مه‌سجه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح... پێی ده‌ڵێن چی؟

2018-09-13 19:03:36

■ شۆڕش خالید 
له‌وكاته‌ی سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌شێك له‌ كۆنه‌ یه‌كگرتوو و یه‌كێتییه‌كان (هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) سه‌رقاڵی خۆرێكخستنه‌وه‌ و گۆڕانكاری بوون، مه‌سجێكی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گاته‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی "ئاماده‌ین تا یه‌كگرتن"، ئه‌مه‌ پێی ده‌ڵێن فێڵ.
مه‌سجه‌كه‌ زۆر خێرا بووه‌، به‌جۆرێك ئاڕاسته‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی گۆڕیووه‌، كه‌ بڕیاربووه‌ تیایدا كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق یه‌كلاییبكرێته‌وه‌، له‌نێوان فواد مه‌عسوم، مه‌لا به‌ختیار، محه‌مه‌د سابیر، ئێستا بازه‌كه‌ به‌دوای شانی تردا ده‌گه‌ڕێت (به‌رهه‌م ساڵح)، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن چانس.
سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی، كه‌ سه‌رده‌مانێك ركابه‌ری سه‌ختی عه‌لی باپیر و سه‌ڵاحه‌دین بەهادینیان ده‌كرد له‌ حزبه‌كانیان له‌ نمونه‌ی (ئارام قادر و محه‌مه‌د ره‌وف و...)، به‌پێی وته‌ی سۆزانی خاڵی شیهاب كه‌ به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ قسه‌ی كردوه‌ "ئه‌وانیش دێن له‌گه‌ڵیان بۆ ناو یه‌كێتی"، ئه‌مه‌ پێی ده‌ڵێن به‌رد له‌جێی خۆی سه‌نگینه‌.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، بۆ سایتی هاوڵاتی قسه‌ی كردوه‌ ده‌ڵێت "له‌کۆبونه‌وه‌ بوون، یه‌کێک وتویه‌تی ئه‌وه‌ مه‌سجی هاوپه‌یمانی گه‌یشت، ئێمه‌ ئاماده‌ین و به‌ ئه‌ندامانی کۆبونه‌وه‌که‌ش بڵێ  تا ئه‌ندازه‌ی یه‌کگرتنه‌وه ده‌ڕۆین‌"، ئه‌مه‌ پێێ ده‌ڵێن فریاكه‌وتن.
ئه‌و مه‌سجه‌ رێك له‌وكاته‌دا بووه‌ كه‌ ئارام قادر، ركابه‌ره‌كه‌ی پێشووی مامۆستا عه‌لی باپیر، له‌ ژوره‌كه‌ی تری هاوپه‌یمانی، بەرپرسی دەڤەرەكانی حزبه‌كه‌ی یه‌كلاییكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێك پێناسه‌ی سیاسه‌ته‌.
ساڵی رابردو له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی رووداودا پێشه‌كه‌شكاره‌كه‌ پرسیاری له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ كرد، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و ‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر‌ یه‌كێتی، پیره‌ وتی "به‌رهه‌م ساڵح نه‌وشیروان مسته‌فا نییه‌، یه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یه‌". ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن ته‌حلیلی سیاسه‌تمه‌دار. 
تۆ پێی ئه‌ڵێی چی؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

دەنگ بەچ لیستێك دەدەیت؟

ژماره‌ی ده‌نگده‌ران:
كۆمەڵ
گۆڕان
یەكێتی
پارتی
پارێزگاران
یەكگرتوو
نەوەی نوێ
شیوعی
هیچیان
ریكلامی كاندید

رامۆس ژمارەیەكی پێوانەیی لە وەرگرتنی كارتی زەرددا تۆماركرد

لە رۆژئاوای کوردستان دژی تیرۆر جەنگا و لە توركیا بە تۆمەتی تیرۆر حكومدرا

خەڵاتەكەی میری قەتەر بۆ ئەردۆغان

ئوسترالیا: دوو بەردی گەورەی زێڕ دۆزرانەوە

كتێبێك بیركردنەوەی ترەمپ بۆ كوشتنی بەشار ئەسەد ئاشكرادەكات

مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand