سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

داننان بە شکست

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


رێبوار كەریم وەلی

مەسەلەکە شەخسی نییە، جێگری سەرۆکی حکومەتیش لە فۆڕمدا نییە. ئیشی ئەوەیە بینێرنە بەغدا. کورد دەڵێ:"بۆخۆت ناوێری، ئەمن دەنێری." بەس نەک بۆ ماڵەوە! وەزیرەکان دەڵێی بێگاریان پێ دەکەی! سەرۆکی حکومەتیش دێت و دەڕوات. سلێمانیتان کردە ووھان.
*
تورک قسەیەکی جوانیان ھەیە:"حیساب و کتابی ماڵەوە بۆ بازاڕ نایخوات! " نەیخوارد...ئۆباڵی شکستی تاقمێکی سەرکێش بە مێژووی پارتییەوە گرێ مەدەن. ھەموو کەس دەزانێ ئەو بەزمەی ئێستا پارتیی تێدا بەکار دێت.
*
لە کوردستان حکومەت نەگۆڕاوە، رژێم گۆڕاوە. بە فارسی دەڵێن مسخ بووە، واتا "بەد گۆڕان"وەکو خودی گۆڕان! بۆیە کە ئینقیلابت کرد، چاوەڕێی ئینقلابیش بکە.
*
قەت پارتیم وا دەستەوستان نەدیوە؛ دەستێک دوو دەستەکەی دیکەی کەلەپچە کردووە.
*
خۆزگە بەس معاش بوایە. ملیۆنێک لە موچەخۆرت ئەگەر باوەڕیان پێت بوایە لێت خۆش دەبوون، لە قەرزی رابردووت و لە ئێستات. کەواتا بۆ پارە دەنگیان پێداوی. تێدەگەی؟
*
ئەم حکومەتە گەورەییەک بۆ خۆی تۆمار دەکات ئەگەر دەست لەکار بکێشێتەوە. ھەڵبژاردنێکی دیکەی شەفاف بکرێت، بەمەرجێک سەرۆکی ھەرێمیش راستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردرێت.
*
ئەگەرنا!
*
دڵنیا بن، ئەگەر پارتی حوکمڕانیی ھەولێر و دھۆکی بۆ خۆی تاپۆ کردبێت و یەکێتیش موعارەزە بوونی سلێمانی و گەرمیان، ئەوا ھەردووکیان لە دەستیان دەردەچێ. ئەوەی ئەمجارە دێتە سەر جادە، حزبی بێ ئابڕوو نییە، خەڵکە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: