سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

رێکەوتنی ھەرێم و بەغدا بەرەو کوێ ھەنگاو دەنێ!؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 حوزەیران 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


کاروان عەلی شامار

 ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی پێشوی حکومەتی ھەرێم، یەکەم بەرپرسی حکومی بوو کە دانی بەو حەقیقەتە تاڵەداناو راستگۆیانە وتی ئەگەر نرخی نەوت ببێتە ١٠٠$ ناتوانین مووچەی فەرمانبەران دابین بکەین! ئەو بە زمانێکی میللی پێی وتین کە پرسی نەوتی ھەرگیز بۆ خۆشگوزەرانی خەلکی کوردستان نەبوەو لە ئایندەدا بۆ خەڵکی کوردستان دەبێتە عیللەت نەک نیعمەت!

بەغدا لە ھەموو کابینە وەزارییەکانیدا پابەند بووە بە رێکەوتن و بەشە بودجەشی لەکاتی خۆیدا ناردووە لێ بەرپرسانی کوردستان نییەتی رێکەوتنیان نەبوەو، لەکاتی دانوسانەکاندا داتاو ئاماری ناراستیان خستۆتە بەردەم بەرپرسانی بەغداو بەمەش کێشەی ھەڵپەستراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا وەک خۆی ماوەتەوە!

دوای ئەوەی لەمانگی ئەپرڵدا دەرەنجامی گفتوگۆی لەنێوان شاندی حکومەتی ھەرێم و بەغدا بەھاوکاری سەرۆک کۆمار ئیجابی بوو، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران نیەت پاکی خۆی بۆ رێکەوتنەکە سەلماندو لە ھەنگاوی یەکەمدا بری (٤٠٠)ملوێن دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانقی کوردستان بۆ ئەوەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی ھەرێمی پێ دابەشکرێ بەلام حکومەت بەبیانوی نەبونی پارەو تەرخانکردنی ئەو گوژمەیە بۆ دانەوەی قەرز، پارەکە ھاوشێوەی مانگەکانی تر دیزەبەدەرخونە کرا!

کۆتای مانگی حوزەیران دوا وادەیە بۆ رێکەوتن لەنێوان ھەرێم و بەغدا، فۆکەسی خەڵک لە بەرپرسانی ھەرێمە بۆ ئەوەی رێکەوتن بکرێ و بەیەکجاری کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بھێنرێ، لێ چەن رۆژێکە نرخی نەوت ھەلکشانی بەرچاوی بەخۆوە بینیوەو بەرپرسانی ھەرێمی ساردکرۆتەوەو مومکینە جارێکی تر ھەڵەی پێشوو دوبارەکەنەوەو بەناوی ئابوری سەربەخۆوە کوردستان دەرگیر بە ماڵوێرانیەکی گەورە بکەنەوە!

خولاصە، لێکتێگەیشتنی باش ھەیە لەنێوان شاندی دانوسانکاری ھەرێم و بەغدا بەڵام چەن رۆژێکە پارتی لە میدیاکانیەوە ھەواڵی فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆی کردۆتەوە مژاری رۆژ!
پێویستە پارتی بۆ جارێکیش بێ لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا واز لە بەرژەوەندی تایبەتی و حیزبی بھێنێ و رێکەوتن لەگەڵ بەغدا بکا. ھەرێم لەلێواری روخاندایەو ھاوڵاتیانیش بەرگەی ئاڵنگاری زیاتر ناگرن و گەر پارتی بەدەوام بێ لەسەر ئەو لۆجیکەی ئەوا بارو گوزەرانی خەڵک و مووچەخۆرانی کوردستان خراپتر دەبێ و نرخی نەوتیش چەن بەرزبێتەوە وەلێ نابێتە فاکتەری دڵخۆشی و خۆشگوزەرانی ھاولاتیان!

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە