سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

قازانجی ئەمڕۆیە و زیانی سبەینێیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 نیسان 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دڵشاد عەبدولڕەحمان 

یەکێک لەومافەگرنگانەی کەکورد لەدەستوری عێراقدا بەحسابی خۆی یەکلایی کوردبوەوە ،مافی بەکارھێنانی سەرچاوەسروشتیەکانی وەک نەوتە،بەڵام لای عێراقیەکانی تر ،سامانی سروشتی مڵکی ھەمووگەلی عێراقەودەبێ بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێ.ئەوە نزیکەی دەساڵە مشتومڕوململانێ لەنێوان ھەرێم وبەغدالەسەر ئەوپرسەھەیەو بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم ھێزەسیاسیەکان پشتگیری حکومەتی ھەرێم بوون لەوپرسە،تاڕادەیەکی زۆریش بەغدا بەحوکمی دیفاکتۆ بەوەڕازی ببوو کەھەرکەس نەوت وداھاتی خۆی بۆخۆی ،بەڵام بەداخەوە بەھۆی خراپ بەکارھێنانی داھاتی نەوت ووئیدارەدانێکی سەرنەکەوتوانەی ئەوسکتەرە گرنگە لەھەرێم ،لەوەدەچێ ھەرێم نەتوانێ پارێزگاری لەودەسکەوتەبکاو ھەربۆیەشە ھەرێم ڕایگەیاند کەئامادەیە ھەموو نەوت ڕادەستی بەغدابکات ولەبەرانبەردا بەغدا بودجەی بەپێی ژمارەی دانیشتوان بۆبنێرێ.ئەم بڕیارە ئەگەر لەئێستادا ھەرێم ڕزگارکالەشکستێکی دارایی گەورە ئەوالەداھاتوداخەڵکی کوردستان بێبەش دەکالەوسامانە گرنگە وتوشی زیانێکی گەورەی دەکا ،ئەمەش بەڕەچاوکردنی ئەوڕاستیەی کەئەگەر لەئێستادا بەشی ھەرێم نزیکەی لەسەدادوانزەی بودجەی عێراق بێ ئەوابەدڵنیاییەوە لەدەساڵی داھاتودا بەشی ھەرێم ، بەڕەچاوکردنی زیادبونی ڕێژەی دانیشتوان زۆر بەخێرایی لەپارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێم لەچاو زیادبونێکی کەمی دانیشتوان لەھەرێم ،ئەوائەوبڕە بودجەیەی بۆھەرێم دێ بۆ لەسەداحەوت وکەمتریش دێتەخوارێ،بەوەش خەڵکی کوردستان لەداھاتی سامانە سروشتیەکانی خۆی بێبەش دەبێ و زەرەرمەندی ئەم تەسلیمکردنەوەیەی نەوت دەبێ بەبەغدا.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە