سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

٤٠٠ ملیاردەکە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان



عەلی کەریمی   

ئەگەر بەڕاستی کونێیان پاقژ و هیچ لە باراندنەبوو بایە، کێشەی ئەم پارەیەی، کە لە بەغداوە وەک خێر و سەدەقە و بە هەزار منەتی فلان و فیسار هاتووە بۆ مەعاشی خەڵکی هەژار و بێدەرەتان و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆکەدا ئەم بڕە پارەیە بۆ هەر ماڵباتێکی هەژار و تەنانەت مامناوەندیش حەیاتی و لەزومرەی نان و ئاوەدایە، ئەگەر بەڕاستی ئەولەوییەتێکی تر هەیە، کە لەپێش نان و ئاوی کۆمەڵانی خەڵکەوە دێت و دەبوو چارەسەر کرابا، ئەگەر بەڕاست سیستمی وڵات بەڕێوەبردن پەرلمانی و دیمۆکراسییە، بۆ نەدەبوو کاتیک لە بەغداوە پارە بۆ مەعاشی خەڵک هاتووە، هەر لە ڕێگای پەرلمانەوە زۆر بە شەفافی لە ماوەیەکی زۆر کورت پرس بە میللەت کرابایە و ئەوان بڕیاریان دابا ئەم بڕە پارەیەی بەغدا بۆ کام ئەولەوییەت سەرف بکرێت؟! ئاخر بۆیە دەنگۆی دزی و تالانی بێژمارتان هەموو دنیای تەنیوە و ئیتر هەموو لایەک لێیان ڕوونە دەوڵەتمداریتان مافیایی و چەتەگریی نەبێ هیچی تر نییە. حەقە نوێنەرانی خەڵک ئەگەر بوونیان هەیە لە بەغدا دەسبەجێ داوا لە کاربەدەستان بکەن بە زووویی ئەم پارەیە ئەگەر سەرفی مەعاشی خەڵک ناکرێت بگەڕێندرێتەوە بەغدا و ئەوان بۆخۆیان بێدەنە خەڵکی هەرێم!
کە دەڵێم سەرانی ئەم وڵاتە بە خەڵکی نەزان و کاڵفام ڕاوێژ دەکەن و بەڕێوە دەچێت دوور لە نەزانی نییە، ئاخر خۆ پەرلمان بووکە شووشەیەکە بە دەستانەوە و چۆنتان بوێت وای لێدەخوڕن، هیچ نەبا بۆ ئەوەی تووشی ئەم ئابرووچوونە ناوخۆیی و جیهانیش نەبان پرسە گورگانەیەکتان لە سنارێۆیەکی دارێژراو کە زۆریش ئازان بو داڕشتنی سنارێۆکان، کردبا و لەوێڕا بڕێاری نەدانی ئەم پارەیە وەك موچەتان دابا، ئەوجار داباتانەوە بە قەرزی هاودەست و شەریکەکانی خۆتان. ئاخر گلەیی نابێ بکەن کە خەڵک پێیان دەڵێت کاڵفام. باش وایە هەرچی زووتر ئێوە و هەموو دەستەی پەرلمانی کارتۆنی و حکومەت دەست لەکار بكێشنەوە و دانی پێدا بنێن، ئێوە نە دەوڵەتمەردن و نەجێی متمانە و نەڕابردوو پاک و نەدەست ئەمینن!
باش وایە چۆن جاری پێش، بە نمایشێک پارەتان قەرز کرد لە سەرمایەداران، ئێستاش بە زوویی ئەم پارەیەی بەغدا بێنەوە جێی خۆی و ڕەوانەی گیرفانی کۆمەڵانی خەڵکی بکەنەوە!

 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: