‎نەوەی دووەم لە حکومەت و حزبدا!

Draw Media

2019-07-12 10:43:28



+ دانا سۆفی برایم 

‎نەوەی دووەم لە حکومەت و حزبدا! ‎بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی      

‎دوای ھێنانوبردنێکی زۆر، دانیشتن و میوەخواردن، پێکەنین و کۆنگرەیه‌کی زۆر، بۆ ئاخیری گه‌یشتن بە ڕێککەوتن و کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێم پێکات.

‎ئەوەی لای زۆربەمان جێگای پرسیاربوو، لە چوارگۆشەی زێڕین دوو سیاسەتوان لە حیزبی سەوز بەدی نەدەکران! کە ھەر یەکێکیشیان سەنگ و قورسایی خۆی ھەیە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە، پرسیار بۆ خەڵکی کوردستان ئەم دوو کەسایەتییە چیان لێھات و خەریکی چین؟!

‎دوایی بێ دەنگی و نەبوونی کاندیدی نزیک لەم دوو کەسایەتییە، لە کابینەی نۆ سەرەڕای بەھێزی و قسەی یەکلایکرەوە لە ناو حیزب و جەماوەرێکی زۆری سەربازی و مەدەنی، بۆ وەزارەت و پۆستە باڵاکان ئەمە خوێندنەوەیه‌کی تری بۆ ئەکرێت، بەم شێوەی خوارەوە؛

‎دوایی ڕاگەیاندنی ناوی وەزارەتاکان، باڵی کۆشکی سەلامیش بە لاوازی بۆ سێیەم باڵ سەری ھەڵدا لەناو یەنەکە، کە ڕاستەوخۆ گوتاری لەسەر نوسراو دژایه‌تی بوونی راگەیه‌ندرا، ئەمەش ئاماژەیه‌کی باش نین بۆ ئەو باڵه‌.

‎ھەموان باسی ئەوەیان کرد کە باڵی کۆسرەت رەسوڵ عەلی گۆڵی کردووە و باڵی سێیەم دەرکەوتووە، بەڵام کەسێک نەھات باسی ئەوە بکات یەکێتی بە کۆبوونەوەیه‌ک کاندیدەکانی یەکلایکردوەوە، سەرەڕای جیاوازی و بوونی کاندیدێکی زۆر، ئەمەش دروستبوونی ناوەندی بڕیاردان لەم ھێزە دەردەخات.

‎باڵی سێیەم دوای بوونی بەرھەم ساڵح بە سەرۆککۆمار زیاتر دەرکەوت، ھەر زوو دەستی کردەوە بە کۆکردنەوەی ھاوڕێکانی و نەھێشتنی ڕقوكینەی ڕابردوو، دروستکردنی دۆستی نوێ، ئەمەش ھەندێک قسە ڕۆیشتووی ناو حزبەکەی و دژەکانی دوێنی و ئەمڕۆی زیاتر توڕەکرد.

‎باڵی سێیەم ھەر زوو جێگای کرایەوە! لە ناو کابینەی نۆیەم ئەمەش بۆ ئەوە بوو کە دووبارە ئەم کەسە بکەنەوە بە رەقەم لە ناو گۆڕەپانی سیاسی و شەقامدا، پرسیارەکەش ئەوەیە ئایا دەتوانن ئەم ئامانجە بپێکن و ڕێگاکە چیتر فراوان ئەکەن یان ستۆپی پێئەکەن؟!


‎بافڵ تاڵەبانی و لاھور جەنگی، ئەو دوو کەسایەتییە سیاسییەن زۆرترین جەماوەر و قسەڕۆیشتووی ناو یەنەکەن، بەڵام لەم کۆتاییە پێکھێنانی حکومەت سەره‌ڕای بوونیان لە ناو وەفدی پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ شاندی پارتی، لە کۆتاییەکەیدا و کاتی ڕاگەیاندنی دیار نەمان!

‎بەلای چاودێران و ڕۆژنامەوانان و نوسەرانیش جێگای پرسیار بوو، ئەوەی ئێمەومانان لێی تێدەگەین بەم شێوەیە کۆدەنگییه‌ک ھەیە:
‎بۆ چوار ساڵی داھاتوو حکومەتمەداری تەسلیمی باڵەکانی تر دەکرێت و خەرمانیان بەدەر ئەکەوێت بۆ خەڵکی و یەنەکەش، ئەمەش دوو باڵەکەی تر کە جاران یەک بەیەک باڵ ناویان دەگات ئەرکیان قورستر ئەبێت و لەوەیە ببێتە کۆتاییان و خەرمانیان ئاگری تێبەر بێت! لەوانه‌شه‌ ئەدایه‌کی جوان و سەرکەوتوو پێشکەش بکەن!

‎یەکێتی و کەرکوک ئەو دوو بابەتەن زۆرترین قسەیان لەسەر ئەکرێت، بەتایبەتیش کۆنگرەی حزب، له‌سه‌ر کەرکوکیش گه‌یشتوون بە کۆتاییەکانی ئەم پرۆسەیە، ھەر دوای پێکھێنانی حکومەتیش، لاھور جەنگی لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، ئەبێت مەسەلەی کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە بە زوویی، پێشتریش بافڵ تاڵەبانی گوتی، کەرکوک و کەرکوک و کەرکوک. ھەر دوای ئەم قسانەی دوای ٢٤ کاژێر مەکتەبی سیاسی یەنەکە و پەدەکە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگار.

‎ئەمەش ئەوە دەردەخات مەسەلەی یەکێتی و کۆنگرە بۆ چوار ساڵی داھاتوو، راده‌ستی ئەم دوو فیگەرە کراوە، خەرمانی ئەوانیش بەدیاربکەوێت و لە قسەوه‌ بۆ کرداری ڕاستەقینە ھەنگاوبنێن.

‎ئەوەی دەمێنێتەوە بگوترێت، ئەم ڕێککەوتن و کۆدەنگی و ناوەندی بڕیاردانه‌ی ئێستای یەکێتی، تا کوێ و بڕ دەکات؟ کەسیان قسەی خۆیان ناشکێنن و یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزن، یاخود ئەوەتا ھەر خۆیان دەبن بە خەرمان سوتێنەری حزبەکەیان؟!
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand