نامەوێ قسە بکەم تکایە ...!

Draw Media

2019-02-10 18:49:21



شەپۆل عەلی عەسكەری

دیسانەوە ساویلکەیی ئەم میللەتە مرۆڤ تۆشی قسەکردن ئەکات باسی خانمێکی ئەکەن لە سلێمانی پەیدابوە کە خێر و خێراتێکی زۆر ئەکات و بۆتە خەمخۆری هەژاران و فرمێسکی (تمساحیان) ببورن هەژاریان بۆ دەڕێژێ و کەوتۆتە خانوو کڕین بۆ ئەم خەڵکە و شوکر گەیشتۆتە ئاستێک کە هەنگاوێکی زۆر کەم ماوە بۆ بنبڕکردنی هەژاری لە سلێمانی بۆ هەتاهەتایە ، بەندە دەستخۆشی لە خانمە ئەکات و هیوای ئەوە دەخوازم کە نمومنەیان زۆر بێ و خەمخۆرێکەی شار و شارۆچکەکانی دیکەش بگرێتەوە.......!
بەڕاستە برادەری ئازیز ...؟
معقولە ئەوەندە ساویلکە بین کە تۆزقاڵێک بیر و هۆشمان نەمێنێ بپرسین باشە ئەم خانمە نە معملی و نە شەریکاتی هەبوە پێشتر و نە بە ئارەقەی ناوچەوانی نە خۆی تایەفەکەی و نە مێردەکەشی پەیدایکردوە ئەی چۆن ئەم هەموو پارەیە بەم شێوەیە سەرف ئەکات ؟
ئەوەندەی من ئاگاداریم لۆتەریشیان (یانەسیب)بۆ دەرنەچووە ،بەڵام خۆ هەر ئەمان نین هەر کاکەیە و هەستاوە بە دروستکردنی خەستەخانە و ڕێکخراوی خێرخوازی و هونەری و......هتد .لە کاتێکدا هەرچی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە بە پێشمەرگە و شەهیدان نیو مووچە وەردەگرن کەچی ئەمانەش دەبینین کەوتونەتە سەرفکردنی خێرخوازی باشە پێم ناڵێن ئەم هەموو پارەیە لەم قەیرانەدا چۆن پەیدابوو.
خەڵاتی بلە، منداڵپارێز، دەزگای بارزانی،دەزگای شەهید .....هتد ئەمانە چۆن و لە کوێ و کێ سەپۆنسەریان ئەکات و هەر یەک لەم دەزگایانەی خاوەنی سەدان هەزار ئەگەر ملیۆن نەبێ دۆلارن .هیچ سەرچاوەی پارەکانیان ڕوون نییە بۆ تۆی میللەت ....!
هاوڵاتی بەڕێز تاکی کاڵ فام و هەندێکیش لە فەرمانبەرە ناڕازیانەی کە هاتبوونە سەر شەقام و داوای مافی خۆیان ئەکرد بۆ لەکاتی حیسابدا تەمبێتان نەکردن و چوون و بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە دەنگتان پێیان دایەوە کردتانەوە بە حاکمی خۆتان دەهەستە لە خەوە تۆزێک بیر بکەوە ئەم پارانەی کە هەندێ جار سەرفی ئەکەن هیچی بە خۆڕایی نیە هەمووی پارەی ئێوەیە واتە ڕۆنی خۆتە لە سمێڵی خۆتی ئەدەیتەوە هیچ منەتیشی تیانیە ئەمە لە لایەک.
لایەنێکی تری ئەمانە کاری شارەوانی و نیشتەجێکردنە کە لانە بۆ بێ لانەکان دابین بکات وەک ئەوەی لە وڵاتانی دیموکرات هەن حکومەت زەوی دابەش ناکات بەسەر کەسدا بەڵکو شارەوانێکان خانوو بەرە دروست دەکەن ئەو کەسانەی دەخەنە ناو کە مەرجەکانی نیشتەجێکردنیان تێدا هەیە، کۆمەڵێ پرنسیپی خۆیە هەیە لە کاتێکی تردا باسی لە سەر دەکەین.
ئەمە پاەری بیرە نەوتەکان و گومرگەکان و پارەی فرۆشتنی خاک و ویژدان و ڕەوشتی خۆیانە خێرت پێدەکەن .
جا تکایە وەرنە هۆشخۆتان بەسە ئەمانە بکەنە کەڵەگا بەسەر خۆتاندا فێربن وەک چاکەت زەردەکانی فەڕەنسا مافی خۆتان بسێنن لەبەر ئەوەی ماف نادرێ دەسندرێت 
لە کۆتاییدا دیسانەوە دەڵێم 
نامانەوێ قسە بکەین تکایە مەمانهێنە قسەکردن.
خوا گەورە چاکی بکات بەخوا بەم میللەتە چاک نابێ....!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand