ئه‌وه‌ی من لێی تێنا‌گه‌م، به‌ساده‌یی؟

2020-03-31 15:34:43
🔹 ئه‌رشه‌د خه‌لیل شوانی
پێویست بەدەستکاری کردنی موچەی خەڵکی ھەژار و کەمده‌رامەت ناکات. چونكه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، ته‌نها به په‌سندكردنی یاسایی چاكسازی200 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له بڕینی بندیوار و دوو موچە، لەگەڵ کەم کردنەوەی موچەی پلەباڵاکان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شیكردنه‌وه‌یه‌كی ساده بۆ خه‌رجی داهاتی مانگی یازده‌ی ساڵی 2019 حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوی كردۆته‌وه، لێره بزانه داهاتی حكومه‌ت به‌شی موچه خۆره‌كانی ده‌كات یان نا بێ ده‌ستكاری و كه‌م كردنه‌وه‌ه‌ی ده‌رماڵه‌ی موچه خۆری ڕاسته‌قینه.
داهاتی موچەی مانگی11ی 2019 حكومه‌تی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه بوو.
• داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی ( 345 ملیار) دینار
گریمان ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت به نرخی 15 دوڵار 400 جارانی 30 ڕۆژ ده‌كه‌ین 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له مانگێك ده‌فرۆشێت، ئه‌گه‌ر له هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێك 15 دوڵار بۆ حكومه‌ت بێت. كۆی گشتی داهاتی نه‌وت له مانگیك ده‌بێـته 180 ملیۆن دولار جارانی 120 هه‌زار ده‌كه‌ین ده‌بێته (216 ملیار ) دینار
• تەمویلی بەغداد ( 453 ملیار ) دینار به‌رده‌وام ده‌بێت مانگانه.
• تەمویلی هاوپەیمانان ( 20 ملیار ) دینار به‌رده‌وام ده‌بێت مانگانه.
• داهاتی ناوخۆ ( 91 ملیار ) دینار، ئه‌گه‌ر له سه‌دا 50 له ده‌ست دا‌بێـت ته‌نها بۆ ئه‌م مانگ ده‌بێت مانگای داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی خۆی چونكه له‌گه‌ڵ لا‌بردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ داهاتی ناوه‌خۆش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
• پارەی خەرجكراو بۆ بانكە ئەهلیەكان ( 11 ملیار 880 ملیار ) دینار بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ئه‌م پاره‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كان حكومه‌ت ده‌توانی ڕابگرێت.
كه‌واته بۆ من ده‌ر ده‌ركه‌وێـت داهاتی حكومه‌ت چه‌نده و چه‌ندیشی پێویسته بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
گه‌ڕانه‌وه‌ی 200 ملیاری بندیوار و دوو موچه‌كان 216 ملیار داهاتی نه‌وت 453 ملیار به‌غدا 21 ملیار هاوپه‌یمانان كۆی گشتی داهاتی حكومه‌ت 890 ملیار دینار، كۆی گشتی موچە ( 898 ملیار و 555 ملیۆن ) دینار بۆ هه‌ر مانگێك، كه‌واته ته‌نها 8 ملیار و 555 ملیۆن دینار كورتهێنان ده‌بێت، بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ویش زۆر ئاسانه ده‌كرێت له بری 30 بۆ رۆژ بكرێته 35 ڕۆژ زۆر به ئاسانی حكومه‌ت ده‌توانی موچه وه‌ك ئیستا دابه‌ش بكات بێ ده‌ستكاری كردن.
• هه‌موومان بیرمان دێت ساڵی رابردوو له مانگی سێ مووچه‌ی مانگی 12 دابه‌شكرا بێ پاشكه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها سێ مانگی موچه له دواوه بوو، به‌ڵام دوای یه‌ك ساڵی ته‌واو له دابه‌شكردنی موچه ئێستا چوار مانگ حكومه‌تی هه‌رێم موچه نه‌داوه، كه‌واته له نێوان موچه‌ی مانگێك فه‌رمانبه‌ران دیار نییه، چونكه به‌غدا هه‌موو مانگه‌كانی راوانه كردووه، كه‌چی لێره مانگێك وون بووه.
بۆ زانین لەبارەی دەستکاریکردنی مووچە لە یاسای بودجە عێراق هاتووە.
ئەو پارەیەی لە عێراقەوە بۆ هەریم دێت، لە بەرامبەر (التعویچات الموڤفین)یەو بۆ 682 هەزار فەرمانبەر دێت و نابێ دەستکاریبکرێت بەپێی قانوونی بودجە و دەبێت بدرێتە ئەو ژمارە فەرمانبەرە، چونکە بۆ فەرمانبەران دیاری کراوە، تەنها حکومەت مافی دابەش کردنی پارەکە هەیە، نەک زیاد و کەم کردنی پارەكه‌ی بەغدا
گه‌ورترین كێشه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له موچه‌ی خانه‌نیشنان دروست بوو، چونكه خه‌ڵكی زۆر به نایاسایی خانه‌نیشن كراون پاره‌یه‌كی زۆر پێده‌درێت بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دێنار له كاتی خزمه‌ت كردنی به سندوقی خانه‌نیشنی بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خانه‌نیشنی وه‌ربگرێته‌وه، ئیستا له داهاتی گشتی پاره وه‌رده‌گرێت، له هه‌مان كات به هیچ شێوه‌یه‌ك نا‌بێـت خانه‌نیشن له داهاتی گشتی موچه‌ی پێدرێت، به‌ڵكو له داهاتی خۆی كه مانگانه له موچه‌ی كه‌م كراته‌وه بۆ سندوقی خانه‌نیشنی ته‌نها پاره‌ی خۆی پێده‌رێتـه‌وه.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌ت بۆ بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له رێگای لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پالپشت به ماده‌ی (5) له یاسایی چاكسازی و به‌پێی ماده‌ی (17 و 18) له په‌یڕه‌وی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی حكومه‌ت، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای جێه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی په‌سه‌ندكراوه و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه، دووباره ده‌ست بكات به رێكخستنه‌وه و بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌پێی ئه‌و رێككارو میكانیزمانه‌ی له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر كۆرتهێنانی ته‌نها 8 ملیار و 555 ملیۆن دینار مانگانه‌ی ده‌ست بۆ برینی نزیكی سه‌ده 45 موچه خه‌ڵك ده‌بات، ئه‌ویش له رێگای برینی ده‌رماڵه نا جێگره‌كان كه‌واته ته‌نها بۆ 8 ملیار دینار، 400 ملیار دینار ده‌بڕێت، بۆ زانین به‌شێكی زۆر ده‌رماڵه به‌پێ یاسا له عێراق رێكخراوه بۆ نمونه‌ی ده‌رماڵه‌ی خۆ ته‌رخانكردنی زانكۆی ...هتد. به ئاسانیش ده‌توانی ئه‌م بڕه پاره‌ی له فرۆشتنی زه‌وی به نرخه‌كانی سه‌ر شه‌قامه گشتیه‌كانی شاره‌كان ده‌بین بكات یاخود له بازرگانه‌كانی هه‌رێم به قه‌رز وه‌ربگرێت، سه‌ره‌ره‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌وت و به‌نزین له بازاره‌كانی هه‌رێم كوردستان به‌هه‌مان نڕخی پێشووی خۆیان ده‌فرۆشن به خه‌ڵك
