سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

حكومڕانی بەعینادی ناكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئایار 2020

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەرتیپ جەوهەر 

كورد دەڵێت «باوك مردوو خەوی لێدەكەوێت، بەڵام سكی برسی خەوێ لێناكەوێت» واتە هیچ شتێك برسێتی بیر مرۆڤ ناباتەوە، بۆیە دروستكردنی قەیران و گرژی سیاسی و هیچ رووداوێكی دیكە، نەبوونی و برسێتی بیر خەڵك ناباتەوە.
ئەنجامی خراپ ئیدارەدان و گوێنەدان بەمەنتقی سیاسەتكردن و واقعیانە مامەڵەكردن لەگەڵ ئایندەی ئەم وڵاتە خەریكە روونتر دەردەكەوێت. ئێستا دۆخی سیاسی ئەوەندە ئاڵۆز بووە، نەك چارەسەر بگرە دانیشتن و كۆبونەوەی لایەنەكان زەحمەت بووە. هەرێم لەبارێكی ئەوەندە خراپی ئابووریدایە هیچ دەریچەیەك نییە جگە لەخۆ دەخیلكرنی بەغدا. پەرلەمان كە باڵاترین دەسەڵاتی بڕیاردان و قانوندانانە لەبەردەم پەككەوتندایە، حكومەتیش پەکی کەوتووە، نەك خزمەتگوزاریی، بگرە پێیناكرێت مووچەش بداتە فەرمانبەرانی.
عینادی لەسیاسەت و بەركەناركردنی هێزو لایەنە سیاسیەكان و سیاسەتكردن لەپەنای موزایەدەی سیاسی و گوێنەگرتن لەخواستی خەڵك، بێگومان ئەو دەرەنجامەی ئێستای لێدەكەویتەوە. نەخاسمە برسێتی خەڵك كە بەدڵنیاییەوە رەگێكی لەهارییە و چارەسەر نەكرێت لێكەوتەكانی زۆر ئاڵۆزتر دەبێت.
بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا دەبێ‌ بەدوای دۆزینەوەی ریشەی گرفتەكان و چارەسەری درێژخایەندا بگەڕێن، كە خۆی بەشداریكردنی هەمووان لە حكومڕانیی و هاوسەنگكردنەوەی دۆخی لاسەنگی ئێستای حكومڕانیی كوردستان دەبینێتەوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە هەولێر وەفدێكی پارتی سەردانێكی ناڕەسمیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانیان كردبوو.
لەو دیدارەدا تیمی یەكێتیی بەروونی هۆكاری ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی و دەرەنجامەكانی ئێستای حكومڕانیی و هاوكات سیاسەت و تێگەیشتنی یەكێتیان لەبارەی هێوركردنەوەی دەرونی خەڵك بە وەفدەكەی پارتی گەیاندبوو. پێموایە ئەم دانیشتنە دانیشتنی دیكەی بەدوادادێت، ناكرێت ئەم چەقبەستنە بەردەوام بێت، تا گرژی سیاسی بەردەوام بێت، چارەسەركردنی بژێوی و ژیانی خەڵكیش زەحمەتتر دەبێت، بۆیە كردنەوەی گرێكوێرەی دۆخی ئێستای كوردستان لەخاوبونەوەی گرژی سیاسیەوە دەستپێدەكات. بەكورتی و كرمانجی ئەوەی ئێستا دەبینرێت لەبرسێتی و پەككەوتنی حكومڕانیی و خراپی پەیوەندی سیاسی نێوان لایەنە سیاسیەكان، ئەنجامە نەك هۆكار.
یەكێك لەهۆكارەكانی دروستبونی ئەم لاسەنگییەی ئێستا، درێژەكێشانی دۆخی ئاڵۆزی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو تا كۆنگرەی چوارەم، بەڵام ئێستا واقعێكی دیكە لەگۆڕێیە، یەكێتیی نەك بڕیار دەدات، بەڵكو بۆتە سەنتەری كۆبونەوەی لایەنەكانی دیكە بۆ چاككردنی لاسەنگی حكومڕانیی، هەر كەس و لایەنێكیش بیر لەچاككردنی دۆخی كوردستان بكاتەوە، دەبێ‌ بەوە تێبگات كە بەبرسیكردنی خەڵك و عینادی و تاكڕەویی حكومڕانی ناكرێت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: