منه‌تمان به‌سه‌را مه‌كه‌ن..!!

2019-03-18 20:13:16
شاناز ئبراهیم ئەحمەد
ئه‌گه‌ر دەڵێن ئه‌و هه‌موو هاتوچۆ و بێنه و برده و دانیشتنەتان له‌به‌ر ئێمه‌ی یه‌كێتیه قوربانه نامانه‌وێ چونکە دڵنیاین کە ڕاست ناکەن ، كه‌س نیه ئه‌و ڕاستیه نه‌زانێت كه شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه شتێك نیه به وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و واژۆكردنی چه‌ند خاڵێك له ژێر ناونیشانی هاوپه‌یمانیتیدا بێته‌دی ، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه پێویستی به دوو لایه‌نی دادپه‌روه‌ر و مافپه‌روه‌ر و خاوه‌ن ویژدان و مه‌بدا و فكری سیاسی هه‌یه..!!
شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ڕێککەوتن به كه‌سانێك جێبه‌جێ ناكرێ مانەوە و بەردەوامیان بە خۆپه‌رستی و قۆرخكاری و پچڕینی پشکی جێنشینەکانیانەوە بەند بێت ، كه‌سانێك كه له ( پەڵپینەوە هەتا بۆریە نه‌وتەكانی کوردستانیان كۆنترۆل كردبێت )چ باکیان بە یەکێتی و خواستی یەکێتییەکانە ؟
شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ئەوە نیە تۆ پۆستی پارێزگارم پێ ببەخشی به‌رامبه‌ر به‌وه‌رگرتنی دوو بیره نه‌وت ..!! تۆ خوله‌م بۆ بكه‌یته كوێخا و من عه‌به‌ت بۆ بكه‌مه ئاغا ..! ئەوە شه‌راكه‌ت نیە ئەوە سەودا و مامەڵەیە بەدەنگی خەڵک و دەنگدەرانی گشت حزب و یەکێتیەوە ، سەودا بە شەونخوونی ئەو خەڵکەوەیه کە شار بە شار و دێ بە دێ ڕێیان بۆ کوتای و دەنگیان بۆ کۆدەکردیتەوە ، تۆش لەپێناو وەزارەتێکی پڕ ئیمتیاز و پارە و پول دەیبەخشی و به دیفاع لە خواستی دەنگدەران پێماندەفرۆشیتەوە ؟
ئینجا بابچینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورسی و پۆسته‌كان سه‌ره‌تا با له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ، به‌ڕای من یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌م كابینه‌یه‌دا چاو ببڕێته ئه‌و پۆسته چونكه جگه له‌وه‌ی له دواڕۆژدا كه‌سێكی پێ به‌مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاح خانه‌نشین ده‌كرێ هیچ سوودێكی نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ په‌رله‌مان و نه بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری نیه و نابێ ، كاری ئه‌و كه‌سه‌ی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان له‌م كابینه‌یه‌دا ته‌نیا سه‌رله‌قاندن ده‌بێت ، چونکە ئەوکاتەی دەبوایە بۆ یەکێتی و کورسیەکانی یەکێتی شەڕتان بکردایە ، هەلی کارتان بۆ بێکارێک دۆزییەوە لەبەغداد و لێگەڕان پەرلەمانێک بەدەنگی ساختە و هاوڵاتی سووری و عەرەبی هاوردە پڕ بکرێ لەدەنگی لایەنێک و بەتەواوی پەرلەمان کۆنتڕۆڵ بکرێ و هەرچۆنێک بیانەوێ بەوجۆرە یاساکان بەدەنگی زۆرینە لەپەرلەمان تێبپەڕێنن و هیچ منەتی یەکێتیش هەڵنەگرن ، به سه‌رله‌قاندنیش هه‌رگیز نابینه شه‌ریكی راسته‌قینه..!!
له بابه‌تی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی دادی عێراقیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كورسیه وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌دی ئیعتیبارێكه بۆ یه‌كێتی كه له‌م حكومه‌ته‌دا هیچ پله و پۆستێكی له به‌غدا نیه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه و ئه‌گه‌ریش بۆ به‌ده‌ستهێنانی (قۆنتەرات) مقاولاتی حه‌پسخانه‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌یه و به‌كوردی ئه‌گه‌ر شینه‌كه بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه (گیرفانەکەیە ) ئه‌وا قوربانه ئه‌وه‌شمان ناوێت و له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌بێت یه‌كێتی چاك بزانێت كه ئه‌وه خودی یه‌كێتی بوو كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی واته پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌خشیه سه‌رۆكی حزبێكی غه‌یره یه‌كێتی و یه‌كێتی له هه‌ردوو دین كرد ..!! بەو کەین و بەین و خۆ ڕاوەشاندنەش ناتوانێ هەڵەکەی ڕاستبکاتەوە..!!
سه‌باره‌ت به‌دابەشکردنی پۆسته‌كانی تریش لە هەرێم و بەغدا ئەگەر ته‌نها له پێناو دامه‌زراندنی كه‌سه‌كاندایه بۆ پتەوكردنی ( باڵ و په‌راسوو و پشت و پڕکردنی گیرفانە قوڵەکانی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن ) ئه‌وا به مەمنونیه‌وە ده‌ڵێین ئه‌ویشمان ناوێت..!!
دیاره جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانیتریش كۆمه‌ڵێك گله‌یی و گازنده و داواكاری تایبه‌ت به خۆیان له‌سه‌ركرده‌كانی خۆیان هه‌یه و ئێمه‌ی یه‌كێتیش له‌و حاڵه‌ته به‌ده‌ر نین ، داواكاری ئێمه‌ی یه‌كێتیه‌كان شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی ناو حزبه‌كه‌ی خۆمانه ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌دی ئیعتیبار بۆ كادر و ئه‌ندامانی خۆمانه ، چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نێو ریزه‌كانی خۆمانه ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ته بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌مان..!!
ده‌مانه‌وێ بزانین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و به چ پێوه‌ر و بڕگه و ماده و خاڵێكی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزب ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیه ماوه به‌سه‌ر چووه‌كه‌مان زیاد و كه‌م ده‌كرێت ؟! ئەگەر لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو کەین و بەین و پشک پشکێنەیه‌دا نەبێت بۆ هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه چه‌ندین ساڵ بوو ناویشیان له لكوله‌كه‌ی تەڕدا نه‌مابوو له پڕ قووت بوونه‌وە و بوون بە یەکێتی عەیار ٢٤ ؟!!
داواكاری ئێمه‌ی یه‌كێتیه‌كان دابینكردنی پله و پۆست و به‌ده‌ست هێنانی كورسی بۆ ئه‌م و ئه‌و نیه به‌ڵكو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیمای حزبایه‌تی و شكۆیه بۆ یه‌كێتی و هاوڵاتیانی کوردستان ، هه‌ر بۆیه‌ش ته‌نیا داواكاری ئێمه كۆنگره‌یه و هه‌ر كۆنگره‌ش ده‌بێت ، کۆنگرەیەک کۆتایی بەو پاشاگەردانیە بێنێ و چیتر پشک پشکێنەمان لێنەکرێ بە داستانی بەرگری لەخواستی دەنگدەران و یەکێتیەکان ، بەفشەفشی سەرشاشەی تیڤییەکانیش لەخشتەمان نەبەن..!!
هه‌ق وایه ئه‌و هه‌ڤاڵانه له جیاتی كات به هه‌ده‌ردان و خۆ ماندووكردن به‌كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ناوخۆیان ئاوڕێكی جدی له‌كه‌ركوك و كۆنگره و مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و یاساكانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بده‌نه‌وه ، له‌وه‌ش تێبگه‌ن كه ( كه‌ركوك زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بخرێته تای ته‌رازوویه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دادی به‌غداد و پۆستی مودیریه‌تی ته‌لارێك له‌هه‌ولێر ) كه‌ركوك زۆر له‌وه ئازیزتره كه پۆستی پارێزگاره‌كه‌ی بكه‌نه نوكته و هه‌ر رۆژه و کەسێک قووت بێتەوە و خۆی بۆ ئه‌و پۆستە كاندید بكات..!!
ده‌بێت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان زۆر باش له‌وه‌ش تێبگه‌ن كه ته‌نیا كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و كاندیده‌یه كە ( ۱۸۲ هەزار ده‌نگده‌ره‌ی یه‌كێتی ده‌نگی پێداوه) نەک ئه‌وانه‌ی كه زیاتر له بیست و حه‌وت ساڵه خه‌ریكی (پۆست پۆستێنه‌نن) …….!!!
