وەزارەتی درایی رەزامەندی دەربڕیوە

2020-03-25 14:39:18

درەو:
وەزارەتی درایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە موچەی فەرمانبەران لە رێگەی (حەواڵە ئاسیا)وە دابەشبكرێت و موچەخۆران لە ماڵەكانی خۆیان موچەكانیان وەربگرن.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیازێكی لیژنەی هاوبەشی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناردوە بۆ وەزارەتی درایی و ئابوری، كە میكانیزمەكانی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران  بە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجا و و رێكارەكانی خۆپارێزی و نەشكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.
لەوبارەیەوە بەرزان محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند: ئەمڕۆ بە یاوەری لیژنەی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كۆبوینەوە، لە كۆبونەوەكەدا باسمان لە میكانیزمی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران كرد، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند كە پێشنیازمان كردووە بۆ وەزیری دارایی موچەی موچەخۆران لە رێگەی (حەواڵە ئاسیا)وە دابەشبكرێت، وەزیری درایی رەزامەندی لەسەر پێشنیازەكەداوەو ئێستا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ رەزامەندی لەسەری.
بەرزان محەمەد زیاتر روونی كردەوە كە پێشنیازەكە بەو جۆرەیە " حەواڵە ئاسیا موچەی موچەخۆران لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت و شۆردنەوەی بۆ دەكات و پاكی دەكاتەوە، دواتر لە رێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیەوە و لە رێگەی پەیوەندیەوە موچەكە دەخاتە زەرفێكی تایبەتەوەو دەیگەیەنێتە دەست فەرمانبەران، بە رێژەیەك كە كەمتر بێت لە 1%).


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand