سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دکتۆر بەرھەم چۆنە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 نیسان 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سلێمان عەبدوڵا یونس

وێڕای ئەوەی کایە ڕۆژنامەوانیەکە ئەوەندە سەرقاڵیکردوم ڕەنگە ھەروەک زۆربەی خەڵک، ھەندێکجار لەدورەوە دەزانم،  لەبەرزترین پێگەی وڵاتەوە، سەرقاڵی ھونەری سەرۆکایەتیکردنی پڕ کێشەترین کۆماری جیھانە، کەچی بەردەوام لێمدەپرسن، "ئایا لەناو ئەو ھەمو قەیران و ململانێیەدا، دکتۆر بەرھەم چۆنە"؟!

بەڕاستی دکتۆر بەرھەم چۆن بێت؟سیاسیەکی لیبڕاڵ ؛ ھەر لەدەسپێکی پڕۆسەی سەرۆککۆماریدا، لەنێوان دو بژاردەی دژواردا، ڕوبەڕوی قورسترین  ململانێ بوەوە. لە کاتێکدا زۆرترین گرەو لەسەر شکستپێھنانی کرا، کەچی ئەو بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر سەرکەوت و یاریە نزیک مەحاڵەکەی بردەوە.

بەڕاستی دکتۆر بەرھەم چۆن بێت، شیعە، لە شیعە ڕاپەڕیوە ، سوننە نیگەرانی ڕابردوە و بە ئێستا ڕازی نیە، کوردیش پەرت و پەرتەوازە، چاوی لە پارەی بەغدا و دڵیشی لای فرۆشتنی نەوت و سیاسەتی ئابوری سەربەخۆیە. ئێران و ئەمریکا، عێراقیان خستۆتە سەر ئاگر، فریادڕەسەکەی وڵات عادل عەبدولمەھدی ڕۆژگار بەڕێدەکات، محەمەد تۆفیق عەلاوی، ھەرچی کرد نەیزانی چۆن چەرخی ڕۆژگار ڕوەو خۆی ھەڵسوڕێنێ، عەدنان زەرفی؛ کۆلارەی بەختی بە ھەمو لایەکدا ھەڵدا، کەچی ڕەشەبای ناوەخت پەتەکەی خستەوە دەست مستەفا کازمی!. 

بەڕاستی دکتۆر بەرھەم چۆن بێت؟ ئاخر سەیرکەن لەناو ئەو ھەمو دژیەکی و دیمەنە تێکچڕاژاوانەدا، شتێک ھەردەم ئامادەیە، ئەویش  جوڵە بەھەیبەت و دەستوریەکانی کۆشکی سەلامە، ئازایەتی سەرۆکێکی لیبڕاڵە، پێداگری تەکنۆکڕاتێکی ڕۆژھەڵاتیە، سەرۆکێک، قسە بەترامپ دەبڕێت و ھەڕەشەی ملیشیا بەھێزەکانی مانگی ھیلالیش، ڕێگەی داڤوسی پێ ناگۆڕن و لەپشتیوانی خۆپیشاندەران ساردی ناکەنەوە. کاتێکیش لە میدیا بەناوبانگەکانی دنیاوە، بەئینگلیزیەکی ڕەوان پڕاگماتیکیانە دەدوێ، لە کوردی خۆخۆر گەڕی، کە ھێشتا دنیابینی لە زینی وەرتێ، بستێک تێپەڕی نەکردوە، بەڵام عەرەب کاتێک گوێبیستی دەبێ دەزانێ بۆچی خودای گەورە فەرمویەتی "لعلکم تعقلون"

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە