سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئازار 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

 

د.حیکمەت نامیق

ئەگەرچی هەژاری و نەخۆشی دوو پرس و کێشەی جەوهەری هەموو کۆمەڵگایەکن، بەتایبەتی ئەم جۆرە کۆمەڵگایانەی کەوا نایەکسانی و نادادیی زۆری تێدایە. کۆمەڵناسی وەک زانستێکی سەردەم پێماندەڵێت، کە هەژاری و نەخۆشی  بابەتی سەرەکی لێکۆڵینەوەی ماکرۆ کۆمەڵناسییە.هەرچەندە هاوکاری هەژارو نەخۆش کارێکی پیرۆزو مەزنە، بەڵام بەڕێگاو شێوازی خۆی نەوەک بەم شێوازەی کە ئێستا بوونی هەیە. بەبۆچوونی ئێمە چارەکردنی ئەو کێشانە تەنیا دەسەڵات و سیستەمە جیاوازەکانی حوکمڕانییە نەوەک گرووپ و کەسانی دیکە.

پارە کۆکردنەوە بۆ چینی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی لەکوردستاندا لەژێر چەندین ناوی جۆراوجۆرەوە لەلایەن کارەکتەرەکانی سۆشیاڵ میدیا و گرووپی خێرخوازان وپیاوانی ئایینی  بەشێوەیەکی بەر بڵاو چەندین ساڵە بوونی هەیە. کاتێ باسی پیاوانی ئایینی دەکەین هەڵبەت مەبەستمان ئەو جۆرە مەلایانەیە کەوا ئایینیان کردۆتە سەکۆیەک بۆ پەیداکردنی پارەوبزنس لەڕێگای لایڤ و تیڤی و گوتارەکانیان لەو چەند دەیەی ڕابردوودا چەندین مەلا دەرکەوتوون بەناوی چاک کردنەوەی نەخۆش و  کاری خێرخوازی و چەندین جۆرو تایپی تری پەیوەست بە ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک بوونە سەرمایەدار وبازرگان. هۆکاری هەرەسەرەکی پەنابردنی خەڵک بۆ ئەم کەسانە پەیوەندی بە هەژاری مەعریفی وناهۆشیاری مرۆڤەکانەوە هەیە نەوەک شتی تر.

لەئێستادا کارەکتەرە هەرە جنێنوفرۆشەکانی سۆشیاڵ میدیا  خەریکی کۆکردنەوەی پارەن پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمە کارێکی گونجاوە لەڕووی مرۆڤایەتییەوە، یان شکاندنی خودی کەسێتی هەژاران وچەوساوەکانە؟ ئامانجی ئەم گرووپانە چین لەم کردەوانەدا؟ئایا ئەمە کاری ئەوانە، یان ئەوەتا کارو وەزیفەی حکومەتە؟ ڕەنگە پاساوی هەرە گەورەی ئەم گرووپانە نەبوونی دامەزراوەیەکی حکومی بێت، یان وەلانانی هەژارو نەخۆشان بێت لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەتەوە.ئەمەش بیانویەکی نالۆژیکییە، چونکە کارو وەزیفەی ئەو جۆرە گرووپانە نییە.

ئەم جۆرە گرووپانە لەڕێگای خواپێدراوان و کردنەوەی لایڤەوە هاوکارییە مادییەکان خڕدەکەنەوە ئامانجی هەریەکە لەم گرووپانە بەپلە یەک بزنسە، چونکە بەشێک لەو پارانەی، کە دەستیان دەکەوێت بۆخۆیان گلدەدەنەوە. دیسان پرسیار ئەوەیە چۆن ئەم متمانەیە دروستبووە لەنێوان خەڵکی سەمایەدارو تیکتۆکچیەکانی ناو سۆشیاڵ میدیا؟ بێگومان ئەم جۆرە متمانەیە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت ڕەنگە هەندێکیان بۆ هاندەری ئایینی و چاکەکردنەوە بگەڕێتەوە،چونکە کۆمەڵ زوو متمانە بە پیاوی ئایینی دەکات. بەڵام  هەندێکیان پەیوەندی بەتێنەگەیشتن و سادەیی قۆناغی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردییەوە هەیە. ڕەنگە بەشی زۆری پەیوەست بێت  بە دنیای پڕووپوچی سەرمایەدارییەوە کەوا سۆشیاڵ میدیا کەسانی نەزان و فەیک و ساختەچی دوور لەڕۆشنبیری کردە مۆدێل و بەناوبانگ وەک (ئالان دۆنۆ) دەڵێ ئەوانە سەرکەوتووبوون لە پەیداکردنی ناوبانگی و بەدەستهێنانی پێگەو دەسەڵاتی جیاجیا.

لەم مەملەکەتەی ئێمەدا ڕێژەی هەژاری لەوپەڕی هەڵکشاندایە هۆکاری ئەمەش ئەو سیستەمە سەرمەیەدارییە  ناسروشتی و سەپێنراوەیە کەوا ڕووی لەم هەرێمە کردووە وای لەکۆمەڵگا کردووە بژێوی ژیانی مرۆڤەکانی لەمەترسی داڕمان دابێت. کاتێ جیاوازی چینەکان ئێجگار گەورەدەبێت ئەوا مرۆڤ تەنیا بەشە خۆی دەکات. چونکە لەم کۆمەڵگایانەی کەوا بیمەی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ئابوری نەبوو مرۆڤ پەکی دەکەوێت لە ژێر سایەی سیستەمێکی سەپێنراوی سەرمایەداری بێ بیمەو زامنکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤ.  لەم چەند ساڵانەی ڕابردوودا چەندین کەس و لایەن و گرووپی جیاوازی نمایشکەر دروستبوون یارمەتی خەڵک دەدەن دواتر بڵاوی دەکەنەوە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاو پڵاتفۆڕمە کۆمەڵایەتییەکاندا.ئەم جۆرە گرووپانە لەشێوەی خانوکڕین و پاڕەبەخشین و دابەشکردنی خۆراک و چەندین جۆری تر نمایشی جۆری  هاوکاریەکانی خەڵک دەکەن دواتر هەژاران نیشانی ڕای گشتی دەدەن بەوەی هاوکاری ئێمە بوو ژیانی ئێوەی ڕزگار کرد. ئەمەش ئەوپەڕی بێنرخکردن و شکاندنی کەسێتی و شکۆی تاکی کوردە، چونکە کەسی هەژارو نەخۆش هێندەی تر هەست بەکەمی و ناڕەحەتی دەروونی دەکات، جگە لەوەش لادانە لە بەها مرۆڤایەتییەکان. ژماردنی پارەو نیشاندانی فەیسی کەسەکان پێشێلکردنی ماف و شکۆی مرۆڤە، هەروەها بریندارکردنی هەستی هەژاران و نەخۆشەکانە.

هیچ یەکێک لەم گرووپە نمایشکەرانە پارەی خودی خۆیان نییە، بەڵکو لەڕێگای خاوەن سەرمایەدارەکان وهێندێک لە بەرپرسەکان پارەکە کۆدەکەنەوە ئەوان ڕۆڵی دابەشکردن دەگێڕن. پرسیار ئەوەیە بۆچی خودی سەرمایەدارەکان بەم کارە هەڵناسن ئەو ڕۆڵە دەبەخشنە گۆرانی بێژو مەلاو تیک تۆکچی و یوتوبەرەکان؟ بەبۆچوونی ئێمە کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بەدواداچوونی کێشە قووڵەکانی هەژاری و تەندروستی مرۆڤەکان کارێکی یەکجار گرنگ و ئەرێنییە، بەڵام لەئەستۆی دامەزراوەکانی حکومەتە نەوەک تیکتۆکچی و گرووپەکانی سۆشیاڵ میدیا. لەهەموو دنیا چاودێری کۆمەڵایەتی و بیمەی تەندروستی و زەمانەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی و دامەزراوەی تایبەت بەم دیاردانە هەن ئەرکی سەرەکیان بەدواداچوونی کێشەی هەژاران و چینی پەڕاوێزخراونە. خۆئەگەر دەزگاکانی حکومەت ئەم کارانە ئەنجام نەدەن وەک ئەوەی هەیە ئەوا خۆ دەکرێ دامەزراوەیەک هەبێت لەڕێگای پارەدارکردنی حکومەت و سەرمایەدارانەوە ئەم وەزیفەیە بگێڕن. دروستترین ڕێگا بۆ هاوکاری و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاریی و نەخۆشی و هەموو کێشەکانی دیکە ئەرکی دامەزراوەکانی حکومەتە.پێویستە ئەم دیاردەیە بوەستێنرێت لەلایەن دەزگاو لایەنە پەیوەندارەکانەوە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان

null

رۆژئاڤای دڵ: