سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ڕەدوو کەوتنی کۆمەڵگا !

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دڵشاد ئەنوەر

من نامەوێ باسی کۆرۆنا بکەم، چونکە چەند ڕۆژێک پێش گەیشتنی مەترسیەکە، ئەوکاتەی " درۆکردن ی یەکێتی و پارتی" وای لەخەڵک کردبوو، گاڵتەیان بە مەترسیەکە بێت، دەیان پۆستم لێرەوە کرد، هاوارم کرد، کە مەترسیەکە جدیە و فریو مەخۆن.
ئەوەی لێرەدا، ئەمەوێ باسی بکەم، ترسی ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیرانە کە ناوێرن پێچەوانەی شەپۆلی کۆمەڵگا مەلە بکەن، تەنانەت گەر بیشزانن کۆمەڵگا هەڵەیە.
ئەو ڕۆژانەی باسی مەترسیەکانی کۆرۆنام کرد، ڕۆژنامەنوس، ڕۆشنبیر، چالاکوان، بە نامە ، بەتەلەفۆن، پێیان دەوتم: وریابە خەڵک دژی کۆرۆنایە، زۆر قسە لەسەر کۆرۆنا مەکە، تۆ خاوەن متمانەی، با متمانە لەدەست نەدەی!
ئەم جۆرە لە بیرکردنەوە و مامەڵە کردن لەگەڵ قەیران دا، پێشتریش هاتووەتەڕێم، بیرمە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا مەسەلەیەک ڕوویدا، زانیم هەڵەیە، چوومە ڕێگەی و ڕێم پێگرت، کەسایەتیەکی دیاری گەرمیان، پێیوتم: وریابە، با تۆمەتبار نەکرێین!

کارەساتەکە لەوێوەیە، دەبێت ڕۆشنبیران و چینە توێژەکانی کۆمەڵگا پێشەنگی خەڵک بن، خەڵک لە ڕاستی و دروستی قەیران و مەسەلەکان ئاگادار بکەنەوە، کەچی لە تۆمەتبار کردن دەترسن، ئەوان شوێن پێ هەڵەکانی کۆمەڵگا دەنێن.

لە وەڵامی هاوڕێیەکی دۆستمدا، کە خەمخۆرمە، بۆم نوسیووە: قەناعەتم بەشتێک هەبێت و بزانم ڕاستم، هەموو کۆمەڵگا دژم بێت، لەسەر قەناعەتەکەم دەڕۆم، تا هەموو کۆمەڵگا تێدەگەیەنم، کە هەڵەن. بیشزانم هەڵەم، خێرا دەکشێمەوە.

یانی من تێناگەم، ترسی ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران لە کۆمەڵگە و تۆمەتبارکردن، بۆ گەیشتووەتە ئاستێک نەوێرن ڕاستی بڵێن!

یانی ڕۆژنامەنوس و نوسەر و ڕۆشنبیر و چالاکوان، گەر نیەتی خۆکاندیدکردنیان نەبێ و هەوڵی ڕازیکردنی کۆمەڵگە لە خۆیان نەدەن، گەر لە مەسەلەی بەرتیل و پارە وەرگرتن و خیانەت کردن لە پیشەکەیان نەگلابن، بۆ لە تۆمەت بترسن!

بەوپەڕی قەناعەتەوە دەڵێم: ترس لە وتنی ڕاستی ، هەوڵدان بۆ ڕازیکردنی کۆمەڵگە و ڕەدوو کەوتنی کۆمەڵگا، بۆ بەشێک لە رۆشنبیر و چالاکوانە پاکەکان هەڵەیە، بۆ ئەوانیتریشیان کە گلاون لە پیسخۆری، ترس لە تۆمەت مافی خۆیانە، چونکە دەزانن هەگبەکەیان چی تیایە..

هیوادارم، ڕۆشنبیر و جیلە پەرێز پاکەکە، هەرچەند نائومێدبن لە کۆمەڵگا، بێدەنگی هەڵنەبژێرن، لە پرسە جیاوازەکاندا قسەیان هەبێ، تا خەڵک بەسەر هەڵەدا نەبرێ، کە ئەمە ئەرکی سەرەکیشیانە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: