‎گۆڕان لە نێوان دوو مێژودا !!!

Draw Media

2019-02-16 13:05:03



ڕەنج تاهر ئەفەندی
‎  مێژووی بزوتنەوەی گۆڕان  تائەو كاتەی  ڕەوانشاد نەوشیروان مستافا لەژیاندا بوو ڕۆژ بەڕۆژ ئەستێرەی بەختی لەهەڵكشاندا بوو  بەهۆی زانایی و حیكمەت و تێگەیشتنی  ڕەوانشاد كەكۆكەرەوەی هەموو تێگەیشتن و بیرو بۆچونە جیاوازەكان بوو، لە ڕاستەوە بۆ چەپ، لە بەدین و عەلمانیاکان،  لە هەڵچوو بۆ میانڕەو،  لە نەتەوەخوازەوە بۆ لیبڕاڵ و، لە گەنج و پیرو ژن و پیاو وهەموو چین و توێژەكان.
‎بۆیە بەڕێزیان  تاكە ئارام بەخشی هەمووگۆڕانخوازان و لایەك بوو لەدەرەوەی گۆڕانیش، بۆیەهەموولایەك لە دەوری كۆببونەوە و ڕۆژانە ڕویان لە بەڕێزیان دەكرد و ئەویش بێپسانەوە بەزانایی و لێهاتویی و لێوەشاوەیی و سەبرو تەحەمولی زۆرو زەوەندی و گوێگرتنی لەهەموو لایەك بێجیاوازی و بێشكانەوەی بەلایەكدا بەناحەقی و ، چارەسەری بۆ هەمووكێشە و داوا وخواست ویستێك پێبوو هەموو لایەكیشی بە بڕیارە ڕاست و دروستەكانی ڕەزامەند دەكرد.  
‎   بۆیە گۆڕان لەژێرسێبەری ئەو كەڵەپیاوە وەك یەك تیمی بەهێزی یەكگرتو ئەرك و كارەكانیان ڕادەپەڕاند، بەهەموو لایەك هەڵدەسوڕان و هیچ كەسێكیش بۆی نەبو بەئاشكرا وبێمنەتانە كلكە لەقێ بكات،  نە ك هەرگۆڕانخواز بەڵكوهەردوو حزبی دەسەڵاتداریش هەزار و یەك حسابیان  بۆ بڕیارو لێدوان و وتنەكانی ڕەوانشاد و جموجۆڵەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرد، گۆڕانخوازان زۆڕ بێمنەتانە بەهەموو شێوەیەك هەڵدەسوڕان و سەرگەرمی  بەهێزكردن و تۆكمەكردنی پێگەی گۆڕان بون، ماندونەناسانەو بێ سڵكردنەوە و دوودڵیەك  لەهیچ كەس و هێزێك...
‎ئەم مێژوە  بەمێژوی زێڕینی گۆڕان دەژمێردرێت وهەموو لایەک هەستی بەبەری ڕەنجی ماندوبونی خۆی دەكرد و پێی دڵخۆش بوو ...
‎بەڵام دوای كۆچی  ڕەوانشاد مێژوی خانەی ڕاپەڕاندن و مێژوی پاشەكشەی گۆڕان دەستی پێكرد بەهۆی نەمانی ئەوكەسایەتیەی كە‎ هەموو جیاوازیە كانی لەخۆگرتبوو، هەربۆیە ماوەیەكی كەمی نەبرد لێكترازانی تەواوی چین و توێژە  جیاوەزاكان لە گۆڕان دەستی پێكرد و دوركەوتنەوە و مقۆمقۆی  نێوان هەڵسوڕاوان بەزەقی دەركەوت و ڕەنگی داوە لەكاری هاوبەش و یە ك تیمی و بڕیاری هاوبەش بونی نەما و هەموو ئۆڕگانەكان  كەوتنە بەرلێشاوی دوو تەوژم كەبەزەقی سەری هه ڵدا، ئەو دوو تەوژمە كەوتنە لاوازكردنی ئۆڕگانەكانی گۆڕان و جڤاتی گشتی، ژورەكان ئەنجومەنەكان و ڕایەڵەكان و میدیای گۆڕان و لەسەروی هەموشیانەوە  سەندنەوەی دە سەڵاتی بنكەیی بڕیاردان بە نافەرمی لە جڤاتی نیشتمانیەوە بۆ بنكەی خانەی ڕاپەڕاندنێكی لاواز كەتوانای ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان وەك پێویست نیە و وەك یەک تیمی تەبا و گونجاو نین و كارناكەن. لە ئاکامی ئەم دۆخەدا دابڕان لە نێوان چەند بەڕێزێكیان بونی هەیە كە دەبووهەرلە سەرەتاوە  خانەی ڕاپەڕاندن هە مووچین و توێژەكانی گۆڕانی لە خۆ گرتباو قۆرخ نەكرابا لە لایەن دەستەیەک  كەبانگڕاوندێكی تایبەتیان هەیە و بەهەمان میتۆدی مەكتەب سیاسیەكانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بیردەكەنەوە و كاردەكەن كە دورە لە پڕۆژە و بەرنامە گەورەكەی ڕەوانشاد.
‎ئەمڕۆ ئەمانەبون  بە تەوژمێكی  نەخوازراو و بەهۆكاری سەرەكی  ڕۆچونی دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەردوو هە ڵبژاردنەكەی عیڕاق و هەرێم دەژمێردرێن. هاوکات ئەو تەوژمە بەهۆكاری سەرەكی دوركەوتنەوە و بێزاربون و دابڕانی چینێكی زۆرو زەوەندی گەورەی هەڵسوڕاو گۆڕانخوازانیش دادەنرێن. دەبو دوای ڕەوانشاد ئەم تەوژمە هەرگیز وانەباو خۆیان بە خوێندكاروهاوڕێی ڕێبازەكەی ڕەوانشاد زانیباو بەئەمانەتە وە  ئەوئەركەی سە رشانیانیان ڕاپەڕاندبا و دوركەوتبانەوە لە هەمان شێوازی كاركردنی پێشویان لە حزبە تەقلیدیەكانیان  ....
‎جگە لەو تەوژمە ئەوە تەوژمێكی تریش كەدەمێكە هەن، هەر لەسەرەتای دامەزرانی گۆڕانەوە  دروست بوینە كە تەوژمێكی زۆر خەتەرن ئەویش تەوژمی پڕۆ پۆستەكانە، ماوەیەكی زۆڕە بزوتنەوەكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، هەر لەسەرەتای بزوتنەوەی گۆڕان زۆڕێكیان بۆ دەسكەوتی كەسیان هاتنە پێش لەگۆڕان، هەندێكیان دوای دەسكەوتنی پۆستەكان و تەواوبونی ئەرك و خواستەكانیان  وازیان لە گۆڕان هێنا وهەندێكیشیان تا ئەوڕۆ لە گۆڕان شەڕی پۆست و دەسكەوت دەكە ن. ئەم تەوژمە زۆڕ خەتەرن و ئەمانیان نیە و دوای نەمانی ڕەوانشاد زۆڕ بەخراپی هاتونەتە پێش و دەستیان داوەتێ، ئەم تەوژمە  بۆبەدیهێنانی دەسكەوتەكانیان هەموو هەنگاوێك دەنێن،  بۆیە ئەم تەوژمە چونەتە ژێرباڵی تەوژمی یەكە م، بە هە ردوو لایان یەكترتەواو دەكەن و دژی گۆڕانخواز و ماندوەكانی ناو گۆڕان دەوەستنەوە كە تائەمڕۆ بێپسانەوە دورلەهیچ خواست و ویستێك بەردەوامن لە درێژەدان بە ئەرك و کارەکانیان ، لێرەدا زۆر جار بەهۆی یەكگرتنی ئەو دوو تەوژمە بێئومێدی لەناو گۆڕانخوازان  سەرهەڵدەدات و ساردبونەوە  ڕودەدات و زۆڕێكیان لە كار و چاڵاكی دادەبڕێن، بەڵام هەرگیز واز لە گۆڕانخوازیان ناهێنن و هەندێكیشیان توشی توڕەبون و هەڵچون دێن، بە هەموو گۆڕان و ئەو دوو تەوژمەدا دێنە خوارێ دۆ و دۆشاو تێكەڵاو دەكەن، بەڵام ئەمانە گۆڕانخوازی عەیاربیستوچوارن وهەندێكیشیان سەرهەڵدەگرن بۆ دواجار واز لە گۆڕان دە هێنن و دوردەكەونەوە و بە ختی خۆیان لە حزبێكی تر تاقیدەكەنەوە، لە كۆتا گۆڕان لەسەر دەستی ئەو دوو تەوژمە زەرەرمەندی یەكەم بوە.
‎ئیتر تاكە ڕێگا لەنێوان دوو مێژوی جیاواز گەڕانەوەیە بۆ پڕۆژە گەورەكە ی ڕەوانشاد بە ئاڕاستەی چاكسازی لەتەواوی ئۆڕگانەكانی بزوتنەوەكە و بە دامەزراوەکردنی بزوتنەوەكە و بەستنی كۆنفرانسی نیشمانی و ڕزگاركردنی بزوتنەوەكە لەو دوو تەوژمە  بەكۆمەڵێك میكانزمی ڕاست و دروست و بەپێز كەڕێگربێت لە هەموو خواستێكی نەخوازراو و ئاشتكردنەوەی تەواوی لایەنگرانو دۆست و گۆڕانخوازە زویرەكان و هێنانەوە پێشیان و كۆكردنەوەیان جارێكی تر لەژێر چەتری پڕۆژە پیرۆزەكەی ڕەوانشاد و ئاراستە ی پڕۆ گۆڕان و گەڕانەوەی مێژوی زێڕینی  گۆڕان و مێژوی درێژەپێدانی خواستەكانی ڕەوانشاد. ‎ 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand