پارتی هەڵە دەکات 

Draw Media

2018-10-11 20:09:46



 

 

■  کاوێز مەلا پەروێز
بۆ گرنگە کورد ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکووک کارا کاتەوە و پارێزگەرێکی کورد دانێ.
تا پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەکان کە بریارە لە مانگی دوانزە ئەنجامبدرێ، دەبێ کورد خۆی کۆ کاتەوە و بە هەر شێوەیەک بێت ئەنجوومەن کاراکاتەوە و پارێزگەرێکی کورد دانێ چونکە بەم دۆخەوە بچینە ناو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکووکەوە چەند ئەگەرێک هەیە کە دەبێ وەک مەترسی ببینرێ.
یەکەم:
پێناچێ لە کۆی سیانزە کورسی ئەنجوومەنەکە کورد حەوتی بە دەست بێنێ، بە دڵنیایشەوە پێکهاتەکانی تریش ناگەنە ئەو ئاستە کە پەنجا کۆ یەک بە دەست بێننەوە، لەو کاتەدا دۆخی ئیداری کەرکووک هەر وەک ئێستا ئەمێنێ ئەمەش مەترسیدارترین و نزیکترین سینارێۆیە.
دووەم:
ئەگەرێکی تر هەیە هەڵبژاردن دوابخرێ، بۆ ئەمەش دیسانەوە مانەوە و درێژە کێشانی ئەو دۆخەی لە کەرکووک هەیە بار و ئەرکی کوردی وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی لە کەرکووک گران کردوە.
بۆ ئەوەی دوێنێ تێپەرێنین دەبێ لە ئێستادا بین و بیر و بەرنامەمان بۆ سبەی هەبێ.
دەبێ خەڵک لە کەرکووک چەقی سیاسیەت و ستراتیژی حزبیمان بێ، ناکرێ و نابێ لێرە لە ژێر هەژموونی سەرپێی و ناکامڵی هەندێک لە دۆخی ژیانی کورد لەکەرکووک بڕوانین، وەک چۆن نابێ لە پایی هەڵسوکەوتی هەندێک سیاسی ناو یەکێتی خەڵکی کەرکووک بە گشتی سزا بدەین، دەبێ پارتی پێش لایەنەکانی تر روانگەی رۆشنی هەبێ بۆ کەرکووک و لە ناو کەرکووک ئەو ململانیە بکات کە خەڵکی ناو شار لە دەوری ئەو نەهجە کۆکاتەوە و ئەنجومەنی پارێزگە و ئەندامەکانی بکات بە وەسیلەی خەباتێکی نوێی مەدەنی و میدیایی و یاسایی و ببێتە چەتر بۆ کەرکووکییەکان لە رووبەرووبوونەوەی هێزی داسەپاوی سەربازی، گەرنا کورد ئینجا پارتی بەری ئەم سیاسەتە کە پێم وایە هەڵەیە لە ئەنجامدا دەچنێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand