سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چارەنووسی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 حوزەیران 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 ئاسۆ حاجی

هەندێک سیاسی و میدیا سێبەرەکانیان شاباشی روخانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی رادەدێرن چونکە ئەو حکومەتە ناتوانێ موچە لە کاتی خۆی بدا،ئەو عەقلیەتە کە درێژکراوەی فەرهەنگ و تێگەیەکی شکست خواردووە و دەرئەنجامەکشیان هەمان دەرئەنجامی پێشوو دەبێت کە ئەوانەی تەنها روخان و سوتان و وێران کردن مێشک و حەزی داگیر کردبوون بەو خەفەتەوە سەریان نایەوە و حکومەتیش نە روخا.
پرسی دواکەوتنی موچە پرسێکی چەندین ساڵەیە،لەوەتەی بەرپرسە عەقڵ شۆڤینیەکانی بەغدا و بە پێشنیاری چەند کوردێکی باوەڕ لەرزۆک بودجە و موچەی خەڵکی کوردستانیان بڕی هەموو مانگێک بە جۆرێک دووبارە دەبێتەوە،بۆیە ئەوەی پێویستە بەوهۆیەوە بڕوخێ و روبەڕوی توڕەیی خەڵک بێتەوە حکومەتی دەوڵەتە بەزۆر دروستکراوەکەی عێڕاقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی زیاتر لە سەت ساڵی کوردستانیانە.
هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری کە پارێزەری مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کوردستانیانە بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و گوشار و فشاری نەیارانە(داگیرکەران)لە نێو بێدەنگی و بێ هەڵوێستی وڵاتانی بەناو هاوپەیمان (ئەمەریکا و ئەوروپا) کە چەند ئەوان بێدەنگ و هەڵوێست سست بن ئەوەندە هێزە ئیقلیمیەکان کوردستان وێک دێنەوە تا ناتوانێ هەناسە بدا و دەیخنکێنن.
ئەو هێزگەلەی لە ناوخۆی کوردستان کە کار بۆ ئاراستەکردنی خەڵک دەکەن لە دژی حکومەتی خۆیان،لە چەند رۆژی رابردوو دەستیان ئاشکرا بوو کە بە ملیارات دۆلاریان لە وڵاتێکی هاوسێ و نەیاری کوردستان وەرگرتووە هەروەها زێر و مادەی هۆشبەریش،بەڵام نە پارەکە دیارە و نە زێڕەکە بەڵکو ئەوەی دیارە مادە هۆشبەرەکانن کە رۆژانە ژیان و گیانی گەنجانمان لەناو دەبا،هەروەها ئەوەش وەدیار کەوت کە ئەو هێزگەلە دەم گەرم و شیر تیژانەی دژی حکومەت پارەیەکی زۆر و زەمەند لە چ سەرف دەکەن،لە جیاتی هاوکاری کردنی خەڵکی هەژار یان دەست گرتنی گەنجێک(با ئەندام و کادیری خۆیان بێت)بەو پارەیە یان بەسەر کردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئاوڕدانەوەیەک لە پێویستی کەسوکاری ئەنفلکراوانی گەرمیان یان پاشماوەی کیمیابارانکراوانی هەلەبجە و خۆشناوەتی و بادینان،ئەوە بە ملیۆنان دۆلار لە دروست کردن و بەڕێوەبردن و سپۆنسەر کردنی پەیج و ئەکاوەنتی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سەرف دەکەن وەک ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کرد کە زیاتر لە چوار سەت پەیج و ئەکاوەنتی سەر بە دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داخستووە چونکە ساختە بوون و کاریان جوێندان و سوکایەتی کردن بووە بەخەڵک هەروەها بەلاڕێدابردنیان،ئەو پەیج و ئەکاوەنتانە تەنها بۆ یەک مانگ سپۆنسەری کردن(سپۆنسەری بۆ ئەوەیە کە زۆرترین خەڵک ببینێ،لە بەرامبەردا بڕێک پارە دەدەی)دوو سەت و حەفتا هەزار دۆلار بووە واتا(بیست و حەفت دەفتەر) باشە ئەگەر ئەوە جارانی دوازدە مانگی ساڵ بکەی دەکاتە چەند؟ ئەدی ئەگەر هەر پەیج و ئەکاوەنتێک کەسێک بەڕێوەی بردبێ و مانگانەی ئەو کەسەش تەنها پێنج سەت دۆلار بێت ئەو پارەیە دەکاتە چەند؟ باشە ئەگەر ئەو هەمووە داخرابن ئەدی دەبی چەند پەیج و ئەکاوەنت و گوپی دیکەیان هەیە و ئێستا کاران!
هەموو ئەوانە ئاماژەی روونن کە ئەوانەی دەستەواژەی روخان بۆ حکومەت بەکاردەهێنن لەو چوارچێوەیە جێ دەگرن و ئەوەی دیاریشە ئەوەیە کە ئەوان دادەخرێن و دەدۆڕێن و لە دەرئەنجامیشدا و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەڕوخێن وەک چۆن مۆڕال و کەسایەتیان روخاوە و حکومەتەکەی مەسرور بارزانیش بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بە خەلکی داوە کە دیارتینیان و گرنگترینیان جێبەجێکرنی یاسای چاکسازیە کە خواستێکی گشتگیری خەڵکە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: