عه‌بدولمه‌هدی له‌ نێوان یه‌كلاییكردنه‌وه‌ كاتییه‌كان و  هاوسه‌نگییه سه‌خته‌كاندا ‌

2018-10-11 18:11:51

 مسته‌فا فه‌حس
دوای ڕاگه‌یاندنی  مه‌رجه‌كانی (مه‌ڕجه‌عیه‌ت)ی نه‌جه‌ف سه‌باره‌ت به‌و خه‌سڵه‌ته‌ پێویستانه‌ی‌ ده‌بێت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئاینده‌دا هه‌بن ، نه‌جه‌ف پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ حكومه‌تی ئاینده‌ ڕابگه‌یه‌نێت ، به‌ بێده‌نگییه‌كی ووریائامێزه‌وه‌ كه‌ گره‌و له‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی كات ده‌كات ، چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كات ، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی نه‌جه‌فیش پشت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی كاری (ادا‌و) حكومه‌ت ده‌به‌ستێت ، بێده‌نگییه‌كه‌ی ئێستاشی نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه‌كی كاتییه‌ له‌مه‌ڕ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران. له‌و مه‌رجانه‌ی عه‌بدول مه‌هیدش هه‌نی – دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان ناویان خسته‌ ناو ناوانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك پاڵێوراوێكی قبوڵكراو -  بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ پابه‌ندبوونی هێزه‌‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كانه‌ به‌ مه‌رجه‌كانی ده‌ستبه‌رداربوون له‌ به‌شبه‌شێنه‌‌ ، هه‌لێكی ڕاسته‌قینه‌شی پێ بدرێت بۆ به‌رجه‌سته كردنی دیدگا چاكسازییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی. 
له‌ نێو گێژاوی ئه‌و مه‌رجه‌ ئاڵۆز و بڵۆزانه‌دا و له‌ سایه‌ی ئاڵینگای سیاسی و ئابووری سه‌خت و دژواردا كه‌وا له‌ بكه‌رانی سیاسی ده‌كات پابه‌ندی نه‌رمونیانییه‌كی سیاسیبن بۆ ده‌ربازكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی كه‌ له‌ به‌رده‌م هه‌ره‌سهێنانێكی سه‌راپاگیردایه‌ ، عه‌بدول مه‌هدی دڕ به‌ ڕێبازی پێكهێنانی حكومه‌ته‌ ئه‌رك قورسه‌كه‌ی خۆی ده‌دات ، ئه‌مه‌ش ئه‌و دۆخه‌ بوو كه‌ موقته‌دا سه‌دری سه‌ركرده‌ی ڕه‌ووتی سه‌در قۆزتییه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی باش ده‌زانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌ مه‌له‌ سیاسییه شێعه‌مه‌زه‌به‌كه‌ له‌شه‌قه‌ی باڵ بدات ، بۆیه‌ له‌سه‌ر واڵه‌كه‌ی له‌ تویته‌ر جریوه‌یه‌كی ڕوون و ئامانج ئاشكرای بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ پێودانگه سیاسییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی تێدا دیاری كردوون ، ئه‌و گووتی "حزبه‌كان له‌ ڕۆژگاری ڕابردوودا پۆسته‌به‌شی خۆیان هه‌بووه‌ ، چ به‌ ڕه‌واو چ به‌ ناڕه‌واش ، پاره‌ و پوولێكی زۆری عێراقیان له‌به‌ر ده‌ستدابوو... ئه‌مه‌ش پازده‌ ساڵ درێژه‌ی كێشا ، ئه‌رێ تێر نه‌بوون!". له‌ ساته‌وه‌ختی ڕاسپاردنی عادل عه‌بدول مه‌هدیش‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ، موقته‌دا سه‌در به‌دوور له‌ به‌شبه‌شێنه‌ ، سووره‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سه‌ لێوه‌شاوه‌كان ، ده‌ستی له‌ به‌شه‌كه‌ی (تیمه‌كه‌ی سیاسییه‌كه‌ی)  خۆشی هه‌ڵگرتووه‌ له‌ حكومه‌تی ئاینده‌دا بۆ كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆكان كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو دیارییان ده‌كات. هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌در له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدول مه‌هدی یه‌كانگیره‌ به‌ واڵاكردنی ده‌روازه‌ی خۆپاڵاوتن له‌به‌رده‌م كه‌سه‌ لێوه‌شاوه‌ عێراقییه‌ سه‌ربه‌خۆكان بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته‌ حكومییانه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی شكاندنی ڕێچكه‌ی پاوانخوازی حزبی بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆسته‌ جێبه‌جێكاریه‌كان ، چ به‌دووریش نییه‌ ئه‌و ته‌رزه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و پارت و ڕه‌ووتانه‌وه‌ ڕه‌تبكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سیاسییان به‌پاڵپشتی ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ په‌رله‌مانییه‌ی هه‌یانه‌ ، هه‌رچی ده‌سته‌بژێره‌ عیراقییه‌ سه‌ربه‌خۆكانیشن كه‌ به‌ درێژایی 15 ساڵ بێبه‌ش بوون له‌ به‌شداریكردن له‌ پڕۆسه‌ی بڕیارسازی نیشتمانیدا ، به‌و پێشده‌ستییه‌ی ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م كه‌ شكۆداری بۆ چینی مامناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای عێراقی ده‌گێڕێته‌وه‌ ، ئه‌و چینه‌ی توانستی به‌شداری هه‌یه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا.
 هه‌نگاوه‌كه‌ی عه‌بدول مه‌هه‌دی له‌گه‌ڵ جریوه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووی سه‌دردا كۆك و ته‌بایه‌ كه‌  بێ ئه‌وه‌ی نازناوه‌ ئاینییه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت به‌ ناوی (سه‌دری هاووڵاتییه‌وه‌) واژۆی كردووه‌ ، دووریش نییه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ده‌رده‌دڵ و به‌رزه‌فڕییه‌كانی هاووڵاتییانی عێراق بێت ، سه‌در كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌ندیدا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ به‌تایبه‌تیش چه‌په‌كان ، وه‌ك هاووڵاتییه‌كیش گوزاره‌ی له‌ هه‌ڵوێستی خۆی كرد به‌و سیفه‌ته‌ی تاكێكی ساده‌ و ساكاری ناو كۆمه‌ڵگای عێراقییه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2003 وه‌ دوڕدۆنگه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئاستی كاری حكومی و سیاسی ، جا ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌در و ئاماژه‌دانی كوتله‌ی فه‌تح به‌ گرتنه‌به‌ری هه‌مان هه‌نگاو له‌مه‌ڕ پێكهێنانی حكومه‌ت ‌بۆ دوو هۆكار بگێڕینه‌وه‌ :
-     یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌قامی عێراقی پشت ئه‌ستوره‌ به‌ توانستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو له‌ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری و پێداویستییه‌ به‌په‌له‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابینكردنی هه‌لی كار و سنورداركردنی گه‌نده‌ڵی ، ئه‌مه‌ش  پشتیوانی شه‌قامی بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری هه‌وڵدانی هێزه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبووه‌كان – كه‌ به‌ هۆی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ زیانیان به‌رده‌كه‌وێت‌-  كه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م چاكسازییه‌كانی دروست بكه‌ن. 
-    دووه‌م هۆكاریش په‌یوه‌سته‌ به‌ عادل عه‌بدول مه‌هدییه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وره‌ بدرێت و فشاری سیاسی ناوخۆی و ده‌ره‌كی  بخرێته‌سه‌ر كه‌ كاریگه‌ربن بۆسه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ، تاكه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقییه‌ بوێری و جوامێری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و پاشه‌كشه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ‌ی له‌ كاری سیاسیدا له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌ كردووه‌ ، ئه‌و چاوی له‌ حكومه‌تێك بڕیووه‌ كه‌ ووڵامده‌ره‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ بێت ، ئه‌م دوو وه‌رچه‌رخانه‌ش (سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی)  له‌م دواییانه‌دا له‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنی جوڵانه‌وه‌ ناڕه‌زاییه‌كانی به‌سڕه‌ و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ كوتله‌‌ سیاسییه‌كان له‌ گۆشه‌گیرییه‌ تایه‌فی و ناوچه‌گه‌رییه‌كه‌ی خۆیان به‌ره‌و پانتاییه‌كی نیشتمانی فراوانتر كه‌ هه‌موو پێكهاته‌ عێراقییه‌كان له‌خۆی بگرێت ، یه‌كانگیربوون.
له‌مه‌شه‌وه‌ ، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عادل عه‌بدول مه‌هدی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌ستوپێ به‌ستراوی ئه‌و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ سیاسییه‌ نه‌بێت كه‌ كورسی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ مسۆگه‌ر كردووه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی سازانكارییه‌كی تێكهه‌ڵشێلدراوی نێوان لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌ووتوو نه‌بوون له‌ پێكهێنانی گه‌وه‌رترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ، بۆیه‌ له‌ بره‌ی ئه‌وه‌ په‌نایان بۆ سازانێكی ته‌واو برد له‌مه‌ر پرسی دیاریكردنی ناوی سه‌رۆكی وه‌زیران كه‌ به‌هۆی سه‌ربه‌خۆ بوون و بێپشتی حزبی له‌سه‌ری كۆده‌نگ بوون ، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ له‌وه‌ بێ خه‌به‌رن كه‌ پێگه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیران توانستێكی زه‌به‌لاح به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت كه‌ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ و ده‌زگاكانی ده‌كاته‌ شاده‌مارێكی ڕاسته‌قینه‌ و ده‌یانبه‌ستێته‌وه‌ به‌ ‌جوڵانه‌وه‌ی شه‌قامه‌وه‌ ، به‌و پێیه‌ی ئه‌و پۆسته‌ هێزێكی هاوسه‌نگكاره‌ و له‌ كاتی په‌رته‌وازه‌بوونی ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌ووتوون له‌ ده‌رئه‌نجامی ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان و وه‌رچه‌رخانه‌ ده‌ره‌كییه‌كاندا ، عه‌بدول مه‌هدی په‌نای بۆ ده‌بات ، له‌وباره‌شه‌وه‌ دكتۆر حارس حه‌سه‌نی توێژه‌ری عێراقی ده‌ڵێت: 
"گۆرانكاری له‌ بونیادی سیاسی و ئابووری عێراقدا‌ هه‌ر به‌ پێكۆڵێكی (ئاڵێنگارییه‌كی)  سه‌خت و دژورا ده‌مێنێته‌وه‌ ، به‌ تایبه‌تیش له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانی سه‌رۆك وه‌زیرێكی له‌سه‌رسازاو (توافقی) كه‌ به‌رئه‌نجامی سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌كه‌‌ و به‌ پاڵپشتی كاتی دوو كوتله‌ش‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گه‌ووره‌ترینن ، به‌رده‌وام نابێت ، بۆیه‌ دوای چه‌ند مانگێكی كه‌م پشتیوانی هیچ كوتله‌یه‌كی نامێنێت و به‌ ته‌نیاش ده‌مێنیته‌وه‌. ده‌ی كه‌وایه‌ چۆنا و چۆن ده‌توانێت درێژه‌ به‌ پشتیوانی په‌رله‌مانی خۆی بدات و له‌ هه‌مان كاتیشدا چاكسازی سه‌ره‌كی ئه‌نجام بدات و شه‌پۆل و ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قامیش سنوردار بكات".
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

عێراق داوای پەیكەرێكی سەددام لە ئوردن دەكات

لوبنان: رۆژنامەیەك بە سپێتی بڵاوكرایەوە

ئەو نۆ خۆراكەی ئارەزوی سێكسی زیادەكەن

توركیا: رۆژنامەنوسێكی دیاری سعودیە ونبوو

كوڕەزایەكی خومەینی بۆ چەند ساڵێك لە نەجەف نیشتەجێ دەبێت

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand