەبالاحی خۆی هەبووە ، هەر حزبێک  زانکۆی خۆی  هەبووە ، هەر  حزبێک   گومرگ ی خۆی هەبووە ، هەر حزبێک  فرۆکەخانەی خۆی هەبووە  ، هەر حزبێک  خاوەنی  پەیوەندی  جیا بووە لەگەڵ  ووڵاتان ...
لە کوردستاندا  هەموو ئەو دەزگایانەی کە پێویستە هی حکومەت بن بونەتە موڵکی حزب  ، لەوەش کارەسات تر  لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا  هەموو ئەو دەزگایانەی کە موڵکی حزب بون بونەتە موڵکی شەخسی کەسەکان و بەمەش  ململانێ و ناکۆکییەکان بەرەو زیاتر و زیاتر دەچن .

لە بەرامبەریشدا  ئەو دامەزراوەیەی کە پێێ دەوترێ حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەگەڵ هەموو  دەزگاکانی تری وەک : پەرلەمان ، دامەزراوەی دادوەری ، پەیوەندییەکان ، میدیا ... کە  پێویست بوو بەهێز بکرێن  تەنها و تەنها   وەک دامەزراوەی کارتۆنی بونیان هەیەو بۆتە  جێگای وەرگرتنی  ئیمتیاز و موچەی ساڵانەی قەبە ،کە نە توانای گۆڕانکاری  ونە  توانای ئیدارەدانی  هیچ قەیرانێکی  هەیە .
ئەوەتا  لە ئێستادا حکومەتی هەرێم توانای جێبەجێکردنی  سەرتایی ترین  کاری حوکمداری نییە کە دابین کردنی موچەی فەرمانبەرەکانێتی  ، چونکە  قاسەکانی  حکومەت  بەتاڵە و بە درێژای چەندین ساڵ  سەروەت و سامانی ئەم هەرێمە لە جیاتی ئەوەی بچێتە گەنجینەکانی حکومەتەوە چۆتە ناو قاسەو گەنجینە حزبی و کەسییەکان و لە ئێستاشدا کەس ئامادە نییە ئەو  سەروەت و سامانە تەسلیم بە حکومەت بکاتەوە  چونکە بونەتە موڵکی كەسی .....
 

 

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: