سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

جەنگێکی جیاواز

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئازار 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. سەردار عەزیز 
زۆربەی تێزەکانی جەنگ، بە تایبەتی جەنگی مۆدێرن، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ناپلیون, بۆ نمونە کلاوسڤیتز. بێگومان تێزەکانی جەنگناسی چینی سان تزو بە سودن، بەڵام تەنها وەک ئاماژە و میتافۆر.
تێزە کۆنەکانی جەنگ، تێزی سەردەمی ئەسپ و سەنگەر و ئەفسەر و سەرکردە و شەڕی لە یەکتر دابڕاون. (دیارە دەبێت هەوڵ بدەین لە زمانی کوردیدا شەڕ و جەنگ لە یەکتر جودا بکەینەوە، هەتا جیاوازیمان هەبێت لە نێوانیاندا. بۆ نمونە ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان شەڕی فاو و شەڕی عێراق و ئێران، بەڵام دەکرێت بڵێین کە ئەوەی لە فاو رویدا جەنگێکە لە ناو شەڕی عێراق و ئێراندا، هەتا جیاوازی بکەین لە نێوان، battel and war.
تێزی کۆنی جەنگ، یان تێڕوانین بۆ ململانێکان زیاتر لە یاری شەترنجەوە سەرچاوەی دەگرت. لە یاری شەترنجدا، مەلیک ناکوژرێت یان دواین کاراکتەرە کە کش دەکرێت. بەڵام لە ئەم شەڕەی ئێستادا بە کوشتنی مەلیک دەستی پێکرد.
لە ڕابوردودا کوشتنی سەرکردەکان دواین قۆناغی شەڕبوو. بۆ نمونە هیتلەر لە ڕۆژانی کۆتایی شەڕدا خۆی کوشت.
لە داهاتودا کاتێک چیدی توانای خۆ حەشاردان نامێنێت بە ئاسانی. جەنگ بە تەواوی دەگۆرێت.
بەڵام هێشتا جەنگ تەنها سەربازەکان و ئامێرەکان نایکەن. بەڵکو شەڕ دەوڵەت دەیکات. شەر پێویستی بە ئابورییە، بە تەکنەلۆجیا، بە باوەر، بە پێگە لە هەناو سیستەمی جیهانیدا.
دەکرێت بڵێین چیدی سەردەمی جەنگی دابراو نەما. مەگەر دوو وڵاتەکە بە تەواوی لە دەرەوەی سیستەمی جیهانی بن وەک ئەوەی لە سودان و کۆنگۆ دەیبینین.
بەڵام هێشتا کەلتور ڕۆڵی گەورەی هەیە لە شەڕدا. با باس لە ڕۆڵی کەلتور لەم جەنگەی ئێستا و جەنگەکانی ئەم دواییە بکەین.
بۆ نمونە لای ڕۆژئاواییەکان، کاتێک شوێنێک یان گروپێک بە چڕی هێرشی دەکرێتە سەر یان هەڕەشەی لێدەکرێت چاوەڕوان دەکەن ئەو شوێنە یان ئەو گروپە ڕەفتاری بگۆرێت. بەڵام کاتێک ڕەفتاری ناگۆڕێت نازانن چی بکەن، ئەمە لە ئەفغانستان، لە غەزە، ئێستا لە ئێران ڕودەدات.لای خێلە ئەفغانەکان ئازا ئەوەنیە لە ئاسمانەوە بۆمبارانت دەکات، ئازا ئەوەیە کە ڕوبەڕوت شەڕ دەکات. لە ڕۆژهەڵات شەڕ کردەیەکی نێرانەیە. بەڵام ئەمە لە ڕۆژئاوا گۆڕاوە. هەرچەندە فاشیستە ترەمپیەکان، دژ بە ئافرەت و مرۆڤی ڕەشپێستن، بە تایبەتی لە سوپادا.
شەڕ شوێنیشی گۆڕاوە، جاران لە کەپکی حەمەد ئاغا شەڕ دەکرا، ئێستا شەر لە ناوەندە بازرگانی و وزەیی و ئابورییەکانە.
دەکرێت بە کورت بڵێین کە شەڕ کوشندە و خێرا و وێرانکەر و عەبەسیی دەبێت. هەرچەندە ئەم خێراییە ڕەنگە مایەی لاوازیی بێت چونکە کەلتورێکی دروستکردوە کە کۆمەڵگا دیموکراسییەکان ئەگەر شەڕی ڕاستەوخۆی خۆیان نەبێت پشتیوان نەبن.
بەڵام لە هەندێ ئاستی تردا، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوا هەندێک گۆڕانکاری بوەتە مایەی لاوازی، سەرباری بونی هێزی زۆری تەکنەلۆجی. بۆ نمونە چیدی ڕۆژئاوا توانای ئەوەی نیە باس لە دیموکراسی بکات، باس لە مافی مرۆڤ بکات، باس لە گەندەڵی بکات، باس لە حوکمی خراپ بکات، باس لە حوکمی یاسا و دەزگا بکات. هەموو ئەمانە مایەی لاوازین بۆ ڕۆژئاوا.
یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی ڕەنگە خەڵکی ئێران هێندە بە حەماس نین بۆ خۆپێشاندان لە ئێستادا ئەوەیە کە ڕۆژی دوەمی پاش شەڕ هیچ ڕون نیە و هیچ پلان و هێزێک بونی نیە و کەسێش باس لە مۆدێلێکی باشتر ناکات. ئەمە بەجۆرێک لە ڤەنزوێلاش ڕویدا، کە ئۆپۆزسیونی ڤەنزویلی توشی نائومێدیی بوو.
ئەوەی ڕەنگە ڕون بێتەوە کە هێزی ڕوت، دەکرێت وێران کەر بێت، بەڵام ناگاتە ئامانج

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان