سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نیفاقی سیاسی یەکێتی و گۆڕان

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. محەمەد عەلی

یەکەم: لەھەولێر بەشێکن لە حکومەت و دەسەڵاتی مەرکەزی، بەڵام لەسلێمانی ئۆپۆزیسیۆنن و داوای لامەرکەزی دەکەن.

دوەم: لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە، کادیرەکانی یەکێتی و گۆڕان سەرقاڵی ڕەخنەو ئینشانوسین و بەخشینەوەی (ئومێد)ن. بەڵام بەرپرسەکانی ھەردو حیزب لە ئەنجومەنی وەزیران، بەشێکن لەسیاسەتی مەسرور بارزانی و بەگری دەکەن لە بڕیارەکانی.

سێیەم: ھەردو حیزبی ناوبراو داوای پشکی حیزب و پۆستی زیاتردەکەن لە کابینەکەو سەرۆکایەتی ھەرێم، بەڵام ناوبەناوو بۆ چەواشەکاری، باس لە کشانەوە دەکەن!.

چوارەم: تیمی یەکێتی و گۆڕان ناتوانن بڵێن: با ئەولەویەت پێدانی موچە بێت نەوەک قەرزی کۆمپانیاکانی خۆتان. ئەگەر موچەی وەزارەتەکانی تریش دابەش ناکەن و بژێوی ھاوڵاتیان دابین ناکەن، ھیچ نەبێ وەفاتان ھەبێ بۆ ستاف و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و موچەی وەزارەتی ناوبراو دابەشبکەن .

پێنجەم : بەھۆی نەدانی وەزیر بەگۆڕان لەکابینەکەی کازمی، حیزبی ناوبراو و سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لەبەغداد، کەوتونەتە ڕەخنەگرتن لە پارتی و سیاسەتی نەوتی ھەرێم. بەپێچەوانەوە لەھەرێم تەوای ستافەکەیان لە حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێم، پشتگیری لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم دەکەن و تەنانەت ھەڵسەنگاندنی گۆڕان بۆ ئەندازیاری ئیفلاسی ماڵی و شکستی ئابوری سەربەخۆی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی، ئیجابیە!

شەشەم: ئەگەر پارتی بە هۆکاری شکست و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان دەزانن، چی ئەکەن لە تەنیشتییەوە دانیشتون؟ تەنانەت کێبڕکێتان بوو لەسەر بەشداریکردنی حکومەتەکەی، تائێستاش ململانێتانە لەسەر پۆست و ئیمتیازاتەکانی.

حەوتەم: بەدڵنیاییەوە نیفاقی سیاسی و پۆپۆلیزمی گۆڕان و یەکێتی، هیچی کەمتر نییە لە سیاسەتە ھەڵەکانی پارتی و سەرۆکی کابینەکە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: